یارمەتی:چوونەژوورەوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ئامادەکردن
 
نوێ
ھێڵی ١:
بۆ دیتن و دەستکاریکردنی پەڕەکان پێویست نییە لەژوورەوە بی؛ ئەگەرچی ئەو ھێندێ تایبەتمەندی دەنێتە بەردەستت و بە گشتیی پێشنیاردەکرێت. ئەگەر ناتەوێ کاتی دەستکاریکردن ھیچ کەسێک ناونیشانی ئای-پی تۆ ببینێت، دەبێ لەژوورەوە بیت. درووستکردی ھەژمار ساکارە و خێرا بە ئەنجام دەگات.
{{ئامادەکردن|٣٠ی بەفرانباری ٢٧٠٩}}
 
==چوونەژوورەوە==
درووستکردنی ھەژمار بەو مانایە کە دەبێ [[ناوی بەکارھێنەری|ناوێکی بەکارھێنەری]] (ناوی ڕاستیت یا نازناوێک) و [[تێپەڕوشە|تێپەڕوشەیەک]] دابین بکەی. ئەگەر ناویی بەکارھێنەریەکی لەپێشدا بەکارھاتبێت سیستەم لێت وەرناگرێت. ھەژماری بەکارھێنەر تەنھا بۆ جارێک درووست دەکرێت و دوای ئەوە دەتوانی بچیتە ژوورەوە.
 
دەستکارییەکانت بە ناوی بەکارھێنەریتدا دیاری دەکرێن. ئەگەر لە ژوورەوە نەبیت، لە [[یارمەتی:مێژووی پەڕە|مێژووی پەڕەدا]] دەستکارییەکانت بە ناونیشانی ئای-پی نیشان دەکرێن.
 
ئەو ھەژمارانەی لەم دواییانەدا درووستکراون "تاک" دەبن (کە بۆ چوونەژوورەوەی ھەموو پڕۆژەکانی ویکیمیدیا بەکاردێن). ھەژمار کۆنەکان بە سەردانی [[تایبەت:MergeAccount|ئێرە]] یەکدەخرێن و تاک دەکرێن. ھەڵبژاردەکان بۆ ھەر پڕۆژەیەک جیاواز و سەربەخۆیە.
 
==بۆ لەژوورەبوون؟==
بۆ خوێندنەوەی ھیچ پەڕەیەکی میدیاویکی پێویستت بە چوونەژوورەوە نییە؛ تەنانەت بۆ دەستکاریکردنی پەڕەکانیش پێویست نییە لەژووروە بیت. ''ھەموو کەسێک'' دەتوانێ دەستکاری زۆربەی پەڕەکان بکات، بێ ئەوەی لە ژوورەوە بێت.
 
بەڵام لەژوورەوەبوون پێشنیار دەکرێت، بەم ھۆکارانە:
*کاتێ دەستکاری دەکەیت، بەکارھێنەرانی دیکە بە ناوی بەکارھێنەریت دەتناسنەوە. لەباتی ناو، ھاتنی ئای-پی ناشیرینە. ھەروەھا ئەگەر چەن کامپیۆتەر لە چەن شوێنی جیاواز (ماڵەوە، شوێنی پیشە، خوێندنگە و ھتد) بەکاردێنیت، ھەرجارە ناونیشانی ئای-پی دەگۆڕدرێت. جودا لەوە، تەنانەت ئەگەر ھەر لە یەک شوێن بیت، بە پێ شوێنی وەرگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنەت، ھەرجارە ئای- پیەک تەرخان دەکرێ بە سیستەمەکەت. بۆیە ناوی بەکاھێنەری بۆ خاوەن کەسایەتی بوون باشترە.
*دەبیتە خاوەن ''پەڕەی بەکارھێنەری''، شوێنێک کە دەتوانی پوختەیەک سەبارەت بە خۆت بنووسیت و ''پەڕەیەکی لێدانی بەکارھێنەری'' کە دەتوانی بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەکارھێنەرانی دیکە سوودی لێوەربگریت.
*دەتوانی ژیڕپەڕە درووستبکەی بۆ پەڕەی بەکارھێنەریت کە دەتوانێ زۆر بەسوودبێت.
*دەتوانی دەستکارییەکان وەک بچووک نیشان بکەیت.
* ''بە لیستی چاودێری'' دەتوانی بەدواچوونی گۆڕانکارییەکان بکەیت لەو پەڕانە بۆت گرینگن.
* ئەگەر بڕیارتدا کە ئیمەیل دابنەی، بەکارھێنەرانی دیکە دەتوانن بە ئیمەیل پەیوەندیت پێوە بگرن. دەبێ بزانی کە ئەگەرچی ئیمەیلت بە دەست دەگا، بەڵام کەس لە ئیمەیلەکەت ئاگادار نابێت و نەناسراو دەمێنێتەوە.
*دەتوانی ناوی پەڕەکان بگۆریت.
*دەتوانی دەستکاری ھەڵبژاردەکانت بکەیت بۆ وەک ئەم گۆڕانکارییانە:
**ژمارەی ئەو دەستکارییە پیشاندراوەکان لە [[تایبەت:recentchanges|دوایین گۆڕانکارییەکان]]
**جۆرەی فۆنت، ڕەنگەکان و شێوازی بەرچاوکەوتنی ماڵپەڕەکە.
 
