ویکیپیدیا:خراپکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب +تاگی ئامادەکردن
 
پەرەپێدان
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن|٣٠ی بەفرانباری ٢٧٠٩}}
<div style="text-align:justify;">
هەرجۆرە دەستکاری وەک زیادکردن، لابردن یا تێکەڵ کردن بە ''مەبەستی'' سووککردنی ویکیپیدیا بێت، یا لەئەنجامدا ئەوە بێتە ئاڕا، '''خراپکاری''' لە قەڵەم دەدرێت. لەگەڵ خراپکاری ڕێکەوتن ''ناکرێت'' و ''نابێ بکرێت''. زۆرترین شێوەکانی خراپکاری ئەمانەن: زیادکردنی قسەی سووک، بەتاڵکردنی پەڕە و دادانی دەقێ بێ مانا.
 
هەرجۆرە هەوڵێک بە [[:en:Wikipedia:Assume_good_faith|گومانی چاکە]] بۆ پێشخستنی زانستنامەکە، ئەگەرچی لە تەواو نەبێت و لە شوێنی خۆیدا نەبێت، ''نابێ خراپکاری لەقەڵەم بدرێت''. تەنانەت دەستکارییەکی خراپ کە گۆمانی خراپەی ڕوون نەبێ، خراپکاری نییە. بۆ نموونە، زیادکردنی ڕوانگەی تاکەکەسی بە وتار، بۆ یەکجار خراپکاری نییە، بەڵام دووبارە دانانەوەی دوای ئاگادارکردنەوە لە هەڵەبوونی، ئەوە خراپکارییە. هەموو خراپکارییەکان ڕوون و ئاشکرا و بەرچاو نیین هەروا هەموو گۆڕانکارییە گەورەکان و پڕکێشەکان خراپکاری نین. سەرنج و وردبوونەوە تایبەتی دەوێ بۆ لێککردنەوەی دەستکاری بەسوود (لە شوێنی هەڵە، یا بە شێوەی نەزانانە) لەگەڵ خراپکاریدا.
 
وەرنە ڕیزی بەرگریکەران لە خراپکاری لە ویکیپیدیادا. ئەگەر بەکارهێنەرێکتان دیت کە لە ویکیپیدیا خراپکاری دەکات، دەستکارییەکان بگەڕێننەوە، هەروا دەبێ ئاگاداری بدەن بەو بەکارهێنەرە (لە خوارەوە سەبارەت بەوە زیاتر بخوێنە). ئەو بەکارهێنەرانەی لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان، یەک لەدوای یەک خراپکاری دەکەن لە ویکیپیدیا، دەبێ گوزارشت بکرێن بۆ [[ویکیپیدیا:بەڕێوبەران|ڕێکخراوەی بەڕێوبەران]] بۆ بەرگری لە خراپکاری، و بەڕێوبەر دەبێ ئەوانە [[:en:Wikipedia:Blocking_policy|بەربەست]] بکات. لەیادتان بێت کە ئاگادارکردنەوە هەمیشە پێویست نییە؛ هەژماری وا هەیە کە تەنها بە مەبەستی خراپکاری درووستکراون، ئاشکرایە ئاگادارکردنەوەی ئەوانە بێسوود دەبێت.
 
==دۆزینەوەی خراپکاری==
باشترین رێگە بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی خراپکاری، چاودێری کردنی [[تایبەت:recentchanges|دوایین گۆڕانکارییەکانە]] (یا [[تایبەت:watchlist|لیستی چاودێری]]). دیتنی ئەو پەڕانەی [[:en:Help:What_links_here|بەستەریان داوە بێرەۆە]] بۆ ئەو پەڕانەی "''<nowiki>[[نێوی بەستەر]]</nowiki>"، "<nowiki>http://www.example.com</nowiki> سەردێڕی بەستەر"، "<nowiki>== دەقی سەردێڕ ==</nowiki>"، "پەڕگە:نموونە.jpg"'' و "''میدیا:نموونە.ogg''" بگەڕێی.
 
