مێژووی ڕۆژنامەوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Cat-a-lot: سڕینەوە لە پۆل:ڕاگەیاندن
No edit summary
ھێڵی ٣٥:
رۆژنامەگەری ئاشکرا / نھێنی / حکومی / حیزبی / ئەھلی / شار / شاخ / رۆژنامەگەری سەرکاغەز / رۆژنامەگەری ئەلەکترنی.
 
بەگشتی ھەمو جۆرەکانی رۆژنامەگەری کورد لە قەیران دایە میدیای حیزبی زاڵە بە سەر میدیای ئازاد جاران خوینەر بە چرای گەنەگەرچک لە دوای رۆژنامەی حیزبەکان دەگەرا کەچی ئێستا چەمۆلەی لێدەگرن لە وولاتە پێش کەوتوەکانی دونیا حیزب رۆژنامەی تایبەتی نیە بەلکو رۆژنامەی نزیک لە حیزب ھەیە ، سەربەخۆیە پانتایەکی بچوکی حیزبایەتی تیایە بەلام لای خۆمان رۆژنامەی حیزبەکان زۆرە خوێنەری کەمە‌ لەگەل رێزمدا بۆ ئەوکەسانەی لە رۆژنامەی حیزبەکان کار دەکەن کرێکارن دەبی بەپێی مەزاجی خاوەنکار ووشەسازیان بۆ بکەن‌ وێنە ‌و چاو پێکەو تنیان بڵاو ‌بکەنەوە. ئەمڕۆ ھاوکێشەی نێوان رۆژنامە نوسی بەدبەخت و سەرکەدەی دەست رۆیشتوی ناو حیزب بەم شێوەیە رۆژنامە نوس ئەگەر رەخنەی لێ بگری و فەرامۆشی بکات سەرکردە حەز لەچارەی ناکات و لێی خۆش نابیت رەنگە نانیشی ببڕیت ، بەسەرەکەیتر ئەگەر رۆژنامەنوس مەرای بۆبکات دەست خۆشی لە کارە ناڕەوکانی بکات سەرکردە لە بیری ناکات ‌پاداشی ئەداتی و پشتگیری دەکات. بەلام رۆژنامەگەر راستگۆیی و متمانەی خوێندەواری خۆی لەدەست ئەدات.‌ لەیادی ١١١ سالەی رۆژنامەگەری کوردی سەری رێزو نەوازەش بۆ شەھیدانی قەڵەم و مەرەکەب ، گشت سەربازە گۆمناوەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی دا دەنوێنم.
 
رۆژنامەو ماڵپەری حیزبەکانی کوردستان بریتیە لە تایم تەیبلی تەشریفاتی خاوەنی حیزب و کەتەلۆگی وێنەی سەردانەکانی بۆ سەیران و سەردان و ، مێوانداری دۆست وئەحباب ، دەبوایە ئەو جۆرە رۆژنامانەی حیزب بە خۆرایی ببەخشرانەوە لاپەرەکانی زلتر بوایە .
 
مامۆستا عومەر فەرھادی لەزەمی رۆژنامەکانی سەردەمی دیکتاتۆردا نوکتەیەکی دەگێراوە کە جاریکیان سەددام لە بەرە‌کانی شەڕدا‌ لەسەربازێکی سادە دەپرسی خۆ روژنامە‌تان بەدەست دەگات سەربازەکەش بە سادەیی وەلامی ئەداتەوە دەڵی ناوەللە سەیدی لەسەر عارد نان دەخۆین ، وەکی تریش رۆژنامەگەری لە کوردستان بە رنگ و روخسار لە ھەمو رۆژێک پێشکەوتوترە‌ بەگەرمی باس لە مافەکانی مرۆڤ باس لەئازادی بیرو ڕادەبڕین دەکەن بەڵام بەداخەوە کاریگەریان سستە چونکە بەدوادا چونی گیروگرفتی کیشەکان بە یاسا یەکەلا ناکرێنەوە ورو ژاندیان زۆر لەسەر رۆژنامەکان دەکەوی.
رۆژنامەکانی زمانحاڵی حیزبەکان کڕیارۆ خوینەریان زۆر کەمە خەڵک بەسەر پێوە سەیری مانشێستەکانی دەکەن رۆژنامەی حیزبی و سیاسەتی حیزبی بەسەر فەرمانبەر وموچەخۆرەکانی دەزگاو دائیرەکانی دەوڵەت دابەش دەکرێن و ئابۆنەیان لێ دەستینن. حکومەت ئەگەر ھەندی بە چاوو ڕاو بەسەر دام و دەزگاکان دابەش نەکات رەنگە وەکو رۆژنامەی سەر دیواریان لێ بێت بەداخەوە کتێب خوێندنەوەش ئەگەر بەخۆرایش ببەخشرێنەوە باویان نەماوە ، خوێندنەوەیان ڕوی لە کزیە ‌بەداخەوە نەوەی تازە بابەتی سادە ‌و شتی سەرنج ڕاکێشی ڕۆژانە دەخوێنێتەوە کەیفی بە بابەتی کوردایەتی و مەبدەئی نایەت. بۆ گەرم کرنەوەی بازاڕی رۆژنامە ‌و گۆڤاری کوردی پێویستە لەجیاتی بابەتی پڕو پوچ و بۆش وبەتاڵ بیرۆکەی ڕاست و دروست بەخوێندەوار بفرۆشن. سەرەڕای کەمو کورتیەکانیش کاری دڵسۆزانەش بەردەوامە و ئاسۆش رۆشنە ، گەندەلێ ئەگەر لەشکری خۆی ھەبیت دوژمنی گەلێک زۆرترە بۆ نمونە:‌ ‌‌
ئەگەر رۆژنامە نوسە بوێرەکان و رۆژنامە ئەھلیە جەربەزەکان نەبونایە ئێمەی دەرەوەی وولات تەنانەت بەشی زۆری خەڵکی ناوەوەی کوردستانیش ھەر وامان دەزانی ئەو سەرکردانە فریشتەی خوان‌ پاک و بێگەردن حەرام خۆر نین ، بۆ ڕزگاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە تورەگە لە عاسمانەوە شۆڕکراو نەتەوە.‌
 
ھۆیەکی تری پاشاگەردانی ئەمڕۆی رۆژنامەگەری کورد دەستەڵاتی یاسا بەتەواوەتی سەربەخۆنیە خەڵک گلەیی زۆرە وەکو جاری جاران نەماوە ھەست و گوڕوتینی ماڵداری و کۆکردنەوەی سامان زاڵترە ھەستی نیشتمانپەروەری پوکاوەتەوە جگەلەمەش رژێمی ئەمڕۆی کورد دوکابانی ھەیە لە مێژە ‌پێشینیان ووتویانە چێشتی بە دوو کابان یان سوێرە یان بێخوێ بەڵام بەم حاڵەش ھەزار جار لە چێشتی دەستی بێگانە خۆشترە.
 
لەیادی ١١١ سالەی رۆژنامەگەری کوردی سەری رێزو نەوازەش بۆ شەھیدانی قەڵەم و مەرەکەب ، گشت سەربازە گۆمناوەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی دا دەنوێنم.
 
سەرچاوەکان