مێژووی ڕۆژنامەوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب میژوی رۆژنامهگهری گۆزرایەوە بۆ مێژووی ڕۆژنامەوانی: ھەڵەبوونی ناوی پێشوو |
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: fixing arabic letters; cosmetic changes |
||
ھێڵی ٢:
سەرەتایەکی کورت دەربارەی سەرھەڵدانی رۆژنامەگەری:
داھێنانی ئامێری چاپ لە سەدەی پانزەھەمی زاینی دا لە سەردەستی مسگەرێکی ئەڵمانی یوحەنان گۆتەنبەرگ داھێنراوە
گۆتەنبرگ (١٣٩٨- ١٤٦٨) لەو داھێنانەیدا ھیچ سود و دەسکەوتێکی پێنەبڕاوە لەبەر سەرقاڵی و دەستکورتی کاتی کتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی لە چاپ داوە تەنانەت بیری چوە ناوی خۆشی لەسەر تۆمار بکات
بەو داھێنانەی گۆتەنبرگ شۆڕشیکی مەزن لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بوو چاپ رۆلێکی ئێجگار گرینگی بینی لە بەرەو پێشوەچونی شارستانیەت لە سەرانسەری دونیادا. ماوەیەک پاش ئەو داھینانە گۆڤار و رۆژنامە بەشێوەیەکی رێک و پێک چاپ و بڵاو کرانەوە.
لەساڵی ١٩٣٨ لێکۆلەرەوەی ئەڵمانی ئۆتۆگروت ئەم پێنج مەرجەی داناوە بۆ جیاکردنەوەی ڕۆژنامە لە ھۆیەکانی تری پێوەندیەکان:
ھێڵی ٩:
# بە ئامێری چاپ بنوسرێت
# ھەمو کەسێک بتوانی بە پارەی خۆی دەستی بکەویت
#
یەکەم ھەفتەنامە لەمیژودا لە شاری ستراسبۆرگ بە ناوی پێوەندی (رێلەیشن) لەساڵی ١٦٠٩ لەلایەن جۆن کارلۆس چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ھەروەھا یەکەم رۆژنامەی رۆژانە لە لەندەن بەناوی (دێلی کرانت) لە رۆژی ١١/ئازاری /١٧٠٢ دا لەسەر دەستی ئیدوارد کرانت چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ھێڵی ١٦:
ھەندێک لە شۆرە سوارەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی ، ئەوانەی کۆچی دوایی یان کردوە
میقداد مەدحەت بەدرخان خاوەنی (رۆژنامەی کوردستان ١٨٩٨ )
عەبدول کەریم ئەفەندی
مستەفا پاشا یامولکی خاوەنی (گۆڤاری بانگ کوردستان ١٩٢٢)
مێژونوس حسین حوزنی موکریانی خاوەنی (گۆڤاری زاری کرمانجی ١٩٢٦)
ماموستا ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی (گۆڤاری گەڵاوێژ ١٩٣٩ )
ماموستا عەلائەدین سەجادی (خاوەنی گۆڤاری نزار)
ماموستا ئەنوەر مائی خاوەنی (گۆڤاری رۆناھی)
پیرەمیردی شاعیر (خاوەنی رۆژانەی ژین)
مەلا شەریف ڕەنگەرێژی خاوەنی (رۆژنامەی ئازادی ١٩٤٥ )
ماموستا گیو موکریانی خاوەنی (گۆڤاری ھەتاو ١٩٥٤ )
جگە لە سەدان نووسەر و رۆشنبیرو ھونەرمەند دڵسۆزانە لە رۆژگاری خۆیدا بەشداری کردووە لە گەشە پێدانی رۆژنامەگەری کوردی دا وەکو ماموستا عەبدولا گۆران / مەعروف بەرزنجی
رۆژنامەگەری، دەستەلاتی چوارەم
وەکو لە سایدی جوریس پیدیا باسکراوە بنەماکانی دەولەت لەسەر سێ کۆلەگەی بنەڕەتی دامەزراوە
گەڵ یان نەتەوە ٭ ھەریم یان نیشتمان ٭ دەستەڵاتی سیاسی
دەستەڵاتی سیاسی بریتیە ١ لە دەستەڵاتی یاسا دانان ٢ دەستەڵاتی جێبەجی کردن
جۆرەکانی رۆژنامەگەری
رۆژنامەگەری ئاشکرا / نھێنی / حکومی / حیزبی / ئەھلی / شار / شاخ / رۆژنامەگەری سەرکاغەز / رۆژنامەگەری ئەلەکترنی.
بەگشتی ھەمو جۆرەکانی رۆژنامەگەری کورد لە قەیران دایە میدیای حیزبی زاڵە بە سەر میدیای ئازاد جاران خوینەر بە چرای گەنەگەرچک لە دوای رۆژنامەی حیزبەکان دەگەرا کەچی ئێستا چەمۆلەی لێدەگرن لە وولاتە پێش کەوتوەکانی دونیا حیزب رۆژنامەی تایبەتی نیە بەلکو رۆژنامەی نزیک لە حیزب ھەیە ، سەربەخۆیە
رۆژنامەو ماڵپەری حیزبەکانی کوردستان بریتیە لە تایم تەیبلی تەشریفاتی خاوەنی حیزب و کەتەلۆگی وێنەی سەردانەکانی بۆ
مامۆستا عومەر فەرھادی لەزەمی رۆژنامەکانی سەردەمی دیکتاتۆردا نوکتەیەکی دەگێراوە کە جاریکیان سەددام لە بەرەکانی شەڕدا لەسەربازێکی سادە دەپرسی خۆ روژنامەتان بەدەست دەگات سەربازەکەش بە سادەیی وەلامی ئەداتەوە دەڵی ناوەللە سەیدی لەسەر عارد نان دەخۆین ، وەکی تریش رۆژنامەگەری لە کوردستان بە رنگ و روخسار لە ھەمو رۆژێک پێشکەوتوترە بەگەرمی باس لە مافەکانی مرۆڤ باس لەئازادی بیرو ڕادەبڕین دەکەن بەڵام بەداخەوە کاریگەریان سستە چونکە بەدوادا چونی گیروگرفتی کیشەکان بە یاسا یەکەلا ناکرێنەوە
رۆژنامەکانی زمانحاڵی حیزبەکان کڕیارۆ خوینەریان زۆر کەمە خەڵک بەسەر پێوە سەیری مانشێستەکانی دەکەن
ئەگەر رۆژنامە نوسە بوێرەکان و رۆژنامە ئەھلیە جەربەزەکان نەبونایە ئێمەی دەرەوەی وولات تەنانەت بەشی زۆری خەڵکی ناوەوەی کوردستانیش ھەر وامان دەزانی ئەو سەرکردانە فریشتەی خوان پاک و بێگەردن حەرام خۆر نین ، بۆ ڕزگاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە تورەگە لە عاسمانەوە شۆڕکراو نەتەوە.
ھۆیەکی تری پاشاگەردانی ئەمڕۆی رۆژنامەگەری کورد دەستەڵاتی یاسا بەتەواوەتی سەربەخۆنیە خەڵک گلەیی زۆرە وەکو جاری جاران نەماوە ھەست و گوڕوتینی ماڵداری و کۆکردنەوەی سامان زاڵترە
لەیادی ١١١ سالەی رۆژنامەگەری کوردی سەری رێزو نەوازەش بۆ شەھیدانی قەڵەم و مەرەکەب ، گشت سەربازە گۆمناوەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی دا دەنوێنم.
|