[[:en:Wikipedia:Automatic_edit_summaries|پوختەی دەستکاری خۆکار]] دەتوانێ یارمەتی بدات بۆ ئاسانتر دۆزینەوەی خراپکارییەکان، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی خراپکاری دەکەن بەدەگمەن(قەد) پوختەی دەستکاری نانووسن، بۆیە سیستەمی ویکی خۆکار پوختەی دەستکاری بۆ هێندێ لەوانە زیاد دەکات. بۆ نموونە کاتێ هەموو دەقەکانی پەڕەیەک بسڕیەوە و پاشەکەوتی بکەی، خۆکار لە پۆختەی دەستکاریدا دەنووسرە "پەڕەکە ئاوەڵا کرا"؛ بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە [[:en:Wikipedia:Automatic_edit_summaries|پوختەی دەستکاری خۆکار]]. لەیادت بێ کە تەنها هێندێ لە دەستکارییەکان کە بەم شێوە نیشان دەکرێن، خراپکاریین، نەک هەموویان؛ بۆیە نابێ بێ سەرنج پووچەڵ کرێنەوە.
 
==هەڵسوکەوت لەگەڵ خراپکاری، وەڵام دانەوە==
ئەگەر لە وتارێکدا خراپکاریت بەرچاوکەوت، ساکارترین کار ئەوەیە کە لایبەریت. بەڵام وریا ببە! جاری وایە خراپکاری ون دەبێ؛ لە وتارێکدا خراپکاری دەکرێت و بەکارهێنەرێکی دیکە بێ ئەوەی بەو خراپکارییە بزانێت دەستکارییەکی دیکەی پەڕەکە دەکات؛ بەم شێوە خراپکاری لە نێوان دەستکارییەکان ون دەبێت و بە ئاسانی ناکرێ گەڕاندنەوەی بکرێ یا پووچەڵ بکرێتەوە.
 
هێندێ جار، بۆتەکان هەوڵی چاککردنەوەی گۆڕانکارییە نەخوازراوەکان دەدەن. کاتی گەڕاندنەوە، بەباشی سەرنجی [[یارمەتی:مێژووی_پەڕە|مێژووی پەڕە]] بدەن تا دڵنیابن کە بۆ وەشانێکی خاوێنی [[:en:Help:Reverting|دەگەڕێننەوە]]. ئەگەر ناتوانی دڵنیابیت، باشترین پێشنیاری خۆت لە پەڕەی لێداندا بنووسە تاکوو کەسێک کە شارەزاترە لە بوارەکەدا، بەوە ڕابگات؛ یا دەتوانی گەڕاندنەوە نەکەیت و بۆخۆت بە دەستکاریکردن، خراپکارییەکان لابەریت.
<!--If you see vandalism on a list of changes (such as your watchlist), then revert it immediately. You may use the "undo" button (and the automatic edit summary it generates), and mark the change as minor. It may be helpful to check the page history to determine whether other recent edits by the same or other editors also represent vandalism. Repair all vandalism you can identify.-->
لە وتارێکی نوێدا ئەگەر هەموو پێداچوونەوەکانی هەر خراپکاری تێدایە و ناکرێ گەڕانەوە بکەیت بۆ وەشانێکی خاوێن، [[ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا|'''تاگی سڕینەوەی خێرای''']] لێبدە.
 
بۆ ئاسانترکردنەوەی گەڕاندنەوەی خراپکارییەکان، دەتوانی داوای مافی بەکارهێنانی تایبەتمەندیی [[:en:Wikipedia:Rollback_feature|گەڕاندنەوە]] بکەیت (ئەگەر هەژمارت هەیە). ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە دەدات کە چەن دوایین دەستکاریی بەکارهێنەرێک لەسەر پەڕەیەک بە تەنها یەک کرتە پووچەڵ بکەیتەوە. بڕوانە: [[ویکیپیدیا:داواکردنی ماف]].
 
