ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
'''ژهنهراڵژەنەراڵ شهریفشەریف پاشا''' ناوی شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای حسێن پاشای خەندانە، لەشاری [[سلێمانی]] لەدایک بووە، لەسەردەمی [[عوسمانی]]دا، باوکی گەلێ پلەو پایەی گەورەی پێسپێردراوە، شەریف پاشا خوێندنی سەربازی تەواو کردووەو لە سوپای عوسمانیدا گەیشتۆتە پلەی ژەنەڕاڵ. لەتەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا کچی عەباس حیلمی خدێوی پاشای میسری ھێناوە، شارەزایی زۆری لەچەند زمانێکی بیانیدا ھەبووە، لەساڵی 1898دا١٨٩٨دا کراوە بە باڵیۆزی دەوڵەتی عوسمانی لەوڵاتی سویدا و ماوەی (10١٠) ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە. چەندین جار خەڵات و نیشانەی رێزلێنانی پێ بەخشراوە، لەسەرەتای دامەزراندنی رێکخراوی (ئیتحادو تەرەقی) تورکیەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلێک لەسەرانی ئەو رێکخراوەدا ھەبووە، بەڵام پاش رووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی (ئیتحادو تەرەقی) لەرێبازی خۆی لایداو ەیچ بایەخێکی بەرەگەزو نەتەوەکانی تر نەدا، ئەم ھەڵوێستەش وای لەشەریف پاشا کرد لە رێکخراوەکە دوور بکەوێتەوەو دژایەتیشی کردن، ھاوکاری (کۆمەڵەی کورد) بووە لە ئەستەمبوڵ. ساڵی 1912١٩١٢ لەگەڵ شێخ عەبدولقادر و شێخ عوبەیدوڵای نەھریدا بەتاوانی کوشتنی (سەدری ئەعزەم) فەرمانی لەسێدارەدانی دراوە، بەڵام ھەڵھاتووە و چووتە میرنشینی (مۆناکۆ) لەفەرەنسا. ساڵی 1919١٩١٩ متمانەی پێ بەخشرا کە نوێنەرایەتی گەلی کوردو شێخ مەحمودی نەمر بکات لە کۆنگرەی ئاشتی لەپاریس، بەھۆی یاداشتنامەکەیەوە ھاوپەیمانان ناوی کوردیان خستە بەندەکانی (62٦٢ ،63،٦٣ ،64،٦٤)ی پەیمانی (سێڤر)ەوە سەبارەت بەپێکھێنانی قەڵەمڕەوێکی کوردی لەکوردستاندا. ساڵی 1944١٩٤٤ لەشاری (ناپۆلی) لە ئیتالیا کۆچی دوایی کرد، پێش مەرگی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی بکەنە ناو دەریاوە، چونکە خۆی بەبێ وڵات ئەزانی، بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ نەھێناو تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ [[قاھیرە]] لەگۆڕستانی خدێوییەکان نێژراوە.
== سەرچاوەکان ==
* [http://kurdsat.tv/Direje.aspx?Babet=JyaniNawdarek&Jimare=129 ژەنەراڵ ژهنهراڵ شهریفشەریف پاشا- Kurdsat.tv]
|