تیشکەچالاکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Mahr97 (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروستکرد بە «دۆزینه‌وه‌ی "تیشكه‌چالاكی سروشتی" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانا "ئه‌نتۆری هنری بیكۆڕ...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:٢٢، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
دۆزینه‌وه‌ی "تیشكه‌چالاكی سروشتی" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانا "ئه‌نتۆری هنری بیكۆڕێڵ" له ساڵی "1896". له‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌دا له تاقیگه‌كه‌ی خۆیدا له په‌یمانگه‌ی "ته‌كنیكی باڵا" له شاری "پاریس"، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وێنه‌گرتنی تیشكی سینی و به‌ده‌رخستنی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فۆتۆگرافی كه خۆی دروستی كردبوو. دروستكرابوو له كبریتی "تۆتیا و كالیسیۆم و هه‌ندێ خوێی تری ناسراوی زۆرده‌گمه‌ن"، له كاتی هه‌وڵه‌كانیدا تێبینیكرد كه ئه‌و لاپه‌ڕانه كاریگه‌ر ده‌بن له تاریكی‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌درا بووه به‌ر تیشكه‌كه، به جۆرێك ئه‌و خوێیانه‌ی كه یۆڕانیۆمی تێدابوو تیشكی جیاوازیان ده‌رده‌كرد. ناوی نا "تیشكی یۆڕانیۆم" له ساڵی "1896"، كه ئه‌و تیشكه دروست ده‌بێت له "تیشكه‌چالاكی سروشتی" كه به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه له سروشتدا ڕوو ده‌دات، پاشان هه‌ریه‌ك له "ماری كۆری" و مێرده‌كه‌ی "بیار" له هۆیه‌كانی ئه‌و تیشكه‌یان كۆڵییه‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وت كه په‌ڕه‌كانی "بیكۆڕێڵ" یۆڕانیۆمی تێدایه كه بۆته هۆی ئه‌و تیشكدانه. وه په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌ش هه‌یه له نێوان توندی ئه‌و چالاكییانه و بڕی یۆڕانیۆم له‌و خوێیانه‌دا.
مێژوو
له ساڵی "1896" "بیكۆڕێڵ" ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه كه یه‌كێك له خوێكانی یۆڕانیۆم تیشك ده‌رده‌دات، له‌و كاته‌دا. له‌و كاته‌دا سروشتی ئه‌و تیشكانه ڕوون نه‌بوو، وه هه‌روه‌ها سه‌لماندی كه ئه‌و تیشكه‌ی دۆزییه‌وه، له هه‌موو ئاوێته‌كانی یۆڕانیۆم ده‌رده‌چێت. به‌و مانایه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تیشكانه بریتییه له ناوكی "یۆڕانیۆم" و بۆی ڕوونبوویه‌وه كه ئه‌و تیشكدانه ڕوو ده‌دات به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ی به‌رده‌وام كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی په‌ستانی هه‌وا و پله‌ی گه‌رمیشی له‌سه‌ر نه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه‌وه تیشكی "یۆڕانیۆم"ی ناونا "تیشكه‌چالاكی _ Radioactive Radiation" و ئه‌و دیارده چالاكییه تیشكییه پێی ده‌وترێت "Radioactivity". له ساڵی "1898" "بیر كۆری" و ژنه‌كه‌ی "ماریا سكلۆدۆفسكایا" هه‌ڵسان به دۆزینه‌وه‌ی تیشكه‌چالاكی "پۆریۆم"، هه‌روه‌ها له هه‌مانساڵدا دوو ڕه‌گه‌زی نوێیان دۆزییه‌وه كه له "یۆڕانیۆم"ی خاو‌دا هه‌ن. ڕه‌گه‌زی یه‌كه‌میان ناونا "ڕادیۆم" كه ڕه‌گه‌زێكه چالاكییه‌كه‌ی له هی "یۆڕانیۆم" به‌هێزتره به ملیۆن جار. وه ڕه‌گه‌زی دووه‌میان ناونا "بۆلۆنیۆم" كه شوێنی له‌دایكبوونی "ماری"یه. شیوبوونه‌وه‌ی تیشكی (تیشكه‌شیبوونه‌وه):- پڕۆسه‌یه‌كی خۆكارانه‌یه كه تێیدا ڕه‌گه‌زێك ده‌گۆڕێت بۆ ڕه‌گه‌زێكی تر له ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی ته‌نۆلكه‌كانی "ئه‌لفا" یان "بێتا" و ده‌رچوونی "تیشكی گاما".
جیاوازی چییه له نێوان "تیشكه‌شیبوونه‌وه" و "گۆڕانی كیمیایی"؟
شیبوونه‌وه‌ی تیشكی "تیشكه‌چالاكی" جیاوازه له "گۆڕانی كیمیایی لە:
- تیشكه‌شیبوونه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی خۆكارانه‌ی به‌رده‌وامه.
- تیشكه‌شیبوونه‌وه پشت ده‌به‌ستێت به مادده‌ی تیشكده‌ر و په‌یوه‌ندی نییه به پێكهاته‌ی كیمیایی.
- به‌ند نییه به بارودۆخی فیزیایی (په‌ستان و پله‌ی گه‌رمی).
- وزه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێده‌رده‌چێت.
یه‌كه‌ی پێوانه‌كردنی تیشكه‌چالاكی
یه‌كه‌ی پێوانه‌كردنی "تیشكه‌چالاكی" بریتییه له "بیكۆڕێل". بیكۆڕێل: ژماره‌ی ئه‌و تیشكانه‌یه كه نموونه‌یه‌كی تیشكده‌ر ده‌ری ده‌كات له چركه‌یه‌كدا. هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی تریش هه‌ن بۆ پێوانه‌كردن، وه‌ك: (شیبوونه‌وه/چركه، یه‌كه‌ی كۆری (Ci) وه له هه‌ندێك سه‌رچاوه (Cu)، وه یه‌كه‌ی "ڕیژه‌فۆرد _ RD" ئه‌وه‌ش چالاكییه‌كه یه‌كسانه به ملیۆن ملیۆن شیبوونه‌وه/چركه).
كۆری
بریتییه له چالاكی نموونه‌یه‌ك كه شی ده‌بێته‌وه له چركه‌یه‌كدا 1010×3.7 له‌ناو ده‌فری تیشكده‌ره‌كه‌دا. نیوه‌ته‌مه‌ن (Half-time): ئه‌و كاته‌یه كه ڕه‌گه‌زی تیشكده‌ر پێویستی پێیه‌تی تا شی ده‌بێته‌وه بۆ نیوه‌ی ژماره‌ی گه‌رده‌كانی.
سەرچاوە
ویکیپیدیای عەرەبی