===درووستکردنی ھەژمار===
بۆ درووستکردنی ھەژمار، لە سەرەوەی پەڕەکان لای چەپ، کرتە بکە سەر [[special:userlogin|چوونە ژوورەوە]] ئینجا کرتە بکە سەر [http://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=Special:UserLogin&type=signup ببە بە ئەندام]. بۆ ناونووس کردن دەبێ ناوێکی بەکارھێنەری و تێپەڕەوشە تەرخان بکەیت. <!--You will need to provide a username and password, as well as answer a visual "captcha" test. Users with text, speech, or legacy browsers will be unable to create an account if they cannot view this captcha image. If you are unable to view captchas--> ئەگەر بەھەر ھۆکارێک ناتوانی ھەژمار درووستبکەی، [[ویکیپیدیا:داواکاری درووستکردنی ھەژمار|داوای درووستکردنی]] بکە.
 
ئەگەر ناوی بەکارھێنەریەکەت ھێمایەکی تایبەتی تێدا بێت وەک '@'، یان لە ناوی بەکارھێنەرێکی دیکە بچێت، یان ئەگەر بەربەست کرابووی بۆ درووستکردنی ھەژمار، ئەوە دەبێ [[ویکیپیدیا:داواکاری درووستکردنی ھەژمار|داوای درووستکردنی ھەژمار]] بکەی.
 
==چۆنیەتی چوونەژوورەوە==
یەکەم ھەنگاو ئەوەیە کە بزانی وێبگەڕەکەت کووکی وەردەگرێ. ھێندێ لە وێبگەڕەکان دەتوانن لە ماڵپەڕە جوداکان کووکی وەربگرن یا بەرگری بکەن. دڵنیابە کە وێبگەڕەکە وا ڕێکخراوە کە کووکی لەو پڕۆژەی دەتەوێ بچیتە ژوورەوە وەردەگرێت، وەک ''wikipedia.org'' .
 
لە سەرەوە لای چەپ، کرتە بکە سەر چوونەژوورەوە. پەڕەی داھاتوو ھانت دەدا بۆ نووسینی ناوی بەکارھێنەریت و تێپەڕەوشەت. ئەگەر ھێشتا ھەژمارت نییە، دەتوانی لە بەستەر ''ببە بە ئەندام'' کەڵک وەربگریت بۆ تۆمارکردنی ھەژمار.
 
ئەگەر چوارچێوەی لەبیرمانەوەی تێپەڕەوشە لێبدەی، ھەرکات لەسەر ئەو سیستەمە دەچیتە پەڕەیەکی میدیاویکی، خۆکار دەڕۆیتە ژوورەوە. لەیادت بێت کە ئەوە بە کەڵک وەرگرتن لە کووکییەکان دەکرێت و ھەرجارە ھەتا ٣٠ ڕۆژ ماوەی ھەیە، بەو مانای دوای بەسەرچوونی ماوەکە پێویستە جارێکی دیکە بچیتە ژوورەوە. ھەڵبەت ئەگەر میدیاویکی خۆکار تێپەڕوشەت بۆ تۆمارکات، ئەوە بۆ ڕاگیرکردن نابێت و دەبێ زوو بیگۆڕیت.
 
