تەکنۆلۆژیای زانیاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:Internet.JPG|چه‌پ|200px|وێنۆک|فه‌نیاری زانیاری به‌ تۆڕێکی فراوانی که‌مپیوته‌ره‌وه‌ به‌ستراوه‌]]
 
'''تەکنۆلۆژیای زانیاری'''، [[فەنیاری زانیاری]] ،
(بە ئینگلیزی Information Technology )کە بە [[‌IT]] دەناسرێت و زۆرجار نووسەرانی کوردیش بە "[[ئایتی]]" ناوی دەبەن.
 
== پێناس ==
بە گوێرەی لێکدانەوەی [[ئەنجومەنی فەنیاری زانیاری ئەمریکا]] یان '''ITAA'''، فەنیاری زانیاری دەپەرژێتە سەر: "لێکۆڵینەوە، داڕشتن، پەرەپێدان، جێبەجێ کردن، پشتیوانی و بەڕێوەبردنی سیستەمگەلی زانیاری بەستراو بە کەمپیوتەرەوە، بە تایبەت [[نەرمامێر]] و [[ڕەقەواڵە|سەختامێر]]".
 
بە کورتی فەنیاری زانیاری بە کەمپیوتەر و نەرمامێرەوە گرێدراوە تا زانیاری بە شێوەیەکی دڵنیا و ھێمن ئاڵوگۆڕ بکرێت. فەنیاری زانیاری زۆر بەربڵاوتر لە زانستی کەمپیوتەرە، لە ڕاستیدا زانستی کەمپیوتەر بە ھەموو بەشەکانییەوە لە خزمەتی ئەودایە. ئەوڕۆکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە [[تەکنەلۆژیای زانیاری]] دەدەن و ھەوڵ دەدرێ خەڵک لەم تەکنۆڵۆجییە زیاتر نزیک بێتەوە، زۆربەی کاروبارەکان لەم ڕێگایەوە بەڕێ دەچێ و [[کات]] و [[دارایی]] کەمتر بە فێڕۆ دەدرێت. بۆ نموونە خەڵک کەمتر پێویستیان بە [[پۆستە]] و [[بانک]] دەبێ. لە ماڵەوە دەتوانن [[نامە]] بنێرن، [[قەرز]]ەکانیان بدەنەوە، شتومەک بکڕن، کۆنفرانس بدەن، سەیری [[فیلم]] بکەن، گوێ لە[[گۆرانی]] بگرن، ئێزگەی [[ڕادیۆ]]یی دامەرزێنن، گوێبیستی ھەموو جۆرەبلاڤۆکێکی دەنگی ببن، [[چاپەمەنی]]یەکان بخوێننەوە، [[یاری]] بکەن، لەگەڵ خەڵک لە سەرانسەری [[جیھان]]دا ھاوکات پێوەندی بگرن، [[بیروڕا]]ی خۆیان دەربڕن و کەسیش نەتوانێ [[سانسۆر]]یان بکا.