ئەسکەندەری مەزن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ne:अलेक्जेन्डर द ग्रेट
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:BattleofIssus333BC-mosaic-detail1.jpg|وێنۆک|250 px|نەخشێکی ئەسکەندەر لە کاتی شەڕ لەگەڵ شای [[ھەخامەنشیەکان]]]]
'''ئەسکەندەری سێھەمی مەقدوونی''' (٣٥٦–٣٢٣ پێش زایین) ناسراو بە '''ئەسکەندەری مەزن''' پاتشای یۆنانیی مەقدوونیە بوو. لە منداڵیدا [[ئەرەستوو]] مامۆستای بووە. لە ١٩ ساڵیدا لە دوای باوکی فیلیپی دووەم لە ساڵی ٣٣٦ی پ.ز دەسەڵات دەکەوێتە دەستی. لە ١٣ ساڵی حکوومەتیدا زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگرێ. لە ٣٢ ساڵیدا ژیانی کۆتایی دێت. ھەرچەند ماوەی ژیان و دەسەڵاتی کورت بوو بەڵام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەتەوەکان دانا و وەک فەرماندەیەکی نەبەز و زۆر سەرکەوتوو لە مێژوودا مایەوە.
[[پەڕگە:MacedonEmpire.jpg|thumb|400px|نەخشەی ئیمپراتوورییەکەی ئەسکەندەر]]
 
 
== بەستەری دەرەکی ==
ناسراوە بە ئەسكەندەری مەزن (20-21/7/356 بوَ 10-11/6/323) , ئەسكەندەری سێیەمی مەكدۆنی یەكێك بووە لە بەناو بانگترین سەركردەی سەربازی دا
* [http://www.nusin.net/dang/2010/06/27/%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8C%E2%80%8C-%D9%85%D9%87%E2%80%8C/ ژیان و زانیاری “ئەسکەندەری‌ مەکدۆنی” ئامادەکردنی سایتی نوسین]
گیركەرانی وڵاتان بەدرێژای مێژوو, مەكدۆنیا, بەشێك بوو لە یۆنانی كۆن, ئەسكەندەر لە پێلا كە [پایتەختی مەقدۆنیا] لە ساڵی 356 پێش زایین لە دایك بووە. خوێندنی لەلایەن مامۆستا و فیلەسوف ئەروستوو خوێندووە تاكوو گیشتۆتە تە مەنی 16 ساڵی . لە تەمەنی 30 ساڵیدا یەكێكلە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی جیهانی كۆنی دروستكردوە,
 
 
سنوری ئیمپراتۆرییەكەی درێژ بۆتەوە, لە ڕوَژهەڵات, لە دەریایی ئایۆنی [ یەكێك لە بەشەكانی دەریایی ناوەڕاست ] تاوەكو زنجیرە چیاكانی هیمالایا [لە ڕوَژهەڵات] . ئەسكەندەر بە درێژایی تەمەنی لە هیچ شەر و جەنگێكدا شكستی نەهێناوە بە یەكێك لە سەركەوتووترین سەركردە سەربازەكانی مێژوو دادەنرێ . ئەسكەندەری مەزن لە ساڵی 323 پێش زایین لە تەمەنی 32 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی مەلاریاوە لە شاری بابل [بابلیۆن] كۆچی دوایی كرد . ئیپراتۆرییەكەی لە نێوان سەركردە سەربازییەكانی دابەش كرا.
 
