زانیاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٧:
[[بیردۆزی ڕاگەیێنی]] پێوانەیەکی ژمارەییی دابینکردووە بۆ پێواندنی ''نامسۆگەریی دەرهاتێک''<ref>the Uncertainty of an outcome؛ ''نامسۆگەری'' بناغەی [[بیردۆزی شیمانە]]یە.</ref>. بۆ نموونە، ئێمە دەتوانین بێژین "سیگناڵەکە داگری هەزاران [[بیت]] زانیاری بوو" (واتە بۆ زانیاری [[یەکەی پێوان]]مان هەیە). بیردۆزی ڕاگەیێنی هۆگری بەکارهێنانی چەمکی [[ئانترۆپیی زانیاری]]یە کە بەگشتی لە پاڵ بیرکاری ئەمریکی [[کڵاد شانن]] دەدرێت.
 
شێوەیەکی تری زانیاری [[زانیاریی فیشەر]]ە، چەمکێک لە [[ڕۆناڵد فیشەر]]ەوە کە لە کاربەریی [[ئامار]] لە [[بیردۆزی مەزەندەکاری]] و [[زانست]] بەگشتی بەکەڵکە. زانیاریی فیشەر ئەو ڕادە زانیارییەیە کە پەیامێک سەبارەت بە پارامەترێکی ناشایەنی لێـڕوانین هەڵیگرتووە.
 
ئەگەرچی زۆرجاران زانیاری و دراوە لە جیاتیی یەکتر بەکاردەهێنرێن بەڵام لە ڕاستیدا زۆر جیاوازییان هەیە. دراوە کۆمەڵێک زانیاریی بێ‌پێوەندییە و هەتا بەدروستی هەڵنەسەنگێندرێت بێ‌کەڵکە. پاش هەڵسەنگاندن، پێوەندییە جێی سەرنجەکانی نێوان دراوەکان ئاشکرا دەبن و دراوەکان دەگۆڕدرێن و دەبن بە زانیاری. لەوانەیە دوو دراوەی هاوشێوە بۆ دوو ئامانجی جیاواز بەکاربهێنرێن و ببن بە دوو زانیاریی جیاواز. کەوایە دراوە هەتا نەگۆڕدراوە بۆ زانیاری بێ‌کەڵکە و ناکرێت ناوی زانیاریی لێ بنرێت.
 
=== پێواندنی ئانترۆپیی زانیاری ===