ئەدۆڵف ھیتلەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٥٦:
 
== ژیانی ==
ھیتلێر لە ٢٠ی نیسانی ساڵی [[١٨٨٩]] لە گوندی برۆنۆی سەر بە [[نەمسا]] کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری ڕووباری ئالان کە لە [[ئەڵمانیا]]وە ھەڵدەقوڵێت و لەسەردەمی فرانسۆ جۆزیفدا لە دایک بووە. باوکی فەرمانبەر بوو لە فەرمانگەی گومرگ و دایکیشی ئافرەتێکی [[دڵ]] و دەروون پاک و لە خواترس بووە وە خۆشەویسترین کەسی ھیتلێر بووە ، ھیتلێر لە مناڵیدا لە ژیانێکی ناھەموار و چەرمەسەریدا ژیاوە باوکی زۆر توندووتیژ بووە لە ھەڵسوکەوتیدا و ھیتلێر دانی بەودا ناوە کە لە ھەرزەکاریدا توشی توندووتیژی بۆتەوە لەلایەن باوکیەوە، دوای چەند ساڵێک ھیتلێر بۆ بەڕێوبەری کارەکانی گێڕایەوە کە بەڵێنی بە خۆی دابوو کە جارێکی تر ناگرێت ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی توندوو تیژی بۆیەوە لەلایەن باوکیەوە و ئەمەش بەھێزيی ھیتلەر دەردەخات ھەر لە مناڵیەوە. زۆر لە [[مێژوو]]ناسان لەو باوەڕەدان کە ئەو توندو تیژیەی باوکی ھیتلێر ئەینواند بەرامبەر ھیتلێر و دایکی کە دواتر ھیتلێر زۆر بە واقیعیانەوە باسی کردووە ئەمانە ھەمووی کاریگەر بوونە بۆ دروستکردنی کەسێتی ھیتلێرى توندوتیژ، پاشان خیزانەکەی چوونەتە شاری لینز و لەوێ نیشتەجێ بون، ھیتلێر خوێندکارێکی سەرکەوتو بووە لە قوتابخانەکەی، بەڵام لە یەکەم ساڵی ناوەندیدا دەرنەچوە کە لە قوتابخانەی دواناوەنديى ڕیاڵشوڵ کە لەشاری لینز بوە، ھیتلێر لە ھەمان پۆل بووە کە لودڤیگ ڤیتگنشتاینی تێدا بوە کە یەکێک بوە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم کە کاریگەری تەواوی ھەبو بەسەرڕوداوەکانی ئەوسەردەمەدا. وە ھیتلێر ھۆکاری دواکەوتنی لە قوتابخانە ئەگەڕێنێتەوه بۆ ئەوەی کە چەندین جار بەرەنگاری باوکی بۆتەوە کە ئەیویست بیکات بە فەرمانبەر لە گومرگ بەڵام ھیتلێر ئاواتی ئەوە بوە ببێت بە وینەکێش. باوکی لە ساڵی [[١٩٠٣]] کۆچی دوایی کردوە و سەرەڕای مردنی باوکی بەڵام ھیتلێر ھیچ ئاستی بەرز نەبۆتەوە لە قوتابخانەدا و لە تەمەنی شانزە ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە بێ ئەوەی ھیچ بڕوا نامەیەک بەدەست بێنێت. لە کتێبی کیفاحی ھیتلێر باوەڕ بونی بە نەتەوەیی ئەڵمانی ئەگەڕێنرێتەوە بۆ ساڵانی ھەرزەکاری خۆی کە لەو کاتەدا یەکێک لە کتێبەکانی باوکی خوێندبۆوە دەربارەی جەنگی نێوان فەرەنسا و پرۆسیا کە وای لێکرد بوو پرسیار دەربارەی ئەو ھۆکارانە بکات کە بۆچی باوکی و زۆر لە وانی تر کە ئەڵمانین و لە ڕەچەڵەکدا نەمساوین شکست بێنن لە پاراستنی ئەڵمانیا لە کاتی جەنگدا. لە ساڵی ساڵی [[١٩٠٥]] ەوە لە ھەتیوخانەدا ژیانی بەسەر بردوە لە ڤییەنا کە لەلایەن حکومەتەوە سەرپەرشتی کراوە و دوو جار داوای پێشکەش کردوە بۆ وەرگیران لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان لە ساڵانی [[١٩٠٧]] و [[١٩٠٨]] بەڵام ڕەت کراوەتەوە بەھۆی ئەوەی بەھرەی وێنەکێشانی تیادا نەبووە و پێیان وتوە کە بەھرەکانی زیاتر لە ئەندازیاری تەلار سازیەوە نزیکە. لە ئابی ساڵی [[١٩١٤]] کە جەنگی جیھانی یەکەم دەستی پێکرد لە کاتێکدا کە ھەموو جیھان دڵ تەنگ بوون بە ھەڵگیرساندنی جەنگ بەڵام ھیتلێر خۆشحاڵ بوو چونکە بەو ھۆیەوە دەەیتوانی خۆی ناونوس بکات لە سوپای ئەڵمانیا دا.