سەڵاحەددینی ئەییووبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.2) (ڕۆبۆت: گۆڕانی vi:Saladin بۆ vi:Ṣalāḥ ad-Dīn
ھێڵی ١٤٠:
لە دوای ئەم سەرکەوتنە سەڵاحەدین دانیشت لە خێمەکەی و فەرمانی کرد بە ئامادەبوونی شاغی و براکەی و ئەرنات، خواردن و خواردنەوەی بۆ دانان، بەڵام سەڵاحەدین سوێندی خواردبوو کە ئەرنات بکوژێت لەبەر ئەوەی زۆری لە موسڵمانان کوشتبوو، داو ئەوەی فەرمانی کرد بە ئامادەکردنی ئەڕنات و داوای لێکرد موسڵمان بێت، ئەو ڕەتی کردووە و سوکایەتی بە پێغەمبەر [[محەمەد]] کرد، سەڵاحەدین شمشێرەکەی لێبەرزکردەوە و کوشتی، سەربازەکانی مەیتەکەیان هێنایە دەرەوە و فڕیان دایە بەردەم دەرگای خێمەکە کاتێک شا غی بینی ڕەنگی تێکچوو و وایئەزانی کە ئەویش وای لێئەکرێت، بەڵام سەڵاحەدین پێی وت کە ئەرنات زۆر هەڵەی کردووە بەرامبەر موسڵمانان و ئازاری داون لەبەرئەوە وایلێکردووە، پاشان داوای ئامادەکردنی خێمەیەکی کرد بۆ شا و براکەی و پاسەوانی بۆ دانان، و ناردنی بۆ [[دیمەشق]] هەتا تەواوبوونی شەڕ و فەتحی [[قودس]].
=== ئازادکردنی کەنارەکانی شام ===
سەڵاحەدین وایئەبینیوای ئەبینی کە ڕاستەوخۆ نەڕوات بۆ فەتحی قودس لە دوای سەرکەوتنی حەتین، وای باشتر ئەبینی کە بڕوات بۆ فەتحی شارە کەنارییەکان و پاشان هێرش بکاتە سەر قودس، ڕۆیشت بۆ گرتنی [[عەککا]] و دیلە موسڵمانەکانی لەوێ ئازاد کرد کە زیاتر لە ٤ هەزار کەس بوون، دەستی گرت بەسەر هەموو شتومەک و ئازوقە و ماڵەکانیدا لەبەرئەوەی بەندەرێکی بازرگانی سەرەکی خاچپەرستەکان بوو و پەنجەرەیان بوو لەسەر وڵاتی دایکیان لە [[ئەورووپا]]، پاشان سەربازە ئەیوبیەکان بلاوبوونەوە لە کەنارەکەدا قەڵا و کەلو و شوێنگەکانیان ئەگرت، فەتحی [[نابلس]] و [[حەیفا]] و [[ناسڕە]] و [[قیساریە]] و [[سەفوڕیە]]یان کرد، دوای ئەوەی چۆڵکرابوو لە پیاوان بە هۆی جەنگانیان لە خاکەکانی شەڕدا یان گیرابوون بە دیل یان ڕایانکردبوو لە بەردەم هێزی ئەییوبی دوای ئەوەی ژمارەیان کەم بووبوو. کاتێک بنکەکانی عەککا جێگیر بوون، سەڵاحەدین ماڵەکەی دابەشکرد بەسەر خەڵکەکەدا، هەندێک لە سەرکردە خاچپەرستەکانی هێشتەوە و هەندێک لە سەربازەکانی ئازادکردپاشان ڕۆیشت بۆ گرتنی قەڵای تەبنین دوای گەمارۆدان دەستی بەسەراگرت و دوای ئەوە ڕۆیشت [[سەیدا]]ی گرت.
 
پاشان ڕۆیشت بۆ فەتحی [[بەیروت]] و دوای حەوت ڕۆژ گەمارۆدان چووە ناویەوە، هەر لە هەمان کاتدا ئەییوبیەکان جوبەیلیان گێڕایەوە پاشان رۆیشت بۆ فەتحی [[عەسقەڵان]] و لەڕێگەدا زۆر شوێنی گرت وەک [[ڕامەڵە]] و [[دراوم]]، و لە عەسقەلان [[مەنجەنیق]]ی دامەزراند و گەمارۆی دا تا خۆیاندا بەدەستەوە پاشان غەزە و [[بەیت جەبرین]] و [[نەتڕون]] بە بێ کوشتار خۆیان دا بە دەستەوە، بەم شێوەیە سەڵاحەدین زۆربەی کەنارەکانی شامی گێڕایەوە تەنها هەردوو شاری تەرابلس و سوڕ و بەشێک لە میرنشینی [[ئەنتاکیە]] نەبێت.
 
=== فەتحی قودس ===
[[پەڕگە:BNF, Mss fr 68, folio 404.jpg|thumb|230px|right|گەمارۆدانی قودس لە لایەن سەڵاحەدینەوە]]