بە یەک ھەژمار و ناوی بەکارھێنەری دەتوانی لە کۆمەڵێ پڕۆژەی میدیاویکی بەشداری بکەی. ھەڵبژاردەکانی ھەر پڕۆژە تایبەت بە خۆیەتی.
 
===کێشەکانی چوونەژوورەوە===
ئەگەر بۆ چوونەژوورەوە تووشی کێشە بوویت، ئەم بەشە بخوێنەوە لەوانەیە یارمەتیت بدات بۆ چارەسەرکردنی؛ ئەگەر نا دەتوانی لە مێزی یارمەتی داوای یارمەتی بکەی.
 
;بەستەری چوونەژوورەوە دیارنییە:ئەگەر ناتوانی کرتە بکەیتە سەر بەستەری چوونەژوورەوە بە ھۆی ئەوەی دەقێکی دیکە یان شتێک لەسەریدایە، دەتوانی لەم [http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D8%A7%DB%8C%D8%A8%DB%95%D8%AA:UserLogin بەستەرە ڕاستەوخۆ] کەڵک وەربگریت. باشتر وایە ئەم بەستەرە بخەیتە ناو دڵخوازەکانی وێبگەڕەکەت (بە ھۆی کێشەی وێبگەڕەکان لەوانەیە ئەو دیسان دووپات بێتەوە).
 
;ناوی بەکارھێنەری و تێپەڕەوشەکەم وەرناگیرێن:لە ویکیپیدیادا ھەردوو تێپەڕەوشە و ناوی بەکارھێنەری بە گەورە و چکۆلە بوونی پیتەکان (ئەگەر ئینگلیزییە) ھەستیارن. واتە A و a جیاوازن.
 
;ئایا لە پڕۆژەیەکی تایبەت خۆت ناونووس کردووە؟:ئەگەر لە پڕۆژەیەکی تایبەتی ویکی، بۆ نموونە لە زمانی ئینگیزی خۆت ناونووس کردبێت، بێ ئەوەی [[Special:MergeAccount|ھەژمارەکەت تاک کردبێت]] ناتوانیت لە پڕۆژەکانی دیکە بڕۆیتە ژوورەوە (تەنھا بۆ ئەو ھەژمارانەی پێش ٢٠٠٨ درووستکراون، ھەژمارەکانی دوای ئەو کاتە خۆکار، تاکن).
 
;دوای چوونەژوورەوەم، خێرا وەدەردەنرێم:ئەو کێشە لەوانەیە چەن ھۆکاری ھەبێت:
*ئەگەر پێتوایە چوویتەژوورەوە بەڵام پەڕەی "سەرکەوتوویی چوونەژوورەوە" نابینیت و دیسان دێیتە دەرەوە، زۆر لەوە دەچێ کە کێشەت لەگەڵ [[:en:HTTP_cookie|کووکی]] ھەبێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری چاو بکە [http://www.google.com/support/websearch/bin/answer.py?answer=35851 لەمە]].
*دڵنیابە کات و ڕێکەوتی کامپیتەرەکەت ڕاست بن؛ ئەگەر نین لەوانەیە کووکی پێش ئەوەی ماوەی بەسەرچی(١ مانگ) تۆ وەدەرنێ لە ماڵپەڕەکە. ئاگادار بە کە ھێندێ لە ئاگرەدیوارەکان [[:en:HTTP_cookie|کووکی]] تووشی کێشە دەکەن.
*ھێندێ لە دابینکەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنەت (ISP)، لە [[:en:Transparent_proxy|پراکسی تێپەڕاندن]] کەڵک وەردەگرن کە لەوانەیە ببێتە کێشە بۆ چوونەژوورەوە. لە [https://secure.wikimedia.org/wikipedia/en/wiki/Main_Page ڕاژەکاری پاراو] کەڵک وەربگرە (خێرایی کەمە) بۆ ڕابواردن بەو پراکسیانەدا. ئەگەر لە دابینکەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنەتی ئاسمانی کەڵک وەربگریت لەوانەیە ھەر تووشی ئەو کێشە بیت (وەک ئەمانە: HughesNet / DirecWay / DirecPC).
*لەوانەیە ھێندێ جار لەنێوان دەستکاری و پاشەکەوتێکدا، یا گۆڕانی پەڕەیەکی ویکی یا کردنەویە پەڕە لە تابێکی نوێدا تێبگەی کە لەدەرەوەی. ئەوە دەتوانێ بەھۆی کووکی وێبگەڕەکەت، کاش یا ڕێکخستنەکانی ئاگارەدیواەرەکەت بێت؛ بەڵام ھێندێ جار، بەتایبەر کاتێ ڕاژەکار باری لەسەرە، لەوانەیە سیستەم تووشی کێشەیەکی بچووک بێت زانیارییەکانی لەژووربوونی تۆ لەدەست بڕۆات و ئەوە دەبێت ھۆی دەرچوونت لە ھەژمارەکەت.
<!--====ھۆکارەکانی دیکە====
If you are absolutely sure that the login information is incorrect, then someone else may have compromised your account. In this case, your account may not be recoverable unless you can prove that the account is yours. In rare cases, your account may have been renamed or usurped, especially if it has few or no edits. You can see if your account has been renamed by viewing the user rename log and search for your username prefixed with the phrase "User:" in the "Title" field. -->
 