ھیتلێر بوو بە سەرباز و لە ھێزی شانزەی یەدەکی باڤاریا کە بە ھێزی لیست ناسرابوو بە ھۆی سەرکردەی ھێزەکەوە.وە کارەکەی ترسناکترین کار بووە و چەندین جار دوچاری مەترسی کوشتن و لە ناوچون بووەوە بەھۆی ئەوەی کە پۆستەچی سوپا بووە و لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگدا پلەی جیفریتری وەرگرتووە کە دەکاتە جێگری عەریف لە سوپای بەڕیتانی. ھیتلێر لە زۆربەی شەڕەکانی بەرەی ڕۆژئاوادا بەشداری کردوە وەک شەڕی پێرسی یەکەم و سوم و ئاراس و پاسکیندایلی. ھیتلێر دوو مەدالیای ئازایەتی وەرگرتووە کە یەکێکیان مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی دووەم ساڵی ١٩١٤ و مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی یەکەم کە لە ساڵی ١٩١٨ دا وەری گرتوە ئەمەش زۆر بەکەمی ڕو ئەدات کە ئەفسەرێک لە پلەی جیفریتر وەری بگرێت سەرەڕای ئەوەش پلەی بەرزنەکرایەوە بۆ پلەی ئونتیرۆفیزێر کە یەکسانە بە پلەی عەریف لە سوپای بەڕیتانی. وە ھۆکاری بەرز نەکردنەوی ئەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە سەرکردەکانی ھێزەکەی باوەڕیان وابوو کە سیفاتی سەرکردەییان تێدا بەدی ناکرێ و ھەندێک مێژوونوسان ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ھاوڵاتیەکی ئەڵمانی نەبووە.ھیتلێر بەشداری جەنگی جیھانی یەکەمی کردوە و پاشان لە ساڵی ١٩٢٣دا سەرکردایەتی ٢٠٠٠ سەربازی لە ئەندامانی ھێزی گەردەلوولی کرد بۆ داگیر کردنی ھەرێمی باڤاریا و گۆڕینی حکومەتی ئەوکاتە بەڵام ھەوڵەکانی سەرکەوتو نەبوو دەسگیرکرا و بە تاوانی ناپاکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراو ھەر لە زینداندا کتێبێکی نووسی بە ناوی (خەباتی من) کە تێیدا ھەموو بیروبۆجونوی خۆی بۆ داھاتوی ئەڵمانیا نووسیوە و پاش نۆ مانگ ئازاد دەکرێت و سەر لە نوێ دەست دەکاتەوە بە دروست کردنەوەی پارتەکەی و درێژە بە خەباتی خۆی ئەدات لە پێناو [[ئەڵمانیا]]دا و تاکولە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٣ بوە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتی گرتۆتە دەست زۆری پێنەچوو جەنگی دوەمی جیھانی ھەڵگیرساند کەئەڵمانیا ھاوپەیمان بوو لەگەڵ [[ئیتالیا]] و [[ژاپۆن]] بەرامبەر ھاوپەیمانێتی سۆڤیەت و [[ئینگلستان|بەریتانیا]] و [[فەڕەنسا]] و [[ویلایەتە یەکگرتووەکان|ئەمریکا]] کە بوە ھۆی کوژرانی ٥٠-٦٠ ملیۆن کەس و کاول کردنی چەندەھا وڵات جەنگەکەش بە شکستی [[ئاڵمانیا]] و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی ھاتوو دوای شەڕ و کوشتارێکی زۆر کە ملیۆنەھا کەس کوژرا ھیتلێر کۆتایی ھات و بۆ یەکەم جاریش چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا بەکار ھێنرا. وە لە ڕێکەوتی ٣٠/٤/١٩٤٥ پاش دۆڕاندنیان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا لە بەرلین لە ژێر بینای حکومەتتدا خۆی و ھاوسەرەکەی کە ناوی ئیڤا براون بوو کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەی بڕی بوو خۆیان کوشت و پاش حەوت ڕۆژ ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە، ئیڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵیەت و ڕەفتاری ھیتلێر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلێر لە کۆتای دەسەڵاتیدا وپێکەوە خۆیان کوشت.
