سەلیمی سێیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٧:
ئیش کرا لەسەر چاکسازی خوێندنگە دەریایی و تۆپخانەکان، نووسینگەیەک دانرا بۆ خوێندنگەی تۆپخانە نوێتریین نوسراوەکانی لەسەر هونەرەکانی جەنگ تیا دانرا، هروەها سەلیمی سێیەم پلانی دانا بۆ فراوانکردنی ئاستی خوێندن لە دەولەتدا، چەندیین پەیمانگا و خوێندنگا کرانەوە، و پیاوێکی لێخۆشبوو بوو و لەوانە خۆش دەبوو کە شۆڕشیان ئەکرد لەسەر [[بابی عالی]] و لە دژی ستەم بوو ئەگەر تەنانەت لە بەرامبەر نا موسڵمانەکانیش بکرایە.
==هەڵمەتی فەڕەنسی لەسەر میسر==
سالی [[١٧٩٩]] [[فەڕەنسا]] بە سوپاکەیەوە کە [[ناپلیۆنناپۆلیۆن پۆناپەرتبۆناپارت]] سەرکردایەتی ئەکرد چووە میسرەوە بێ ئەوەی شەڕ بەسەر دەوڵەتی عوسمانییدا ڕابگەیەنێت، سوپای فەڕەنسی هەزاران سەربازی شارەزا و چەندین زانا لە لێکۆڵینەوەی خاکەکانی میسری تیدابوو، ئامانج لەمەش دەستگرتن بوو بەسەر ڕێگەی بازرگانی ئینگلیزی.
 
ناپلیۆن میسرییەکانی خەڵەتاند بەوەی ئەو هاوڕێی خەلیفەی عوسمانییە و هاتووە بۆ دەرکردنی [[مەمالیکەکان]] کە خراپەکارییان ئەکرد تیاییدا، و مەمالیکەکان شکستیان خوار لە شەری ئەهرام و نەیانتوانی بەرگری بکەن لە بەرامبەر چەکە فەڕەنسییە نویکاندا، ئەدمیراڵ نیلسۆنی ئینگلیزی هێرشی کردە سەر کەشتیگەلی فەڕەنسی و نوقمی کرد لە شەری ئەبی قیردا، کە ڕێگەی داخست لە بەردەم بەرەو پێشچوونی هەلمەتی فەڕەنسی، هەروەها هاتنی زستان و بڵاوبوونەوەی تاعوون، ناپلیۆنی ناچاری وەستان کرد لە بەردەم دیوارەکان عەککادا و گەڕایەوە بۆ [[میسر]]، دەوڵەتی عوسمانی ڕێکەوت لەگەل ئینگلتەرا و ڕووسیا بۆ دەرکردنی فەڕەنسا لە میسر، عوسمانییەکان و هاوپەیمانەکانیان چەند هەڵمەتیکیان برد کە فەڕەنسییەانیان ناچار کرد بە تەواوی میسر چۆڵ بکەن، ناپلیۆن ناردی بۆ لای خەلافەت لە ڕێگەی سەفیری عوسمانییەوە لە فەڕەنسا داوای گەڕاندنەوەی هاوسۆزی نیوان دوو وڵاتەکەی کردەوە وەک ئەوەی پێش شەڕ ، سولتان سەلیم رازی بوو لەبەرئەوەی ئەوە وەک گرەنتی بوو بۆ نەمانەوەی هیزەکانی ئینگلتەرا لە میسر و هەروەها لەبەر بەهیزی ئەو کاتەی سوپای فەڕەنسی، و دەوڵەتی عوسمانی بەردەوام بوو لە هینانی ئەفسەر فەڕەنسییەکان بۆ نوێکردنەوەی سوپاکەی، و هەروەها فەڕەنسییەکان نوێبوونەوەی تایبەتمەندییە بازرگانییەکانیان بە دەستهینا کە لە دەستیاندا بوو کاتی هەلمەتی میسر، هەروەها بابی عالی ڕێگەی دا بە کەشتییە فەڕەنسییەکان هاوبەشی بکەن لەگەڵ کەشتییە ڕووسیەکان لە گەڕان بە دەریای ڕەشدا.
 
==کیشەکانی بەلقان==
ئاژاوەیەکی گەورە ڕوویدا لە [[سربیا]]، بە هۆی ستەمی [[ئینکیشاری]] لەسەر خەلکەکەی، سولتان سەلیم پەیمانی بە والی [[بەلەگرد]] دا کە ڕووبەڕووی ئینکیشاری بیتەوە و سزای ستەمکارەکان بدات، والی پەنای بردە بەر سەباهی و ئینکیشارییان دەرکرد لە ولات و پاشان سەربازەکانی ئینکیشاری داوای لیخۆشبوونیان کرد لە سوڵتان ئەویش لێیان خۆشبوو و رێگەی دان بگەڕێنەوە بۆ سربیا، بەڵام بە گەڕانەوەیان دەستیان کرد بە ستەم و خراپەکاری هەتا گەیاندیانە کوشتنی والی بەلەگراد، خەلیفە فەرمانی کرد بە والی [[بۆسنە]] تا یارمەتی خەلکەکە بدات دژی ئەم کۆمەڵەیە، ڕێکەوت لەگەل سربییەکان تا بە تەواوی ئینکیشارییان دەرکرد لە سربیا.