ئەگەر دیتت بەکارهێنەرێک هەوڵی خراپکاری داوە، لە هەنگاوی یەکم، بڕوانە '''[[یارمەتی:بەشدارییەکانی بەکارهێنەر|پەڕەی بەشدارییەکانی]]''' ئەو بەکارهێنەرە (کاتێ لە پەڕەی بەکارهێنەردای، لە بەرپاڵی ڕاستەوە کرتە بکە سەر "بەشدارییەکانی بەکارهێنەر"). ئەگەر دیتت کە هەموو یا زۆربەی بەشدارییەکانی وەک خراپکاری وایە، دەبێ بەخێرایی [[ویکیپیدیا:بەڕێوبەران|بەڕێوبەران]] بۆ بەرگری ئاگاداربکەیتەوە. هەڵبەت دەتوانی پێش ئەوە، تاگی ئاگادارکردنەوە لە '''پەڕەی لێدوانی بەکارهێنەردا''' دابنەیت، بەڵام وەک ڕووی داوە، بەکارهێنەر ئەوەی ناهێڵێتەوە و تەنها لە پەڕەی مێژوودا ئاسەواری دەمینێت. ئەگەر دوای ئەو ئاگادار کردنەوە، ئەو بەکارهێنەرە هەر بەردەوام بوو لە خراپکاری، ئینجا دەتوانی بە دڵنیایەوە [[ویکیپیدیا:بەڕێوبەران|بەڕێوبەران]] ئاگادار بکەیتەوە؛ بەرێوبەر لەسەر بەربەست کردنی، بڕیاردەدات.
 
بۆ خراپکاری دووپاتکراو لەلایەن ناونیشانی ئای-پی نەناسراوەوە، دەتوانی لە چەن ماڵپەر لەسەر ئینتەرنەت (وەک: http://www.domaintools.com) کەڵک وەرگریت بۆ ئەوەی بزانی کێیە یان لە کوێڕایە.
<!--For repeated vandalism by an anonymous IP address, it is helpful to take the following additional steps:
 
1. Trace the IP address (e.g. http://www.domaintools.com) and add {{whois|Name of owner}} to the user talk page of the address. If it appears to be a shared IP address, add {{SharedIP|Name of owner}} or {{SharedIPEDU|Name of owner}}. The OrgName on the IP trace result should be used as the Name of owner parameter in the above three templates.
2. For repetitive anonymous vandalism, particularly where registered to a school or other kind of responsive ISP, consider listing it on Wikipedia:Abuse response.
-->
 
===خراپکاری بێبـڕانەوە (داڕێژە و سی-ئێس-ئێس)===
ئەگەر کردەوەیەکی خراپکاریی بێبڕانەوە بێت، یان هێچ نیشانێکی لە پەڕەی مێژوودا لێ نەبینیت، یا دەستگەیشتنت بۆ تابەکانی پەڕەی مێژوو یان دەستکاری بەربەست بکات، ئەوە لەوانەیە جۆرێک خراپکاری لە شێوەی داڕێژە یا سی-ئێس-ئێس (CSS) بێت. چاککردنەوەی ئەم خراپکارییەک دژوار نییە، بەڵام لەوانەیە سەرسووڕهێنەر بێت.
 
کاتێ خراپکارییەکە دەستگەیشتنی بە تابی "مێژوو" یان "دەستکاری" بەربەست کردووە، دەتوانی لە قەدبـڕی تەختەکلیل کەڵک وەربگریت؛ بۆ تابی مێژوو ''shift-alt-h'' و بۆ تابی دەستکاری ''shift-alt-e'' لێبدە. دەتوانی لە ئامرازەکانی چادوێریی خراپکاری سوود وەربگریت. ئەگەر لە پێشدا ئەو پەڕەت زیادکردبێتە سەر یەکێ لە لیستەکانت (چاودێری یان بەشدارییەکانت)، دەتوانی لەوێڕا بگەییتە شوێنی مەبەست. ساکارترین ڕێگە ئەوەیە کە لەم ناونیشانەیە خوارەوەدا لە جێگەی XXX ناوی وتارەکە بنووسە؛ لە جێگەی YYY بە پێی مەبەستت edit یان history بنووسە.{{ltr}}
<code><nowiki>http://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=XXX&action=YYY</nowiki>
</code>
</div>
 
