مەسیحییەت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی wuu:基督教
بNo edit summary
ھێڵی ٥٣:
[[پەڕگە:PaulT.jpg|چەپ|260px|thumb|[[پایەبەرز پۆڵس]] نامەکانی دەنووسێت، تابلۆی نیگارکێشی هۆڵەندی [[ڕامبرانت]].]]
کۆمەڵە مەسیحییەکە گەشەیان سەند، لێرەش بەدواوە ریزبەندی دەسەڵات لەنێو [[کڵێسا]]دا دەرکەوت، بەجۆرێ حەوت لە [[یاریدەدەری قەشە|یاریدەدەری قەشەکان]] بە یاریدەدەری نێردراوەکان دانران، بەڵام زۆر چەوساندنەوەیان رووی لەزیادبوون کرد تا وای لێ هات پەنایان بردە [[جەلیل]] و [[سامیرە]]، ئەمەش یاریدەدەرێک بوو بۆ ئەوەی پیشتیوانان لە مەسیحییەت لەدەرەوەی ناوچەی [[ئۆرشەلیم]] زیاد بکات، بۆیە [[پایەبەرز فیلیپس|فیلیپس]] هەڵستا بەبڵاوکردنەوەی فێرکارییەکانی مەسیحییەت لە [[سامیرە]]دا، و [[حەنانیای دیمەشقی]]یش لە [[دیمەشق]]، پاشان [[پۆڵس|شاوڵی تەڕتووسی]] وەرگەڕا بۆ مەسیحییەت و ناوی خۆی گۆڕی بۆ [[پۆڵس]]. بەپێی رای مەسیحییەکان، ئەو وەرگەڕانەی پۆڵس بۆ مەسیحییەت لەدوای دەرکەوتنی [[یەسووع]]ەوە بۆ پۆڵس لەسەر رێگەی [[دیمەشق]]، رووی داوە. <ref>کرداری نێردراوەکان ٩:٤</ref>
پۆڵس بەشدار بووە لە بڵاوبوونەوەی مەسیحییەتدا بەتایبەتی لەلای کەسانی نایەهوود لەپاڵ [[حەفتا نێردراوەکە]]دا بەتایبەتی لە [[لوبنان]] و [[قوبروس]] و [[ئەنتاکیە]]، بەجۆرێ بنکەیەکی میللییان بەدەست هێنا و بۆ یەکەم جار بە [[گاورکریستیان|مەسیحییەکان]] ناوبران، [[ئەنتاکیە]] بنەما بنچینەییەکەی [[پۆڵس]]ی هەزم کرد لە گەشتە [[مزگێنیدان|مزگێنیدەرەکە]]یدا بەرەو [[یۆنان]] و [[ئاسیای بچووک]]، بەڵام کێشەی سەرەکی و گەورەکە لەنێوان مەسیحییە بنەچە یەهوودییەکان و مەسیحییە بنەچە نایەهوودییەکاندا رووی دا، بەتایبەت لەڕووی پابەند بوون بە [[شەریعەتی یەهوودییەت|یاساکانی مووسا]]وە و [[خەتەنەکردن]] بەشێوەیەک لەشێوەکان، بۆیە لەو کاتەدا کۆبوونەوەی یەکەم لە [[ئۆرشەلیم]] بەسترا دەوروبەری ساڵی [[٥٠]]ی زایینی، لەوێدا ئاکامی دانیشتنەکە بەوە کۆتایی پێ هات کە مەسیحییە بنەچە نایەهوودییەکان دەتوانن پابەند نەبن بە خەتەنەکردن یان یاساکانی مووساوە.
کۆمەڵەی ئۆرشەلیم کۆمەڵێک سەفەری بۆ [[پۆڵس]] بەرەو [[یۆنان]] [[مەقدۆنیا]] رێکخست، پاشان پۆڵس ویستی گەشت بکات بەرەو [[ڕۆما]] کە ئەویش دواتر بۆی هاتە دی لەساڵی [[٥٩]]ی زایینیدا، بەڵام مێژووی هەبوونی مەسیحییەکان لە[[ڕۆما]]دا پێش ئەو گەشتەش دەکەوێت کە پێشتر [[پۆڵس]] بۆخۆی [[نامە]]یەکی ئاراستە کردن لەساڵێ [[٥٧]]دا. تەقلیدی مەسیحی وا هاتووە کە [[بوتڕوس]] یەکەم کەسە کە [[کڵێسای ڕۆما]]ی دامەزراندووە پاش ئەوەی [[کڵێسای ئەنتاکیە]]ی دامەزراندووە، هەر لەوێشدا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی بردۆتە سەر تا کاتی کوشتنەکەی لەساڵی [[٦٤]] یان [[٦٧]] لەکاتی [[ئاگرکەوتنەوەی گەورە لەڕۆما]] و چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن [[نیرۆن]]ەوە.