ئەحمەدی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ھێڵی ٢٢:
 
==پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا==
حکومەتی نەمسای [[کاسۆلیکی]] هەستا بە توندکردنەوە لەسەر هەنگارییە [[ئەرسەدۆکسی]]یەکان، ئەمەش وایکرد هەنگارییەکان بنێرن بۆ لای [[دەوڵەتی عوسمانی]] [[موسڵمان]] و داوای دادپەروەرییەکەی بکەن و ڕزگاریان بکات لە دەستی [[نەمسا]]، و هەنگارییەکان ئەمیرێکیان بۆ خۆیان هەڵبژارد، حکومەتی عوسمانی ئەمەی پێ باش بوو، یارمەتی دان بە هێزی سەربازی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمسا و هێزە عوسمانی و هەنگارییەکان توانیان لە ماوەیکی کەمدا فەتحی چەندین قەڵا بکەن، و نەمسا بۆ ئەوەی وا لە هەنگارییەکان بکات دەست لە عوسمانییەکان بەربدەن، دابەزی لە هەموو خاکەکانی [[مەجەرمەجارستان]] (هانگاریا) بۆیان و دانی نا بە فەرمانڕەواکەیان وەک پاشای مەجەڕ و ئەمیری ترانسلڤانیا، بەمەش توانیان هاریکاری مەجەڕی لەگەڵ عوسمانییەکان بوەستێنن، و لەبەر ناجێگیری بارودۆخی ناوخۆ و سەرقاڵبوونی سوپای عوسمانی لە بەرەی ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ [[ئێران]]دا، عوسمانییەکانی ناچار کرد ڕێبکەوێت لەگەڵ نەمسادا کە بەمە نەمسا ڕزگاری بوو لەو جزیە ساڵانەی ئەیدا بە دەوڵەتی عوسمانی.
 
بەڵام [[فەڕەنسا]] تایبەتمەندییەکانی بۆ تازە کرایەوە و گەیشتە سەروو تایبەتمەندییەکانی ئینگلیز و بوندقییەکان، و حەقی پاراستنی مەسیحییەکانی [[قودس]] و دەوروبەری درا بە پاشای فەڕەنسا.