 
ھیتلێر بەشداری جەنگی جیھانی یەکەمی کردوە و پاشان لە ساڵی ١٩٢٣دا سەرکردایەتی ٢٠٠٠ سەربازی لە ئەندامانی ھێزی گەردەلوولی کرد بۆ داگیر کردنی ھەرێمی باڤاریا و گۆڕینی حکومەتی ئەوکاتە بەڵام ھەوڵەکانی سەرکەوتو نەبوو دەسگیرکرا و بە تاوانی ناپاکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراو ھەر لە زینداندا کتێبێکی نووسی بە ناوی (خەباتی من) کە تێیدا ھەموو بیروبۆجونوی خۆی بۆ داھاتوی ئەڵمانیا نووسیوە و پاش نۆ مانگ ئازاد دەکرێت و سەر لە نوێ دەست دەکاتەوە بە دروست کردنەوەی پارتەکەی و درێژە بە خەباتی خۆی ئەدات لە پێناو [[ئەڵمانیا]]دا و تاکولە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٣ بوە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتی گرتۆتە دەست زۆری پێنەچوو جەنگی دوەمی جیھانی ھەڵگیرساند کەئەڵمانیا ھاوپەیمان بوو لەگەڵ [[ئیتالیا]] و [[ژاپۆن]] بەرامبەر ھاوپەیمانێتی سۆڤیەت و [[ئینگلستان|بەریتانیا]] و [[فەڕەنسا]] و [[ویلایەتە یەکگرتووەکان|ئەمریکا]] کە بوە ھۆی کوژرانی ٥٠-٦٠ ملیۆن کەس و کاول کردنی چەندەھا وڵات جەنگەکەش بە شکستی [[ئاڵمانیا]] و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی ھاتوو دوای شەڕ و کوشتارێکی زۆر کە ملیۆنەھا کەس کوژرا ھیتلێر کۆتایی ھات و بۆ یەکەم جاریش چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا بەکار ھێنرا. وە لە ڕێکەوتی ٣٠/٤/١٩٤٥ پاش دۆڕاندنیان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا لە بەرلین لە ژێر بینای حکومەتتدا خۆی و ھاوسەرەکەی کە ناوی ئیڤا براون بوو کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەی بڕی بوو خۆیان کوشت و پاش حەوت ڕۆژ ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە، ئیڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵیەت و ڕەفتاری ھیتلێر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلێر لە کۆتای دەسەڵاتیدا وپێکەوە خۆیان کوشت.
== ھیتلێر و چۆنیەتی ھاتنە ناو دەسەڵات ==
لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم ھیتلەر ئەگەڕیتەوە بۆ ئەڵمانیا و بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی سەرۆکی باڤاری کیرت ئیسنەردا دەکات کە لەو کاتەدا تیرۆر کرابوو. ھیتلێر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی [[١٩١٩]] دا بوە بە سیخوڕ لە پۆلیسی ئەڵمانیدا کە سەر بەدەزگای زانیاری ھێزی بەرگری نیشتیمانی بوو بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری بکاتە سەر سەربازەکان و بچێتە ناو پارتە بچوکەکانەوە ئەو پارتانەی کە کاریگەریان ھەیە بۆسەر کۆماری وایمار و بە تایبەتی پارتی کرێکاراند ئەڵمانی. وە کاتێک ھیتلێر بۆ سیخوری چوە ناو پارتی کرێکارانی ئەڵمانیاوە بینی کە ئەوە کۆبونەوەیەکی بێ مانایە لە نێوان نزیکەی ٢٥ پیاودا لە مەیخانەیەک بە ناوی (ستیرنیکردباد)بۆ مەی خواردنەوە کۆبونەتەوە و ھیچ کاریگەریەکی لەسەر ھیتلەر نەبوو،، پاشان ئەنتۆن دریکسلەری ناسی کە دروستکەری قفڵ بوو کە دەتوانرێت بە دامەزرێنەری سەرەکی حزبەکە دابنرێت کە لەو کاتەدا لە کۆگای ھێلی شەمەندەنەفەر کاری دەکردپ اشان ھیتلێر زۆر سەرسام و کاریگەر بو بە بیر و باوەڕەکانی دامەزرێنەری پاڕتەکە کە بەرپەرچ و دژایەتی سامی و سەرمایەداری و بیر و باوەڕی شیوعیەتی دەکرد کە ئەم بیرو باوەڕە پشتگیری دەکرد بۆ بونی حکومەتێکی سەرکەوتو، کە ئەم ھزرە لە پرۆگرامی سۆسیالیستی غەیرە یەھودیەوە وەرگیراوە.