کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Replacing/removing stuff, see incubator:User_talk:SPQRobin#ckb.wikipedia for info
ب Bot: fixing arabic letters; cosmetic changes
ھێڵی ٣:
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی [[1952]] لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای [[کۆیە]] لەدایک بووە.
 
ھەر لەسەرەتای لاوێتی و قۆناغە کانی خوێندنەوە تێکەڵ بە کاری سیاسیی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەبێت و سەرەتای کاری سیاسیشی دەچێتە ڕیزی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] و لە [[شۆڕشی ئەیلول]]ی ساڵی 1974١٩٧٤ دا بەشداری بەرچاوی دەبێت.
 
لە کۆتایی ساڵی [[1975]] دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی [[کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان]]ەوە دەکات ودەبێت بە سەرپەرشتکاری ڕێکخستن و کاروچالاکیەکانی خوێندکاران.
 
لە ساڵی 1976١٩٧٦ دا کۆسرەت رەسوڵ یەکێک بووە لەو ھەڤاڵانەی [[کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان]]یان لە شاری [[کەرکوک]] دامەزراندووە. جمووجۆڵ و چالاکییەکانی لەو کاتەدا بووەتە ھۆی ئەوەی لەساڵی 1977١٩٧٧ دا لە لایەن رژێمی [[بەعس]]ەوە زیندانی بکرێت، پاش ماوەیەکی زۆریش لە زیندانی و ئەشکەنجەدان یەکێک بووە لەو پێنج خۆڕاگرە ئازایەی کە ھیچ جۆرە ئیعترافێکی نەکردووە و سەربەرزانە لەزیندان ھاتووەتە دەرەوە.
 
لە ساڵی 1981١٩٨١ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی رێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان و لەھەمان کاتدا لێپرسراوی ڕێکخستنە نھێنییەکانی ناو شاری [[ھەولێر]] بووە، کە چالاکی و جموجۆڵێکی سیاسی گەورە و بەرفراوانیان لەو شارەدا ئەنجامداوە.
 
لە کۆنفرانسی ٣ی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ساڵی [[1983]] دا بەئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]]، لەساڵی [[1988]] ەوە تاکو ساڵی [[1991]] ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بووە لێپرسراوی رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
 
لە ساڵی 1984١٩٨٤ بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی [[1985]] بە سەختی برینداربووە، دواتر لە ساڵی 1986١٩٨٦ دا کە مەڵبەندەکانی 3٣ و 4٤ دەکرێن بەیەک مەڵبەند کۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاکو ساڵی 1988،١٩٨٨، کە یەکێک بووە لە چالاکترین مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
لە ساڵی 1991١٩٩١ کە نەخشەی راپەڕین داڕێژرا لەلایەن بەرەی کوردستانی کە پێکھاتبوون لە ھەموو ھێزە سیاسیەکانی ئەو کاتی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتیکردنی ئازادکردنی شاری ھەولێری پێ سپێردرا.
 
لە راپەڕینی ساڵی 1991دا١٩٩١دا کۆسرەت یەکێک بوو لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە ئازاد کردنی شاری کەرکوکدا.
 
 
لەساڵی 1991١٩٩١ دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری [[پارێزگای ھەولێر]]، ساڵی [[1992]] بووە بە ئەندامی [[پەرلەمانی کوردستان]] و لەساڵی 1993١٩٩٣ تاکو ساڵی 1996دەبێتە١٩٩٦دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی [[حکومەتی ھەرێمی کوردستان]]، دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان-ئیدارەی [[سلێمانی]] تاکوو ساڵی 2001٢٠٠١.
 
لە ساڵی [[2001]] بووە بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
لە 21٢١/06٠٦/[[2006]] کۆسرەت وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، ھاوکات کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
 
لە ماوەی دەست بەکار بوونیشی وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چەندین سەردانی ڕەسمی وڵاتانیشی کردووە کە دواھەمینیان سەردانی [[وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] و دیداری لەگەڵ [[بوش]].
 
کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی [[1977]] ھاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ، کە دواتر سێ کوڕی شەھید دەبێت.
 
کۆسرەت رەسول زمانەکانی [[کوردی]]، [[عەرەبی]] و [[فارسی]] بە باشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانی [[ئینگلیزی]] ھەیە.
 
== سەرچاوەکان ==
[http://www.krp.org/kurd/krp/default.aspx?gid=2&sm=53 پرۆفایلی جێگری سه‌رۆکسەرۆک - ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان]
 
[[Categoryپۆل:کەسایەتی کورد]]
[[Categoryپۆل:سیاسی]]