 
 
 
سەرەتای ژیانی:
 
ئەسكەندەری گەورە كە بە یوَنانی میگاس ئەلیكسەندەروَسی (یان ئەلكساندروَسی ئوَمیگاس یان ئەسكەندەری گەورە) پێدەلێن بە ئەسكەندەری مەكدوَنی ناسراوە لە 20/9/356 پ.ز. لەدایك بووە لە پێلای پایتەختی مەكدوَنیا لە دایك بووە, كوڕی فیلیپی دووەمی پاشای مەكدوَنیایە و كوڕی شازادە ئوَلمپیا, كچی پاشا نیو بەتلیموس
 
ئەسكەندەر زوَر بە كەمی باوكی بینیەوە چونكە باوكی هەموو كاتێ خەریكی چالاكی سەربازی و داگیركردنی وڵاتان بووە, ئەلێكساندەر سەرەتا لەسەر دەستی لیوَ نایدز خویندوویەتتی كەلەلاین باوكیوە بانگكرابوو بوَ ئەوەی ئەلیكساندەر فێری ماتماتیك و ئەسپسواری و تیر هاویژی بكات پاشان لەسدەر دەستی ئەرستوَی فەیلەسوف خوێندوویەتی لە پەرستگای نەیفس لە مێیزا, لە كوَرسێكی سێ سالیدا لە بواری هونەری و وتار بێژیدا مەشقی پێ كردووە و هانیداوە كە گرنگی بە بە ئەدەبیات و زانستەكان و پزیشكی و فەلسەفە بدات,
لە ساڵی 340پ.ز. كاتێك تەمەنی 16 ساڵ بوو لە سەر دەستی ئەرستوَ خوێندنی تەواو كردووە لە مێیزا پاش یەكساڵ كە هێشتا ئەلێكساندەر هەرزەكار بوو بووە بە جەنگاوەر, لە یكەم جەنگیدا لەگەل خێڵی پراسیاكان لە سالی 338 پ.ز., ئەسكەندەر كە سەركردەی سوارە قارەمانەكان
 
(سوارە قارەمانەكان: چینی هەڵبژاردە بوون لە سوپای مەكدوَنی لە كاتی فەرمان رەوایی پاشا فیلیپی دووەم لە ژێر دەستی ئەسكەندەری مەكدوَنی, كە بە باشترین سوار دانراون لە جیهانی كوَن)
یارمەتی باوكیدا بوَ لە ناو بردنی ئەیپینییهكان و پیبیهكان لە شاروَنیا. كاتێ پاشا فیلیپی دووەم سەركەوتوو بوو لە هێرشەكانی بوَ یەكگرتنی هەموو یوَنان (جگە لە سپارتا), لە ئەنجومەنی كوَرنیپ (ئەنجومەنە یەكگرتووەكەى وڵاتەكانی كە پاشا فیلیپ داگیری كردبوو) پەیوەندی لە نێوان ئەسكەندەر و باوكی پچڕا. فیلیپ كیلیوَپاترای هێنا, كچی جێنەڕاڵ ئەتالوس و دایكی ئەسكەندەری (ئوَلمپیا) دوور خستەوە. ئەلێكساندەر و دایكی ناچار بوون بوَ ئەوەی ڕابكەن بوَ لای خێزانەكەی ئوَلمپیا (دایكی ئەلێكساندەر) لە ئیپیروَس هەتاكو ئەسكەندەرو و پاشا فیلیپی دووەم پەیوەندێكانین چاك كردەوە.
 
مەلیكی مەكدوَنیا:
 
لە سالی 336 پ.ز. خوشكەكەی ئەلێكساندەر شوو دەكات بە پاشای موَلیزی, لە كاتی ئاهەنگەكەدا لە سەر دەستی بوسانیاس دەكوژرێت. ئەو كاتە ئەلێكساندەر 19 ساڵ بوو.
بڕیاری دا بە هەموو شێوەیەك سوود لە تەختی پاشایەتی وەر بگرێت. ئەسكەندەر هەستی دەكرد دەوروبەرەكەی دوژمنایەتی ئەكەن و خەڵك هان دەدەن یاخی ببن و پشێوی بنێنەوە, بوَیە دەست بەجێ دوژمنە ناوخوَیەكانى دەستگیر دەكاو لە سێدارەیان دەدات و دەسەڵاتی بە سەر وڵاتی یوَناندا دەسەپێنێت و پێگەی خوَی پتەو دەكات.
 
