ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
|ماڵپەڕ = [http://www.kurdiu.org kurdiu.org]
}}
'''یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان''' پارتێکە لە کوردستانی [[عێراق]] و بنەمای سەربەخۆی ھەیەو بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسە لە بابەتە سیاسیەکان. [[سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق]]، لەدایکبووی 1950١٩٥٠ لە [[ھەڵەبجە]]، لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە 1994،١٩٩٤، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا. سەرکردەکانی تر، بۆ نمونە [[ھادی عەلی]]، کەسی دووەمی پارتەکە دوای سکرتێری گشتییەو بەرپرسی ئەنجومەنی ناوەندی شورایە لە پارتەکەدا. ئەم ئەنجومەنە ھەموو سەرکردایەتی یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت کە نزیکەی 40٤٠-50٥٠ کەسن وەک [[عەلی محەمەد ئەحمەد]]، [[دیندار نەجمەدین دۆسکی]] و [[عومەر عەبدولعەزیز]].
یەکگرتوو لەناو چینی خوێندکاراندا زۆر چالاکە (40٤٠%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە لە ھەڵبژاردنی خوێندکارانی زانکۆی دھۆک) بەڵام لەناو کەسانی پێگەیشتووشدا بنکەی جەماوەریی ھەیە لە ھەولێرو پەیوەندی باشی ھەیە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانو پارتی دیموکراتی کوردستان. لەکاتی خۆ ئامادەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دیسەمبەری 2005٢٠٠٥ دا بارەگای یەکگرتوو بووە ئامانجی نزیکەی 3000٣٠٠٠ – 5000٥٠٠٠ خۆپیشاندەر کە زۆربەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، لەوێ "بژی 730٧٣٠" لەسەر دیوارەکان نوسرابوو. 730٧٣٠ ئەو ژمارە سیمبولییە بوو تایبەت بوو بە ھاوپەیمانێتی دوو حزبە گەورە کوردییەکە، پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق. ئەم تاڵانییە لە وەڵامی ئەوە بوو کە یەکگرتوو لە ھاوپەیمانی دیموکراتی نیشتمانی کوردستان کشایەوە. 4٤ ئەندامی یەکگرتوو کوژران، یەکێکیان ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو، ئەمە دوابەدوای ئەوە روویدا کە نووسینگەکانیان لە دھۆک، زاخۆو چەند ناوچەیەکی تر کرانە ئامانجی تەقەکردنی پۆلیسو ئاسایش کە ھاوکاری خۆپیشاندەرانیان دەکرد لەجیاتی ئەوەی بنکەو بارەگاکانی یەکگرتوو بپارێزن. یەکگرتوو دژی توندوتیژییەو یارمەتی "یەکگرتووی ئیسلامی کورد" دەدات کە خزمەتگوزای بۆ ھەژاران دابین دەکات. لە ئەنجومەنی حوکمی عێراقدا بەشدار بوو.
لە تشرینی دووەمی [[2005]]، یەکگرتوو بڕیاری دا بە جیا لە گروپە کوردییەکانی تر بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات لە 15ی١٥ی کانوونی یەکەمی 2005٢٠٠٥. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی 2005٢٠٠٥ یەکگرتوو بەشێک بوو لە ھاوپەیمانی بەرفراوانی پارتە کوردییەکان. ئەمجارەیان بە سەربەخۆ بەشداری کرد و دروشمی [[چاکسازی و خزمەتگوزاری]] بەرزکردەوە. یەکگرتوو رایگەیاند کە فرەحزبیی لە کوردستان جێبەجێ ناکرێت، دەنگدەران ئەبێت مافی ھەڵبژاردنیان ھەبێت. لەبارەی پرسە نەتەوەییەکانی کوردەوە، یەکگرتوو دەڵێت پارێزگاری لە مافو دەستکەوتە دەستووریەکانی کورد دەکەم. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی یەکەمی 2005،٢٠٠٥، رێژی 1١.3٣%ی بەدەستھێنا کە دەکاتە 5٥ کورسی لە کۆی 275٢٧٥ کورسی پەرلەمان.
== سەرچاوەکان ==
* [http://kurdpress.net/id_470_67.asmx کوردپرێس]
|