ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جیابوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پووچەڵ‌کرنەوەی پێداچوونەوەی 20519 لەلایەن 207.176.9.24 (وتووێژ)
پووچەڵ‌کرنەوەی پێداچوونەوەی 20518 لەلایەن 207.176.9.24 (وتووێژ)
ھێڵی ٢٠:
 
کاتێک کە وتارێک بە ھەر دوو زاراوە دەنووسرا، ئەبوا بە شێوەیەک ئەم دووانە پێوەندی بدرێن بە یەکەوە. بۆ ئەم مەبەستە دوو قاڵب درووست کرا کە بە شێوەی پەیامێک لە نێو دەقی وتارەکە، کە بەکارھێنەری ئاگادار دەکردەوە کە ئەم وتارە بە زاراوەی دیکەش لە بەر دەست دایە و بەستەرەکەی ئەمەیە. کێشە لە سەر شوێنی ئەم پەیامە بوو. ئەگەر لە سەرەتای وتارەکەدا دەبوو کە شێوازی ستانداری وتارەکانی ویکیپیدیا دەشێوا (لە ویکیپیدیا تەنھا بۆ کێشە گرینگەکانی وتارەکە لە سەرەتای وتار پەیام دادەنن). ئەگەر لە ئاخری وتارەکە دائەنرا (وەک ویکیپیدیای ئازەربایجانی) لە بەرچاو دا نەبوو و دێر ئەدۆزرایەوە. لە ئاکام دا، پێش لە دەست پێ کردنی دەقی وتارەکە و لە لای ناوی وتارەکە دامان نا کە ئەمەش لە بڕێک لە وێبگەڕەکاندا بە جووانی دەرنەدەکەوت و کاتێک بەکارھێنەر ستایلی ویکیپیدیای دەگۆڕی ئەم پەیام دەکەوتە شوێنێکی نەخوازراو.
 
== زمانەکانی تری ویکیپیدیا ==
 
لە گەورەترین چاکییەکانی ویکیپیدیا ئەوەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانی زمانەکانی تری ھەموو وتارێک ببینی. کێشەیەک کە لە ku.wikipedia.org بوو ئەوە بوو کە زمانەکانی تر بەستەر بۆ وتارە کورمانجیەکان دابنێن یان سۆرانییەکان. ئەگەر بۆ کورمانجیمان دادەنا (بە ھۆی زۆرتر بوونی وتارەکان) کەسێک کە وتاری سۆرانی دەویست ئەبووا سەردانی وتارە کورمانجییەکەی بکردبایێ و ئەگەر قاڵبی «بەسۆرانی» بووبایێت ئەوا وتارە سۆرانییەکەی دەدۆزییەوە، ئەگەرنا ھیچ. کە ئەمە بە خۆڕایی کاتی بەکارھێنەری دەگرت.
 
== ناوی مانگەکان ==