سەلیمی سێیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٩:
'''سەلیمی سێیەم''' کوری [[موستەفای سێیەم]]، سالی [[١٧٦١]] تا [[١٨٠٨]] ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی [[دەوڵەتی عوسمانی]]، حوکمی گرتە دەست دوای وەفاتی مامی [[عەبدول حەمیدی یەکەم]] ساڵی ١٧٨٩، و شەڕەکان بەردەوام بوون، کات و هەولەکانی تەرخان کرد بۆ شەڕ، و یەکێک بوو لە هیمەت بەرز و چاکسازەکانی سەردەمەکەی.
==سەرەتای سەردەمەکەی==
کاتێک سوپای عوسمانی لاواز بوو، سوپای ڕووسی و نەمساوی توانیان دەست بگرن بەسەر ئەفلاق و بەغدان و بساربیا، و [[نەمسا]] توانیان [[سربیا]] داگیر بکەن بە پایتەختەکەی بەلەگرادەوە، لە ئەنجامی بەردەوام نەبوونی هاوپەیانی ڕووسی نەمساوی، نەمسا وازی لە سربیا هینا بۆ دەوڵەتی عوسمانی سالی ١٢٠٥ تا یەک لا بیتەوە بۆ شۆڕشی فەڕەنسی کە خەریکبوو ئەورووپای ئەگرتەوە وردە وردە بە تایبەت دوای دەرکەوتنی ئەستیرەی [[ناپلیۆنناپۆلیۆن پۆناپەرتبۆناپارت]] و تێکشکاندنی سوپای ئیتلڵی نەمساوی لە سەر دەستی یەک لە دوای یەک، بەڵام [[ڕووسیا]] بەردەوام بوو لە شەر و چەند شاریکی گرت و تاوانێکی گەورەی تیادا ئەنجام دان، هەریەک لە ئینگلتەرا و هۆڵەندا و بڕوسیا هاتنە ناوەوە بۆ ڕێکخستنیان لەبەر بەرژوەندییەکانی خۆیان و ئەو ڕێکەوتنەوەش بە پەیماننامەی یاسی ناسراوە ساڵی ١٣١٤ک، کە تیایدا رووسیا بە تەواوی قرم و ئۆزی و بیسارابیای وەرگرت.
 
دەولەت پێویستی بە چاکسازی بوو لە هەموو ڕوویەکەوە بە تایبەت لە ڕووی جەنگییەوە، کە لاوازبوونی دەسەڵاتی ئیستەنبوڵ هۆکار بوو بۆ ئەوەی هەندیک لە والیەکان شۆڕش بکەن و ئەو پارەیە نەدەن کە ریکەوتبوون لەسەر بیدەن بە خەزێنەی دەوڵەت.
 
==چاکسازی ناوخۆیی==
لە دوای ئارامی لە بەرەکانی شەڕدا خەلیفە دەستی کرد بە چاکسازی ناوخۆیی، هەوڵیاندا بۆ پاککردنەوەی ڕێگە بازرگانییەکان، و قەڵای نوێیان بنیاتنا و چەندین کەشتی جەنگییان دروستکرد لەسەر شێوازی فەڕەنسی و ئینگلیزی، ژمارەیەکی زۆر ئەندازیاری سویدی و فەڕەنسی لێهاتوویان هێنا بۆ داڕشتنی قاڵبەکانی تۆپخانە، و خەلیفە باڵیۆزی بەردەوامی دانا لە وڵاتە گەورەکانی [[ئەورووپا]]، و سەرقاڵبوونی ئەورووپای بە شەری شۆڕشی فەڕەنسیەوە قۆستەوە بۆ نویکردنەوەی دەوڵەت و سوپاکەی، ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و شارەزای فەڕەنسی هێنا بۆ ڕاهینانی سەربازە عوسمانییەکان، کە ئەمە کاردانەوەیکی سلبی هەبوو لەلایەن ئینکیشارییەوە.