خوڕەم سوڵتان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٧:
 
دوای ئەم ڕووداوانە، ئیتر خوڕڕەم ببوو بە خاتوونی یەکەمی دەربار و کەس پێی نەدەوێرا. بە ھۆی ئەوە کە سەردەمی حکوومەتی سوڵتان سولەیمان زۆر درێژخایین ببوو، ململانێ لە نێوان کوڕەکانی ئەودا بۆ جێگری ئەو تەواو زۆر ببوو، یەکێک لە بەھێزترین ئەم کوڕانە، موستەفا(کوڕی ماھیدەوران) بوو. لە بەر ئەوە کە خوڕڕەم بتوانیت کوڕەکەی خۆی بکات بە جێگری سوڵتان لەگەڵ [[ڕوستەم پاشا]](سەرۆک وەزیرانی دەربار) ببوو بە ھەڤاڵ و تێدەکۆشان بۆ لەناوبردنی موستەفا. خوڕڕەم و ڕوستەم، موستەفایان بە ھەوڵدان بۆ بنیاد دانانی شۆڕش تاوانبار کرد و کاتێک لە ساڵی ١٥٥٣ کە سوڵتان سولەیمان دەیویست ھیرش بکاتە سەر [[دەوڵەتی سەفەوی]]، موستەفای لە بەر ترس لە سەرھەڵدان لە کاتی شەڕی ئێران، کوشت.<ref>Lord Kinross: The Ottoman Centuries, (Trans. by Nilifer Epçeli) Altın Kitaplar, İstanbul, 2008, ISBN 978-975-21-0955-1 p. 233.</ref>
 
وا بڕوا کراوە کە خوڕەم ئەو کاتەی کە دەیویست شوو بکات بە سوڵتان سولەیمان دەبوایە بھاتایەتە سەر ئایینی [[ئیسلام]]، کە بەم کارە دڵی سوڵتانی زۆر خۆشحاڵ کرد و ئەویش لەبەر ئەم کارە، خوڕەمی لە دیلی ڕزگار کرد و کردی بە خاتوونێکی ئازاد. دوای ئەمە خوڕەم لەگەڵ سوڵتان ھاوجێیی نەدەکرد و دەیوت کە لە ئایینە تازەکەی دا ھاوجێیی کردن لەگەڵ پیاوی نامەحرەم ڕێگەی پێ نەدراوە، سوڵتانیش بۆ سێ شەو خۆی ڕاگرت و نەچووە لای خوڕەم، بەڵام دوای ئەم ماوەیە، زەماوەندی لەگەڵ کرد و بە شەرعی بوون بە ھاوسەری یەک.{{ژێدەر پێویستە}}
 
==گالەری وێنە==