وتووێژی داڕێژە:کۆلکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) ←کۆلکە یا کۆڵکە؟: بەشی نوێ |
||
ھێڵی ٤٣:
:جارێ ھەندێک لەو شتانەی لە سەریان ھاودەنگین دەگۆڕم، ئەوانی تریش بۆ کاتێکی تر.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١٢:٥٠, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
== کۆلکە یا کۆڵکە؟ ==
بەڕێز کاک بەرھەمی خۆشەویست بەداخەوە ئەم وشەنامە ئانڵاینەی ئێوە کەڵکی لێوەردەگرن لێرەدا بە ھەڵە چووە و کەوی لێ کردوویە زڕەکەو. وا دیارە ئەم وشەیە لە مەڵبەندی ئێوەدا باو نییە دەنا ئاماژەت بەم وشەنامە ئانڵاینە نەدەکرد و یەکڕاست دەتکوت لێرە ئەم جۆرە باوە. بەڵام کاک بەرھەم گیان ئەمە وشەیەکی موکریانی و لێرە دەڵێن کۆلکە و کۆڵکە بە شتێکی تر دەڵێن. کۆڵکە ھەر ئەم شتەیە کە بانەییکان دەڵێن کوڵک و بۆ وێنە بە کەسێکی کە بەدەنی پڕ لە موو بێ دەڵێن کوڵکن. تۆ ئەگەر چاو لە وشەنامەی «ھەنبانە بۆرینە»ی مامۆستا ھەژار و وشەنامەی «کوردستان»ی مامۆستا گیوی موکریانی بکەی ئەم وشەیە ھەر بە «کۆلکە» نووسراوە. ھەر چی وشەنامەی تریشم لە لا بوو پشکنیم و ھەر ئاوایان نووسیبوو. بۆ وێنە:
* وشەنامەی ئەستێرەگەشە (کوردی – عەڕەبی)
کۆلکەدار/ قرمة خشب
کۆلکەزێرینە/ ...
کۆلکەمەلا/ ...
* وشەنامەی فواد (کوردی – ئینگلیزی)
کۆلکەدار: lump of wood
* وشەنامەی شێخانی (کوردی – کوردی)
کۆلکەخوێندەوار: ...
کۆلکەمەلا: ...
کۆلکەدار: کۆلکە
کۆلکەزێڕینە: ...
لە یەک وشەنامەشدا «کۆڵکە» نەھاتووە. ئەمانە ھەموو بەڵگەیەکن بۆ سەلماندنی دروستبوونی وشەی «کۆلکە» و نادروستبوونی وشەی «کۆڵکە». جا ئەگەر ھێشتاش پێتان وایە «کۆڵکە» ڕاستترە٬ پێمخۆشە ئاگادارم کەیەوە دەنا ئەم قاڵبە دەگۆڕم.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ٠١:٠٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
|