هێرش كردن و داگیركردن:
 
ئەسكەندەر نیزكبوبۆوە لە كوَتای هێرشكردنە سەر باكور, هەواڵی پێ پیبیهكان (یەكێك لە دەوڵەتە یوَنانێكان) پاسەوانی مەكدوَنیەكانیان دەركردووە كە پاسەوانی ئەو دەوڵەتەیان دەكرد. لە ترسی یاخی بوونی دەوڵەتەكانی تر, ئەسكەندەر ناچار بوو شتیك بكا, ئەوەبو كە سوپا گەورەكەی كە پێك هاتبوو لە 3000 سوار و 300000 سەرباز, ناردنی بوَ باشور, بوَ نیمچە دوورگەی یوَنان.
 
و لە هەمان كاتدا یەكێ لە جەنەڕالەكانی (ناوی پارمینیوَن بوو), ڕێگەی خوَی كردەوە بوَ ئاسیای بچووك. ئەسكەندەرو هێزەكانی ئەوەندە بە خێرای گەڕانەوە بوَ پیبیا,كە پیبییهكان هیچ دەرفەتێكیان نەبوو بوَ ئەوەی هاوپەیمانی بكەن لەگەل دەوڵەتی كەیا بوَ ئەوەى بتوانن پارێزگاری لە خوَیان بكەن. سێ روَژ دوای گەڕانەوەی ئەسكەندەر هەموو پیبییهكان بەكوَمەڵ دەكوژێت. ئەوە ئومێدی ئەسكەندەر بوو كە بە كاولكردنی پیبییهكان دەوڵەتەكانی تر بترسێنێت لەوەى كە یاخی ببن.
تاكتیكە ترسێنەرەكەی ئەسكەندەر كاری كردە سەر دەوڵەتە یوَنانیەكانی كە (لەنێوانیاندا ئەپینا), بوون بە هاوپیمانی ئیمبراتوَریەتی مەكدوَنی یان بێ لاین بوون.
ئسكەندەر بە كەشتی چوو بوَ ئاسیا, لەو كاتەیا ڕوبەڕووی سوپای فارسەكان دەبێتەوە سەركردایەتی بە سەركردایەتی (داروێشی سێیەم) لە‌ نزیك ڕوباری دانوب‌, سوپاكەی داروێش بە خێرای شكستیان هێنا.
http://www.kavehfarrokh.com/wp-content/uploads/2009/08/darius-iii-by-head-300x165.jpg
 
