شوێنەوارناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دێرین ناسی-Archeologie
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:١٤، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

دێرین ناسی، دیسیپلینێکی زانستیە کە خوێندنەوە لە سەر ئۆبژەکان دەکات، دێرین ناسی پشکنینی میژووی مرۆڤ لە سەردەمی پیش میژووەوە تا سەردەمی هاوچەرخ دەکات لە رێگای هەموو ئەو کەرەستانەی کە لە کۆنەوە بە جێ ماون و لە رێگای پشکنینی دێرین ناسانەوە دەدۆزرێنەوەزانیاری سەبارەت بە دۆنیای کۆن دەخاتە بەر چاو. ئەو کەرەستانە بریتین لە ئێسقان، گۆزە، بینا، زێڕ، شێوەکاری، ژێربینا، چەک، بەردەنووس و هتد. دێرین ناس زۆربەی بەڵگەکان لە رێگەر کاری مەیدانیەوە (ڕاپرسی، پشکنینی ژێر زەوی، لێکدانەوەی دۆزراوەکان) وە دەست دەهێنێت. وشەی دێرین ناسی Archeology، وشەیەکی یۆنانی کۆنە، ἀρχαιολογία، و ریشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ἀρχαίος = ancien et λόγος = وشەی لێدوان / وتار. دێرین ناسی بە سەر چەندین بەشی تردا دابەش دەبێت کە هەر کامەو لایەنیک لە کاری دێرین ناسی لە خۆی دەگڕێت و لە پشکنینی سایتێکێ دێریندا کە گرووپێک کاری لە سەر دەکەن، هەر کەسە و بە پێی پسپٶری خۆی خوێندنەوە لە سەر پشکنراوکان دەکات. دێرین ناسی یارمەتیمان دەدات لە رێگەی شتە دۆزراوەکانەوە مێژوو و مەتریالە بە کار هێنراوەکان و چۆنیەتی ئاو و هەوا و چۆنیەتی ژیانی خەلکانی کۆن بناسین. ریشەی دێرین ناسی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، سیریاک ئانکۆنە یان چیریاکۆ پیتزیکۆلی- Cyriaque Ancône یان Ciriaco de' Pizzicolli - ( 1391-1455)ی زایینی، وەک یەکەم دێرین ناس ناوی لێ دەبرێت کە پشکنینی لە سەر پەرستگەی دۆلفی یان نیکۆپۆلیسی دیپیر کردوە. دیرین ناسی وەکوو زانستێک یەکەم جار لە ساڵەکانی 1880ی زائینی لە ئەورووپا پیناسە کراوە و ئەم روانگەیە لە سەدەی 19یەم گەسەی سەندوە.