مرۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Akha cropped hires.JPG|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی مرۆڤ: لە ڕاستەوە ١. ژن ٢. پیاو]]
'''مرۆڤ'''[هۆمۆ] یان '''مرۆ''' کە بە رەگەز دەگەڕێتەوە بۆ مەیموون بوونەوەرێکە کە قامەتی راستە. یەکەم مرۆڤ بە پێێ لێکۆڵێنەوەی دێرین ناسان دەگەڕێتەوە بۆ 2.3 تا 2.4ملیۆن ساڵ پێش ئەمڕٶ. دێڕین ناسان مرۆڤ لە ژێر چەندین ناوی جیاوازدا پێناسە دەکەن، یەکەم مرۆڤ هۆمۆ هابیلیس، هۆمۆ ئێرێکتووس(950تا900هەزار ساڵ ث.ئ)، هۆمۆ نێئاندێرتال(600تا350هەزار ساڵ پ.ئ) و هۆمۆ ساپیەنە (40هەزار ساڵ پ.ئ). هۆمۆ ساپیەن کە لە 40هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە سەری هەڵداوە بە مرۆڤی مۆدێرن ناسراوە. مێژووی یەکەم جیلی مرۆڤ کە لە درەخت دا بەزیوە. لە سەر دوو قاچ راوەستاوە، واتە قامەتێکی راستی هەبووە دەگەڕێتەوە بۆ یەک ملیۆن ساڵ پێش ئەمڕٶ واتە یەکەم شەپۆلی هۆمۆ ئێرێکتووس. هۆمۆ ئێرێکتووس یەکەم مرۆڤێکە کە لە یەک ملیۆن ساڵ لەمەو پێشدا ئەفریقا بە جێ دەهێڵێت و بە رەوە فەرانسە کۆچ دەکات. یەکەم شەپۆلی هۆمۆ ئێرێکتووس کە دەگەرێتەوە بۆ 950هەزار ساڵ لەمەوبەر هێشتا گۆشتیان بە کاڵی دەخوارد وە لەگەڵ شەپۆلی دووهەمدایە، واتە 450هەزار ساڵ لەمەوبەر کە ئەم مرۆڤە دەتوانێت ئاگر بە باشی کۆنترۆڵ بکات و دەست بکات بە برژاندنی گۆشت. ئەمڕۆ دێرین ناسان دەڵێن بەڵگەگەلێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووی کەشفی ئاگر و کۆنترۆڵ کردنی دەگەڕێتەوە بۆ یەک ملیۆن ساڵ لەمەو بەر، بەلام هێشتا دڵنیای تەواو لە نێوان دێرین ناسان نەهاتەوەت ئاراوە سەبارەت بەم رێکەوتە*. پێش هۆمۆ ئێرێکتووس بە سەردەمی ئۆسترالۆپیتێکووس (3.7 تا 2.5 ملیۆن ساڵ پ.ئ. رۆژئاوای ئەفریقا) ناسراوە کە زیاتر بە شامپانزە نزیکە تا مرۆڤ، بۆیە لە دەستەی شامپانزەکان پێناسە دەکرێت. "[http://en.wikipedia.org/wiki/Lucy_(Australopithecus) لووسی]" کە لە ساڵی 1974 لە ئێتیۆپی دۆزراوەتەوە نموونەیەکە لە ئۆسترالۆپیتێکووس. هەموو ئەم مرۆڤانە بێجگە لە هۆمۆ ساپیەن لە ناو چوونە. لە نێوان هۆمۆ ساپیەن و نێئاندێرتالدا پێوەندیەک هەبووە. ئەم دوو مرۆڤە نزیکەی 40هەزار ساڵ پ.ئ لە فەرانسە رووبەڕووی یەک دەبنەوە، هیچ بەڵگەیەک نییە کە باس لە هەبوونی توند و تیژی لە نێوان ئەم دوو مرۆڤەدا بکات. بە دوای جیابوونەی ئەم دوو مرۆڤە مووتاسیۆنێکی ژێنێتیکی روو دەدات و نێئاندێرتال بە تەواوی لە ناو دەچێت.
مرۆڤ چەندین جار لە ئەفریقاوە بە رەو شوێنەکانی تری جیهان کۆچی کردوە. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم هەموو کۆچ کردنە نەبوونی کەش و هەوایەکی سەقامگیرانە بووە. سارد و گەرم بوونی کتوپڕی کەش و هەوا مرۆڤی ناچار کردوە کە بەردەوام جێگای ژیانی بگۆڕێت. بەڵگەکانی ئەم کۆچە لە، ئاسیا، ئۆقیانووسیە و ئەمریکاش دۆزراوەتەوە.
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/مرۆڤ»