سولەیمان قانوونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Min.neel پەڕەی سولەیمان قانونیی گواستەوە بۆ سولەیمان قانوونی
No edit summary
ھێڵی ١:
{{زانیاریدانی سوڵتانی عوسمانی
|ناوی سوڵتان = سوڵتان سولەیمان قانونیقانوونی
|ناوی تەواو = سوڵتان سولەیمان کوڕی سەلیمی یەکەم
|وێنە = Suleiman2.jpg
ھێڵی ١٦:
|}}
 
'''سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم'''، (بە تورکی عوسمانی[[عوسمانلی]]: '''سلیمان بن سلیم'''، بە تورکی نوێ '''Süleyman''')، دەیەم سوڵتانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] وخاوەنیو خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا١٥٦٦ز، لە ڕۆژئاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەوروپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحیەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی لەگەڵ [[دەوڵەتی سەفەوی]] زۆربەی ناوچەکانی [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]] وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا [[جەزائیر]]، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.
 
لە میانەی فراوانبونی ئیمپڕاتۆریەتەکەی، سولەیمان کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام دا لە کۆمەڵگە وفێربوون وباج ویاسای سزادان، کە ئەم یاسا وچاکسازیانە شێوەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی دیاری کرد تا چەند سەدەیەک دوای مردنی، ھەروەک سولەیمان تەنھا شاعیر وھەست ناسک نەبوو بەڵکو پشتیوانێکی گەورەی ڕۆشنبیری بوو وسەرپەرشتی پێشکەوتنی ھونەر وئەدەب وبیناسازی ئەکرد لە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانیدا، سوڵتان بە چوار زمان قسەی کردووە، عەرەبی وفارسی وسڕبی وجوغائی (زمانێکە لە زمانە تورکیەکان پەیوەستە بە ئۆزبەگی وئەیگوریەوە).
ھێڵی ٥٨:
سولەیمان ھەڵمەتێکی تری بردە سەر شا تەھماسب لە ساڵی ١٥٤٨-١٥٤٩ وھەڵمەتەکەی کۆتایی پێھێنا بە چەند دەستکەوتێکی کاتی لە تەبرێز وئەرمینیا ودەستکەوتی بەردەوامی شاری ڤان وقەڵاکانی [[جۆرجیا]]، ولە ساڵی ١٥٥٣ز سوڵتان سولەیمان، سێیەم ودوایین ھەڵمەتی برد لە دژی شا، ئەرزڕومی گێڕایەوە ودوایان کەوت تا لە ساڵی ١٥٥٥ز تەھماسبی ناچار کرد بە داننان بە حەقی عوسمانیەکان لەسەر ھەریەکە لە ئەریوان وتەبرێز بەمەش بەغدا وباشوری وڵاتی ڕافیدەین وسەرچاوەی دیجلە وفوڕاتی پاراست و چەند بەشێکی کەنداوی عەرەبی دەستکەوت.
 
حاکمی شاری ئەحمەد ئاباد ودەووربەری پەیامێکی فریاکەوتنیان نارد بۆ سوڵتان سولەیمان تا یارمەتیان بات لە دژی زوڵمی پرتوگالیەکان، دوای ئامادەکاری، سەرەتا عوسمانیەکان بەرەو عەدەن ڕۆیشتن وگرتیان لە ساڵی ١٥٣٨ز پاشان دوای ھەوڵێکی زۆر دیویان گرت، ھەروەھا عومان وئەحسا وقەتەڕ ھاتنە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان.سەر
 
لە ساڵی ١٥٣٥ز پاشای ئیسپان (شارلکان) سەرکەوت بەسەر عوسمانیەکان لە تونس ولە شەڕ دژی کۆماری بوندقیە، ساڵی دواتر سوڵتان سولەیمان ھاوپەیمانی بەست لەگەڵ فەڕەنسا لەسەر پێشنیاری پاشای فەڕەنسا، لە ساڵی ١٥٣٨ز ھێزی عوسمانیەکان کەشتیگەلی ئیسپانیان تێکشکاند لە شەڕی پروزە.
 
