ئاشوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «ئیمپراتۆرییەتێکی کۆنە ، ئاشوورییەکان لقێکن لە نەتەوەی سامی ،کەلە نیوە دوورگەی عەر...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٤٣، ١٤ی شوباتی ٢٠١٣

ئیمپراتۆرییەتێکی کۆنە ، ئاشوورییەکان لقێکن لە نەتەوەی سامی ،کەلە نیوە دوورگەی عەرەبەوە کۆچیان کردووە بۆ باکووری عێڕاق و لە باشووری کوردستان دا پێش ٦٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە نێوان موصڵ و شەرقات ئەو ئیمپڕاتۆرییەتەیان دامەزراند ، لە پێشا شارێکیان درووست کرد بە ناوی (ئاشوور)ەوە ، وە ئەونەتەوەیە بە ئاشوورەوە ناسرا دوایی پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ نەینەوا .مێژووی وڵاتی ئاشوور بە سێ دەوردا تێپەڕیوە : دەوری یەکەم :ئاشووری کۆن ٤٠٠٠ بۆ ١٥٩٥ پێش زاین دەوری دووەم :ئاشووری دووەم ١٥٩٥ بۆ ٩١١ پێش زاین دەوری سێیەم :ئاشووری سێیەم ٩١١ بۆ ٦١٢ پێش زاین گرنگترین دەور لەو ئیمپڕاتۆرییەدا دەوری سێیەمە ، کە سووپایەکی بەهێزی بووە ، ئەو بە یەکەم سووپا دادەنرا لە بەهێزیدا لە جیهاندا وە ئاشوورییەکان بۆ یەکەم جار پێچکە(عەرەبانە) و ئەسپ یان بەکارهێناوە ،١٦ شا فەرمانڕەوایی کردووە ، وە هەموو دەنگوباسی شەڕو جەنگەکانیان بە خەتی بزماری لەسەر پارچە قوڕ نووسیوەتەوە و دوایی سووریان کردۆتەوە ، لە کتێبخانەیەکدا نزیکەی ٢٥ هەزار دانەی بەزمانی ئاشووری تێدا بووە و دۆزراوەتەوە، بایەخێکی زۆریان دابوو بە خوێندەواری و ڕۆشنبیری .لەم دەوری سێیەمەدا گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی دامەزرێنراوە ،کە دەستی بەسەر هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و ئیلام و کەنداوی فارس و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرهەڵات و لە باکوورەوە تاکو ئەرمینیاو کوردستانی گرتۆتەوە .وە لەسەردەمی شا سن شاد ئەسکن کەدوا شای ئاشوورییەکان بوو مادەکان هێرشیان کردە سەریان و بەتایبەتی دەسەڵاتیان لەناو بردن لەساڵی ٦١٢ پێش زاین .