ڕەمەزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: چاکسازیی hi:रमज़ान, kk:Рамадан, sah:Рамадаан
چاکسازی
ھێڵی ١٢:
|پەیوەست بە = [[ڕۆژوو|ڕۆژووی ڕەمەزان]]
}}
'''مانگی ڕەمەزان'''، مانگی نۆیەمە لە [[ڕۆژژمێری کۆچیی]]یدا، و ئەم مانگە تایبەتمەندی جیاوازی هەیە لای [[موسڵمانان]] لە مانگەکانی تر، مانگی [[ڕۆژوو]]گرتنە، موسڵمانان لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن لە خواردن و خواردنەوە لە بانگی بەیانی تا خۆرئاوابوون، هەروەها مانگی ڕەمەزان جێگەیەکی تایبەتی هەیە لە کەلتور و مێژووی موسڵمانان؛ لەبەرئەوەی بە بیروباوەری ئیسلامی سرووش لەم مانگە دەستی پێکردووە و یەکەم ئایەتی [[قورئان]] دابەزیووە بۆ پێغەمبەر [[محەمەد]] (د.خ) لە شەوی قەدر لەم مانگەدا لە ساڵی ٦١٠ز، کاتێک پێغەمبەر لە ئەشکەوتی حەڕا بووە و فریشتە جوبرەیل هاتووە بۆلای، و پێی ووتوە؛ '''{{ن.عەرەبی|"اقرأ باسم ربك الذي خلق"}}''' واتە؛ بخوێنە بە ناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی، و ئەمەش یەکەم ئایەتی قورئانە کە دابەزیووە.
 
==ووشەڕەتناسی==
ووشەی ڕەمەزان بە [[عەرەبی]] {{ن.عەرەبی|رمضان}} لە ووشەی {{ن.عەرەبی|الرمض}} هاتووە واتە گەرمایەکی توند، و ناوی مانگە عەرەبیەکان دانراون بە پێی ئەو ماوەیەی ناوی مانگەکەی تێدا نراوە، و ناونانی ڕەمەزان لە کاتی توندبوونی گەرمای هاوێندا بووە، و هەروەها ئەڵێن بە واتای ئەوە دێت [[موسڵمان]] زیاتر گەرمای ئەبێت لەبەر زۆری تیینوویەتییەکی لە کاتی بەڕۆژوو بووندا و خوا ئەفەرمووێت لە قورئاندا؛ '''{{ن.عەرەبی|شهر رمضان الذي أُنزل فيه القرآن}}''' واتە؛ مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەی قورئانی تیا دابەزیووە.
 
==فەزڵی ڕەمەزان==
[[پەڕگە:Lanterns from below.JPG|thumb|220px|فانۆسی ڕەمەزان]]
لە فەزڵەکانی مانگی ڕەمەزان کردنەوەی دەرگاکانی بەهەشت و داخستنی دەرگاکانی ئاگرە، بە پێی ئەم فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ)؛ '''{{ن.عەرەبی|(إذا جاء رمضان فُتّحت أبواب الجنة ، وغُلّقت أبواب النار ، وصُفّدت الشياطين)}}'''<ref>موسلیم ڕیوایەتی کردووە</ref>، واتە؛ کاتێک کە ڕەمەزان دێت، دەروازەکانی بەهەشت دەکرێنەوە و قاپیەکانی دۆزەخ دادەخرێن و شەیتانەکان کۆت دەکرێن.
 
هەروەها خوا خۆش دەبێت لەوانەی ڕۆژووی ڕەمەزان دەگرن، بە پێی فەرموودەی پێغەمبەر.
ھێڵی ٢٥:
و ڕەمەزان مانگی پاکبوونەوەی دەروون و نزیکبوونەوەیە لە خوا، هەروەها دەرگاکانی ئاگری تیا دادەخرێت و شەیتانەکانی تیا ئەبەسترێتەوە و دەرگاکانی بەزەیی تێدا دەکرێتەوە.
 
کاتی ڕۆژوو لە ڕەمەزاندا لە دەرکەوتنی بەرەبەیان تا ئاوابوونی خۆرە، وەک لە قورئاندا هاتووە، '''{{ن.عەرەبی|((وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر ثم أتموا الصيام إلى الليل..))}}''' واتە؛ ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت، و زۆربەی موسڵمانان پێش هەڵهاتنی بەرەبەیان هەڵدەستن و ژەمەێک نان و ئاو دەخۆن کە ناو دەبرێت بە'' پارشێو'' وەک ئامادەباشییەک بۆ ڕۆژووی ڕۆژەکە، هەروەها لە فەزڵی پارشێودا هاتووە کە پێغەمبەر [[محەمەد]] فەرموویەتی پارشێو بکەن لە پارشێودا بەرەکەت هەیە، هەروەها لە کاتی ڕۆژوودا پیویستە لەسەر موسڵمان دووربکەوێتەوە لە قسەی ئازاردەر و ئیشی ناشیرین و ئەمەش لە فەرموودەدا ئاماژەی پێکراوە، و خوای گەورە دەفەرمووێت؛ '''{{ن.عەرەبی|((شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان))}}''' واتە؛ مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌.
 
هەروەها ئەم مانگە شەوی قەدری تێدایە کە خوا ئاماژەی بۆکردووە ئەو شەوە باشترە لە هەزار شەو، و موسڵمانان لەم مانگەدا دەبێت بە ئیشی باش هەستن و ویادی خوا لە بیر نەکەن، و داوای لێخۆشبوون بکەن و [[قورئان]] بخوێنن، و دەروونیان ڕابهێنن لەسەر ئارامگری و بیر لە بارودۆخی خەڵکە برسیی و هەژارەکان بکەنەوە.
ھێڵی ٣٣:
لەم مانگەدا و لە شەوی قەدردا خوا [[قورئان]] دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەر [[محەمەد]]، شەوی قەدر هەندێک بە شەوی بیست وحەوتی مانگەکەی دادەنێن و هەندێکی تر بە نەزانراوی دادەنێن لە ڕووی دیاریکردنەوە و بەڵام لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگەکەدایە، و لە شەوە تاکەکاندا.
 
و بۆ دابەزینی قورئان، ووتراوە یەکەم ئایەتی قورئان لە ڕەمەزاندا دابەزیووە، کە ئایەتی '''{{ن.عەرەبی|((اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ))}}''' بووە، واتە؛ بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌.
 
و خوای گەورە دەفەرموێت؛ '''{{ن.عەرەبی|((إنا أنزلناه في ليلة القدر))}}''' واتە؛ ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا. '''{{ن.عەرەبی|((إنا أنزلناه في ليلة مباركة))}}''' واتە؛ به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه‌
[[پەڕگە:Cairo, mosque in Mohandessin during Ramadan, Egypt, Oct 2004.jpg|thumb|220px|مزگەوتێک لە [[قاهیرە]]، [[میسر]] لە مانگی ڕەمەزاندا]]