ویکیپیدیا:بۆت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 107 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q4048867
ب بۆت: گواستنەوەی 1 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q4048867
ھێڵی ١:
'''بۆت''' [[نەرمەکاڵا]]یەکی کۆمپیوتەرییە کە بە[[زمانی پرۆگرامکردن|زمانێکی نووسینی نەرمەکاڵا]]ی دیاریکراو نووسراوە. بۆتەکان لەلایەن کەسانێکەوە داڕێژراون بۆ ئەوەی لەبری خۆیان چەند کارێک ئەنجام بدەن کە سادەیە و زۆر دووبارە دەبێتەوە. وەکو کارە پەیوەندیدارەکان بە زۆرکردنی [[ویکیپیدیا:نێوانویکی|نێوانویکی]] و زۆرکردنی [[ویکیپیدیا:هاوپۆل|هاوپۆلەکان]] لەسەر وتارەکانی زانیارینامە. بۆتەکان زۆر بەکاردەبرێن لەسەر زۆرێک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا لەچەندین زمانی جیاواز. هەموو بۆتێک پەڕەیەکی بەکارهێنەری تایبەت بەخۆی هەیە کە تێیدا ئەرک و کار و راپەڕێنەرەکەی خۆی و چۆنییەتی پەیوەندیکردن پێوەی؛ تێدا دەنووسرێت. کاری بۆتە نوێیەکان لەژێر چاودێرییدا دەبێت و هەندێکیش لە دەسەڵاتەکانی کەم دەبێت. پێویست بۆت شایەنی هەندێک لە [[ویکیپیدیا:مەرجەکانی بوونە بۆت|مەرجەکانی بوونە بۆت]] بێت تا بتوانێت تایبەتمەندێتی بۆت وەربگرێت لە ویکیپیدیا. کارەکانی بۆت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە چاودێریی دەکرێت و خاوەنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە لەهەر هەڵەیەک یان وردە هەڵەیەک کە بکرێت لەلایەن بۆتەکەوە یان بێتە رێگەی. لەکاتی وەڵامنەدانەوەی خاوەن بۆتەکە لەسەر تێبینیی و رەخنەکانی رەخنەگران و بۆچوون نووسانەوە بۆی، رەنگە بۆتەکە لەکار بخرێت یان رێگە لەکارکردنی بگیرێت لە ویکیپیدیا. لەپاش تێپەڕبوون و سەرکەوتن لەماوەی چاودێریکردن، یەکێک لە [[ویکیپیدیا:بۆریوکراتەکان|بۆریوکراتەکان]]ی زانیارینامە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی بۆتەکە بە بۆتێکی فەرمیی تاوەکو بتوانێت بەبێ [[کۆت]] و بەبێ دەرکەوتنی چاککردنەکانیان لە [[تایبەت:دوایین‌گۆڕانکارییەکان|دوایین گۆڕانکارییەکان]] کار بکات. داواکاریی کارپێکردنی بۆت لێرەوە دەبێت: [[ویکیپدیا:داواکاریی رێگەپێدانی بۆت]].
 
[[be-x-old:Вікіпэдыя:Робаты]]