سولەیمان چەند خاکێکی فراوانی ڕۆژھەڵاتی مەغریبی گرت ، دەوڵەتی بەربەری کە (تەڕابلس وتونس وجەزائیر) بوو ھاتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانی، بە گشتی لە ئەفەریقادا فەتحی [[لیبیا]] بەشێکی زۆری [[تونس]] وئەریتریا وجیبۆتی وسۆماڵی کرد وھەموو ئەم وڵاتانە بوون بە بەشێک لە [[دەوڵەتی عوسمانی]].
== فێڵی ڕوکسلانی ھاوسەری وکوڕەکەی ==
یەکێک لە خێزانەکانی سوڵتان کە ناسرا بوو بە ڕوکسلانی ڕوسی، بۆ ئەوەی ڕێگە بکاتەوە بۆ سەلیمی کوڕی لە وەرگرتنی میراتی باوکیدا، دەستی کرد بە فرت وفێڵ ولەمەدا سەدری ئەعزەم (ڕۆستەم پاشا) یارمەتی دا، وفرسەتی سەفەری مستەفای کوڕی سوڵتانیان بۆ وڵاتی فارس وەرگرت و بە سولەیمانیان وت مستەفای کوڕت ئەیەوێت شۆڕش بکات بەسەرتا وەک چۆن باوکت کردی بەسەر باپیرەتا، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی سولتان مستەفای کوڕی بکوژێت، ھەروەھا سوڵتان سولەیمان کوڕێکی تری ھەبوو ناوی (جیھانگیر) بوو لە خەفەتی مستەفای برایدا ماوەیەکی کەم دوای کوژرانی مستەفا مرد.
دوای مردنی ڕۆکسلانی ڕوسی، سەلیمی کوڕی بە ھەمان شێوەی دایکی کەوتە فرت وفێڵ و کوڕەکەی تری سوڵتان کە ناوی بایەزید وبرای سەلیم بوو لە دایکێکی تر بە کوشتیدا.
== پیشکەوتنی شارستانی ==
[[پەڕگە:The Funeral of Sultan Suleyman the Magnificent.jpg|thumb|220px|right|تابلۆیەکی بچوکی عوسمانی, وێنەی جەنازەی سوڵتان سلێمان قانونی دەرئەخات]]
[[پەڕگە:Süleymaniye Mosque, Istanbul.jpg|thumb|200px|مزگەوتی سوڵتان سولەیمانی ساڵی ١٨٩٠ز]]
سولتان سولەیمان قانونی، شاعیر وخاوەن ھەستیکی بەرز بووە، وخۆشنوس بووە وھۆگر بووە بە زمانە ڕۆژھەڵاتیەکان لەوانە عەرەبی، ھەروەک پەیوەستی بیناکردن وتەلارسازی بوو، وکاریگەری ئەوە بە ڕوونی دەرکەوتووە لە دەوڵەتەکەیدا، چەندین قەڵا وکەلوی بنیاتنا ودایمەزراندن لە ڕۆدوس وبلەگراد وبودابوست، ھەروەک چەندین مزگەوت وئەستێل وقوبەی دروستکرد لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیدا بە تایبەت لە دیمەشق و مەککە و بەغدا، بێجگە لەوەی لە قوستەنتینیەی پایتەختەکەی (ئەستەنبوڵی ئێستا) ناوازەییەکانی بیناسازی بنیاتنران.
لە سەردەمەی سوڵتان سولەیماندا، ناودارترین ئەندازیارە تەلارسازییەکان دەرکەوتن لە مێژووی ئیسلامیدا، لەوانە (سینان پاشا) کە بەشداری کرد لە ھەڵمەتەکانی عوسمانیدا، شارەزای زۆر لە شێوازە تەلارسازیەکان بوو تاکو شێوازیکی تایبەت بە خۆی ھەبوو لە تەلارسازیدا، ومزگەوتی سولەیمان قانونی یان (مزگەوتی سولەیمانی) لە ئەستەنبوڵ کە سوڵتان سولەیمان دایمەزراند لە ساڵی ١٥٥٧ز، لە ناودارترین کارە تەلارسازیەکانی مێژووی ئیسلامیە.
ھەروەک لەم سەردەمەدا تابلۆ بچوکە عوسمانیەکان دەرکەوتن،ھاوکات گەورەترین خۆشنوسەکان وژمارەیەکی زۆر زانا دەرکەوتن.
== یاسا وبەڕێوەبردن ==