 
ئەگەر هیچ دەستکارییەکی پەیوەندیدار بە خراپکاری لە پەڕەی مێژووی وتاردا نابینرێت، بەڵام لە وتارەکەدا خراپکاریی کراوە، لەوانەیە هۆ و سەرچاوەی ئەو خراپکارییە یەکێک لە داڕێژە بەکارهێنراوەکان، لەو وتارەدا بێت. داڕێژەکان پەڕەیەکی چکۆلەی ویکیپیدیایە کە بۆ ئەوەی بەشێک بن لە پەڕەکانی دیکە دابین کراون؛ کاتێ سەردانی پەڕەیەک دەکەی، ئەگەر کۆدی دارێژە تێیدا بەکارهەتبێت، سەرجەم ناوەڕۆکی ئەو داڕیژە لەو پەڕەدا دەبینیت، لەگەڵ هەر خراپکارییەک کە تێیداکرابێت. بۆ دۆزینەوەی خراپکاری لە داڕێژەدا، تابی دەستکاریی وتارەکە لێبدە؛ لە خوار خوارەوە (لە خوار چوارچێوەی دەستکاری) ناوی داڕێژە بەکارهێنراوەکان لەو پەڕەدا ڕیزکراون، وەک ''<nowiki>{{ناوی داڕێژە}}</nowiki>'' یا ''<nowiki>{{ناوی داڕێژە|یەکەم|دووهەم}}</nowiki>''، بۆ گەیشتن بە پەڕەی سەرچاوەی داڕێژە دەبێ بڕۆیتە '''داڕێژە:نای داڕێژە''' (قاڵب:ناوی قاڵب). دەتوانی لەوێدا خراپکارییەکان چاک بکەیتەوە. ئینجا بۆ دیتنی گۆڕانکارییەکان لە وتارە هەوەڵیەکەدا، نەختێک ڕاوەستە و پەڕەکە نوێ بکەوە؛ دەبینیت کە خراپکارییەکە نەماوە.
 
 
==هەڵسوکەوت لەگەڵ خراپکاری، وەڵام نەدانەوە==
<!--کاتێ لە وتارێکدا خراپکاری کرا، بۆ سڕینەوەی خێرا پێشنیاری مەکەن. ئەوە وەک ئەوە وایە مناڵێک خۆی پیس کات .....-->
باوەشێنی ئاگر تەنها باروودۆخەکە خراپتر دەکات. [[:en:Wikipedia:Do_not_insult_the_vandals|سووکایەتی مەکە]] بە خراپکار؛ ئەگر کەسێک خراپکاری دەکات و خۆی لە هەڵەبوونی ئاگایە، سووکایەتی کردن پێی، وەک هاندانیەتی بۆ خراپکاری زیاتر. زیادە لەوە، [[:en:Wikipedia:No_personal_attacks|ویکیپیدیا شوێنی پێکدادانی تاکەکەسی نییە]] و [[:en:Wikipedia:What_Wikipedia_is_not#BATTLE|ئێرە مەیدانی شەر نیێە]]. هەمیشە لە یادت بێت کە [[:en:Two_wrongs_make_a_right|دوو هه‌ڵە قەت یەک درووستی پێک ناهێننن]]. لە جیاتی ئەوە، گۆزارشتی خراپکاری بدە بە [[ویکیپیدیا:بەڕێوبەران|بەڕێوبەران]] و ئەوان درێژە دەدەن بە پرۆسەکە.
 
لە بەکارهێنانی وشەی "خراپکار"، بۆ ئەو کەسانەی بە بڕوای ئێوە خراپکارییان کردووە، پارێز بکەن. بێگومان ئەوە بێسوود دەبێت. لەباتی ئەوە بیر و ڕای خۆت سەبارەت بەو گۆڕانکارییە، نەک سەبارەت بە کەسایەتیی بەکارهێنەر، لە پەڕەی '''لێدواندا''' بنووسە.
 
==ئاگادارکردنەوەکان==
==جۆرەکانی خراپکاری==
==ئەوەی خراپکاری نییە==