;بۆم نووسراوە کە ناونیشانی ئای-پی من خۆکار بەربەست کراوە:ئەوی لەو نووسراوەدا ھاتوو بەدواچوونی بکە تاکوو بزانی چۆن داوای لابردنی بەربەستی بکەی.
 
===ئەگەر تێپەڕەوشەم لەیادکرد چ بکەم؟===
ئەگەر پێش ئەمە لەکاتی ناونووسکردندا ئیمەیلت داناوە، یا لە بەشی ھەڵبژاردەکان ئیمەیلێکت دیاری کردووە، لە پەڕەی چوونەژوورەوەدا لە بۆشایی ناوی بەکارھێنەریدا، ناوی بەکارھێنەری خۆت بنووسە و ئینجا کرتە بکە سەر "تێپەڕوشەیەکی نوێ بنێرە بۆ ئیمەیلەکەم"؛ بەوە نامەیەک دێت بۆ ئیمەیلە دیارکراوەکە و تێیدا تێپەڕوشەیەکی کاتی ھەیە کە دەبێ بە زووترین کات بچیتەژوورەوە و تێپەڕەوشەکە بگۆڕیت.
 
ئەگەر ھیچ ناونیشانێکی ئیمەیلت دیاری نەکردبوو لە پێشدا، یا دەستت ناگات بەو ئیمەیلە، دەبێ ھەژمارەیەکی نوێ درووست بکەی. ئینجا دەتوانی پەڕەی بەکارھێنەری و لێدوانی بەکارھێنەری کۆن گواستنەوە بکەی بۆ ھەژماری نوێ. ئەوە بە بەکارھێنەرانی دیکە دەسەلمێنێت کە ھەردوو ھەژمار ھین یەک کەسایتییە و بە مەبەستی خراپکاری دوو ھەژمارت تۆمار نەکردووە.
 
==ڕێکخستنی ھەڵبژاردەکان==
بۆ گۆڕانکاری زیاتر لەو بابەتەدا، کرتە بکە سەر "''ھەڵبژاردەکانم''" لە سەرەوە لای چەپی لاپەڕە. ئەمانەی تێدایە:
*گۆرانی تێپەڕوشە
*گۆرانی شیوەی بەرچاوکەوتنی ماڵپەڕەکە
[[یارمەتی:ھەڵبژاردەکان]] ببینە.
 
==پەڕەی بەکارھێنەری و لێدوانی تۆ==
کاتێ خاوەن ھەژمار بیت و لەژوورەوە بی، دەتوانی پەڕەی بەکارھێنەری تۆماربکەیت و پەڕەی لێدوانت بەکاربھێنیت. کاتێ لەژوورەوە بیت، ناوی بەکارھێنەری خۆت وەک بەستەر لە سەرەوە لای چەپ دەبینیت و ئەگەر کرتە بکەیتە سەری دەتبا بۆ پەڕەی بەکارھێنەریت. زۆربەی بەکارھێنەران لە پەڕەی بەکارھێنەریاندا پوختەیەک سەبارەت بە خۆیان دەنووسن.
 