لەگەڵ ئەوەی یاسا (قانون) بە ناوی سوڵتانەوە بەستراوە وناسراوە پێی کە ژیانی لە دەوڵەتە گەورەکەیدا ڕێکخست، یاسای سەروەر لە ئیمپراتۆریەتەکەیدا شەریعەتی ئیسلامی وەرگیرابوو کە گۆڕینی لە دەرەوەی توانای سوڵتان بوو، یاسای سولەیمان کە ھەموو بوارەکانی یاسای سزادان و خاوەندارێتی زەوی وباجی ئەگرتەوە، ھەموو حوکمەکانی کە لە نۆ سووڵتانەکەی پێشتری عوسمانیەەکانەوە دەرچوو بوون کۆکردبوەوە تیایدا، ودەستی کرد بەسەر دوولایی وھەڵبژاردن لە ننێوان بەیانە دژ بەیەکەکاندا، یەک نوسراوی یاسایی دەرچوو، تیایدا بارودۆخی تایبەتی وڵاتەکان لەبەرچاو گیرابوون، وسوور بوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیدا ڕێبکەون. وکاتیک یاساکان گەیشتنە قۆناغی کۆتاییان ناونران بە قانونی عوسمانی kanun‐i Osmani یان قانونی سوڵتان سولەیمان، بە تورکی عوسمانی (قانون نامە سلطان سلیمان)، وئەم یاسایانە پەیڕەو کران نزیکەی سێ سەد ساڵ یان تا سەدەی نۆزدەیەمی زاینی.
[[پەڕگە:İstanbul 5622.jpg|thumb|200px|گۆڕى سوڵتان سولەیمان قانونی لە مزگەوتی سلێمان قانونی]]
وخەڵک لەبەر دانانی ئەم یاسایانە سوڵتان سولەیمانیان ناونەناوە قانونی بەڵکو لەبەر جێبەجێکرنی قانونەکان بە دادپەروەری ناونراوە قانونی، لەبەر ئەوە ئەو نازناوانەی ئەوروپیەکان بڕیان بەسەر سولەیماندا وەک گەورە ومەزن کەمتر گرنگتر بوو لای عوسمانیەکان بە بەراورد بە نازناوی قانونی کە ئاماژەیە بۆ دادپەروەری.
وسەردەمی قانونی تەنھا سەردەمی فراوانبوونی دەوڵەتی عوسمانی نەبوو بۆ دوورترین سنوری، بەڵکو سەردەمی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو بە پێشکەوتووترین ڕژێمی کارگێڕی.
== کۆچی دوایی ==
سولتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە کاتی گەمارۆی شاری سیکتوار لە ئەیلولی ١٥٦٦زدا.
لە کاتی مردنی سوڵتان سولەیماندا، ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بە ھێزە سەربازی وبەرھەمە ئابوری وفراوانبوونەکەی بەھێزترین دەوڵەتی جیھان بووە، تەنانەت سی ساڵ دوای مردنی باسی سوڵتان سولەیمان کراوە لە کتێبی بازرگانی بوندقیەی ویلیام شکسپیردا.
سولەیمان لەسەرەوەی سەردەمی زێڕینی [[دەوڵەتی عوسمانی|ئیمپڕاتۆری عوسمانیدایە]]، لە پشتیوانیکردنیدا بۆ دەسکەوتە ڕۆشنبیریەکانی عوسمانیەکان لە ئەندازە وتەلارسازی وئەدەب وھونەر ووفیقھـ وفەلسەفەدا.
 
لەو شوێنانەی بە ناوی سوڵتان سولەیمانەوە ناونراون، بازرگانی تورکی (ساڵح سیھان) مزگەوتێکی لە ماریۆبۆلی ئۆکرانیا بەناوی سوڵتان سولەیمان قانونیەوە بنیاتنا لە ساڵی ٢٠٠٥ز.
== سەرچاوەکان ==
* وێکی ئینگلیزی
* [http://www.altareekh.com/Pages/Subjects/Default.aspx?id=419&cat_id=63 الدولة العثمانیة (14) : سلیمان القانونی (926- 974 ھـ)]، موقع التاریخ
* تاریخ الدولة العلیة العثمانیة - محمد فرید بک المحامی
* [http://www.sinanasaygi.com/en/eserler.asp?action=eserDetay&ID=77 مدفن السلطان سلمیان]
* [http://www.paradoxplace.com/Perspectives/Genl%20Images/Single%20Frames/Suleiman.htm لوحات وطغراء سلیمان]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٤٩٤]]
[[پۆل:مردووانی ١٥٦٦]]