مورادی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 56 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q96261
ھێڵی ٢٦:
ئەمیری دەوڵەتی قرمان لە [[ئەنقەرە]] هەوڵیدا سوپایەک پێک بهێنێت لە میرە سەربەخۆکانی ئاسیای بچوک بۆ کوشتاری [[عوسمانییەکان]] بەڵام سەرسام بوو بە دەورەدانی ئەنقەرە بە سوپای موڕادی یەکەم لەبەرئەوە ناچار بوو ڕێبکەوێت لەگەڵی و داببەزێت لە بەردەمیا و واز لە ئەنقەرە بهێنێت بۆی و کچەکەی خۆی پێدا.
 
دەستی گرت بە سەر شاری [پارێزگای ئەدەرنە|[ئەدەرنە]] و سوودی وەرگرت لە شوێنە تاکەکەی لەوەی دەکەوتە سەر سێ ڕووبار و بوونی قەڵا سەربازییەکان و نزیکبوونی لە کردارە سەربازییەکانەوە وایکرد کە بیکات بە پایتەخت و دەورەی زانست و مزگەوتەکانی تێدا کردەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو لە سەرباز و دادوەر و پیاوە لێهاتووەکانی دەوڵەت، و ئەدەرنە دووەم شاری گرنگی بیزەنتییەکان بوو لە دوای [[قوستەنتینیە]]، پاشان فەتحی فیلبەی گرت و بەم شێوەیە قوستەنتینیە دەورەدرابوو بە عوسمانییەکان و ئیمپڕاتۆرەکەی ناچاربوو جزیە بدات بە عوسمانییەکان، و لەو کاتەدا فەرمانڕەوا ئەوروپیەکان داوای یارمەتییان لە پاپا و پاشاکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا کرد لە دژ [[موسڵمانان]]، و پاپا بە دەم داواکەوە هات و داوای لە هەموو پاشاکانی ئەوروپا کرد کە [[شەڕەکانی خاچپەرستی|هەڵمەتێکی خاچپەرستی]] نوێ ڕێکبخەن، بەڵام پاشای سڕب چاوەڕێی ئەو پاڵپشتە خێرایەی نەئەکرد، و فەرمانڕەواکانی دەوروپشتی هەستان کە فەرمانڕەواکانی بۆسنە و ئەفلاق بوون (باشووری [[روومانیاڕۆمانیا]]) لەگەڵ ژمارەیەک سواری مەجەڕی، هاتن بەرەو ئەدەرنە لە کاتێکدا سولتان موڕاد سەرگەرم بوو بە هەندیک لە شەڕەکانی لە ئاسیای بچوکدا، لەگەل ئەوەشدا سوپای عوسمانی خیرا ڕووبەڕووی هێرشە کتوپڕەکەی شەویان بوویەوە و تێکشکاندنێکی گەورە تێکیان شکاندن لە نزیک ڕووباری مارتیزا، و ئەمیر سڕب نوقم بوو لە ئاوی ڕووبارەکە لە کاتی هەڵاتنیان و پاشای مەجەر بە شێوەیەکی نائاسایی ڕزگاری بوو لە مردن، و ئەم شەڕە یەکلاکەرەوە بوو بۆ سوپای عوسمانی تاکۆ فەتحی [[مەقدوونیا]] بکان.
 
سولتان موڕادی یەکەم کچی ئەمیری کرمیانی هێنا بۆ[[ بایەزیدی یەکەم]]ی کوری وەکو هاوپەیمانییەک لە نیوان دوو دەوڵەتەکە تا بەهێز ببن بەرامبەر دوژمنەکانیان.