تۆ ھەروا دەبیتە خاوەن پەڕەیەکی لێدوان کە بەستەرەکی لە سەرەوە لای چەپ، رێک دەکەوێتە پاڵ ناوی بەکارھێنەریت. بەشداربووانی دیکە لەوێدا پەیامت بۆ دەنووسن و تۆش دەتوانی وەڵامیان بەیتەوە. بۆ زنیاری زیاتر بڕوانە [[ویکیپیدیا:پەڕەی لێدوان]].
 
==ھاتنەدەرەوە==
ئەگەر بتەوێ دەتوانی بە کرتە کردن لەسەر ''دەرچوون'' لە سەرەوە، لای چەپ، دەتوانی بێیتە دەرەوە. بۆ ئەوەی وێبگەڕەکە تێپەڕوشەی تۆ بۆ بەکارھێنەرانی دیکە کە لەو کامپیۆتەرە سوودوەردەگرن، بەکارنەھێنێت دەبێ لە ھەڵبژاردەکانی وێبگەڕەکەدا کووکییەکان بسڕیتەوە. بە تایبەت ئەگەر لە سیستەمێکی گشتی سوودوەردەگریت، باشتروایە دوای خۆت، مێژووی ناو وێبگەڕەکە بسڕیتەوە.
 
==دەستکاریکردن کاتێ لەدەرەوەیت==
ئەوەی کە بەکارھێنەرێک کە ھەژماری ھەیە، کاتێ لەدەرەوە بێت دەستکاری بکا، شتێکی زۆر سەیر نییە و جاربەجارە ڕوو ئەدات.
*ئەگەر کاتێ لە دەرەوە بوویت دەستکارییەکت کرد، ناتوانی بگەڕێیتەوە و ئەوە گرێ بدەی بە ھەژمارەکەی خۆتەوە. تەنھا دەتوانی [[:en:Help:Dummy_edit|دەستکارییەکی دەستکرد]] بکەیت و لە پۆختەی ئەو دەستکارییەدا ڕوونی بکەیتەوە کە دەستکاری پێشوو ھینی تۆ بووە.
*ئەگەر کاتێ لە دەرەوە بوویت لە پەڕەی لێدوانێکدا بۆچوونی خۆت نووسی و واژۆت لێدا، ناونیشانی ئای-پی دەردەچێ. دەتوانی بچیتەژوورەوە و ناوی خۆت زیاد بکەی. <!--be aware that the WikiScanner tool will retrieve these actions from the database and record them at the Poor Man's Checkuser, thus connecting your username and IP address.
 
If you feel that the connection between the IP address and your username is an issue, then you can request that the edit be removed; see Wikipedia:Oversight#Policy and Wikipedia:Requests for oversight.
-->
 
==پاراستنی ھەژمارەکەت==
بەکارھێنەران، بەتایبەت [[ویکیپیدیا:بەڕێوبەران|بەڕێوبەران]] دەبێ بەباشی پاراستنی ھەژمارەکەیان بکەن. ئەگەر ھەژمارەکەت بکەوێتە دەست کەسێکی دیکە و ئەو خراپکاری پێبکات، خۆشناوی تۆش بەبادەچێ. لەخوارەوە چەن ڕێنوێنی ھەیە بۆ پاراستنی ھەژمارەکەت:
*ھیچ کات تێپەڕەوشەی خۆت مەدە بەکەس. تەنانەت ئەگەر وتی کە لە ستاف و کاربەدەستانی ویکیپیدیا.
*تێپەڕەوشەی خۆت تەنھا لە ماڵپەڕەکانی ویکی بەکاربھێنە؛ لە ماڵپەڕە نەناسراوەکان پارێز بکە.
*کامپیوتەرەکەت بە دوایین وەشانەکانی دژەڤایرۆس و دژەسیخۆڕییەکان بەھێز ڕاگرە.
*تێپەڕەوشەکەت دەبێ بۆ لەیادمانەوە ساکار بێت و بۆ مەزەنەکردن دژوار !
*ئەگەر پێویست بوو لە کامپیوتەرێکی گشتی کەڵک وەربگری، لەیادت بێ کاتێ تەواوت کرد، لە ھەژمارەکەت بێیتە دەرەوە.
<!--# Be careful when running user scripts. Some scripts can be programmed to steal cookies and thus compromise accounts.
# Consider committing to your identity by adding a cryptographic hash to your user page to prove that you are really the person behind your username.-->
 
[[پۆل:یارمەتی سەرەتایی ویکیپیدیا]]