ئەسكەندەر و سوپاكەی توانیان بە كەنار دەریای ئاسیای بچووك بڕوَن بوَ گوَردیوم, لە زستاندا لە وێ پشویان دا. لە هاوینی 333پ.ز., سوپای ئەسكەندەر و داروێش جارێكیكە جەنگیان كردەوە لە ئیسوس. لەگەڵ ئەوەی سوپاكەی ئەسكەندەر ژمارەین زوَر تر بوو, ئەو بەهرەكانی خوَی بكار هێنا بوَ دانانی ستراتیجی جەنگ و تاكتیكی دانا كە فارسەكانی تێكشكاند جاریكی كی كە وای لە داروێش كرد كە ڕا بكات. لە نوَڤەمبەری ساڵی 333پ.ز. خوَی بە مەلیكی فارس دادەنێت دوای گرتنی داروێش و دەیكات بە ئاوارە.
دوای فارسەكان هێرشی كردە سەر مصر دوای داگیركردنی جیزا لەسەر ڕێگەی بوََ مصر ئەسكەندەر بە ئاسانی داگیركردنەكەی كرد, مصر بەبێ هیچ بەرگرییەك داگیركرا لە ساڵی 331پ.ز., لە مصر شارێكی درووست كرد بە ناوی ئەسكەندەریە, درەستكراوە وەك ناوەندى كلتووری یوَنان. دوای ساڵێك, ئەسكەندەر لە فارسەكانی بردەوە لە شەری گوَگمیلا. لەگەڵ روخانی فارسەكان, ئەسكەندەر بو بە "پاشای بابل, پاشای ئاسیا, پاشای چوار پەرچەكەی جیهان."
دووەم هێرشی ئەسكەندەر بوَ ڕوَژهەڵاتی ئێرن بوو, لە كاتێكا كە موستەعمەرەی مەكدوَنى درووست كردبوو و لە ساڵى 327پ.ز. قەڵایەكی داگیركرد لە ئاریامازس. دوای گرتنی شازادە ئوَكزیرتس, ئەسكەندەر كچەكەی هێنا كە ناوى ڕوَكسانا بوو. لە ساڵی 328پ.ز. ئەسكەندەر لە جەنگیكدا لە پاشا پوَریوسی بردەوە لە باكوری هندستان, پاشا پوَریوَس كاری كردە سەر ئەسكەندەر, بوَیە ئەسكەندەری گەڕانێوە سەر پاشایەتی و وەفایتی و بەخشندەی ئەوەى وەرگرت. لە ڕێگەیان بوَ گەڕانەوە, ئەسكەندەر بریندار كرا لەلایەن جەنگاوەرە مالییەكانەوە لە ساڵی 325پ.ز., دوای ئەوەى ئەسكەندەر برینەكەی چاك بووە وە, خوَی و سوپاكەی ڕوَیشتن بوَ باكور بەڕێگەی سەختی كەنداوی فارس, كە لەوێ زوَربەیەی سوپاكەی توشی نەخوَشی بوون یان بریندار بوون یان مردوون. لە مانگی شوباتی 324پ.ز., ئەسكەندەر لە كوَتایا دەگاتە وڵاتی شوشە(سوسە). ناچار بوو بچێتەوە سەر سەروَكایەتی و سوپای تازە كوَ بكاتەوە, ئەو هەوڵی دا كە فارسە دەوڵەمەندەكان پەیوەندى بكەن بە بە مەكدوَنییەكان بوَ ئەوەی چینێكی فەرمان ڕەوا دروست بكات, لە كوَتایدا وای كرد كە ژمارەیەكی زوَر مەكدوَنی هاوسەرگیری لەگەڵ فارسەكان بكەن. دوای ئەوەى ئەسكەندەر هەزارەها جەنگاوەری فارسی خستە ناو سوپاكەیەوە, ئەو زوَربەی مەكدوَنێكانی لە سوپاكەی دەركرد. ئەمە وای لە جەنگاوەرە كان كرد تورە بن, كە ڕەخنەیان لە جەنگاوەرە نوێكانی ئەسكەندەر دەكرد و تاوانباریان كرد لەسەر بایەخپێدانی نەریتی فارسی و شێوازی فارسی. ئەسكەندەر سەربازەكانی دامركانەوە بە كوشتنى 13 سەركردەی فارسی.
 
 
 
 
 
مردنی:
 
 
ئەسكەندەر لە 10-11/6/323پ.ز. بە مالاریا لە بابل كوَچی دوای كردووە ئەوتەمەنی تەنها 32 ساڵ بووە. وەك سە‌رچاوە‌ مێژوویە‌كان باسی‌ دە‌كە‌ن ئە‌سكە‌ندە‌ر ئالودەەی‌ كحولیات بوە‌ و لە‌كاتی‌ سە‌رخوَشیدا هاوڕێیە‌كی‌ نزیكی‌ خۆی‌ بە‌ناوی‌ كلیتۆس كوشتوە‌ و پاشان زۆر پە‌شیمان بوە‌، ئەسكە‌ندە‌ر بڕنوای‌ بە‌ یە‌كێتی‌ خۆرهە‌ڵات‌ و خوَرئاوا هە‌بووە‌ ‌و خە‌ونی‌ دروستكردنی‌ ئیمپراتۆریە‌تێكی‌ جیهانی‌ هەبووە‌، هە‌ر لە‌و روانگە‌یە‌شە‌وە‌ داب‌ و نە‌ریتی‌ فارسە‌كانى‌ پە‌یڕە‌و كردوە‌ ‌و چە‌ند ژنێكی‌ خۆرهەڵاتیشی‌ مارەكردوە.
 
 
{{کۆڵکە}}