محەممەد ماملێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 80.187.107.151 (لێدوان) بۆ دوایین دەستکاریی Calak
ھێڵی ٢٢:
 
زۆر کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە ماملێ بێجگە لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی خۆی، [[ھونەرمەند|ھونەرمەندێکی]] ڕەسەن و خاوەن قوتابخانەیە. سەبارەت بە ماملێ دەیانگوت: "زۆر بەجێ و ڕێ [[گۆرانی]] دەڵێ". ڕاستە، دەنگخۆشیی بەھرەیەکی دایکزایی‌یە، بەڵام با بزانین چ ھۆکارێک [[محەمەد ماملێ|محەمەدی ماملێی]] بەو پلەیە گەیاند و نێویان لە سەر چڵەپۆپەی [[ھونەر|ھونەری]] [[مەقام]] و [[گۆرانی]] [[کوردی|کوردیی]] نەخشاند.
 
== ژیانی تایبەت ==
ماملێ ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک [[ھونەرمەند|ھونەرمەندێکی]] ئازادیخواز و خەڵک‌خۆشەویست، دەرکەوتووە و بە پێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی، خۆی پێگەیاندووە. لەگەڵ ھیچ دارودەستە و تاقمێکی سەرەڕۆ و زۆردار دانووی نەکوڵاوە و لە ئەستەمترین قۆناخەکانی ژیاندا، وەک بولبولێکی خوشخوێن، سەری لە ھەموو ھەوار و کوێستانەکانی [[کوردستان]] داوە و مزگێنی شادی و ئازادی بۆ ڕێڕەوانی ئەوین ھێناوە. لە ڕۆژانی خۆشی‌دا بە [[بەستە]] و [[گۆرانی]]، بەزم و کۆڕی ھاوقەتارانی ڕازاندۆتەوە و لە ڕۆژانی تەنگانەشدا بە [[قەتار]] و لایلایە خەڵکی لاواندۆتەوە. ماملێ بێجگە لە کوردایەتی، سەربازی ھیچ ڕێبازێکی ئیدەئۆلۆژی نەبوو؛ ئەو تەنیا گیانبازی گەلەکەی بوو.
 
لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە دەسەڵاتی سیاسی لە دەست تاقمێکی خۆبەخودازانی ھیچنەزان دایە، زۆر بە ‌دەگمەن ھەڵدەکەوێ کە [[ھونەرمەند]] بتوانێ لەنگەری خۆی لە نێوان دەسەڵات و خەڵکدا ڕابگرێ و بە پووڵ و پارە ھەڵنەفریوێ و ھەڵە نەڕوات؛ ماملێ چ وەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی و چ وەک کەسایەتی ھونەری، ھەم لە [[ڕێژیمی پاشایەتی]] ([[ڕەزاخان]] ١٩٢٥ـ١٩٤١ و [[حەمەڕەزا پەھلەوی]] ١٩٤١ـ١٩٧٩) دا و ھەم لە [[ڕێژیمی مەلایەتی]] (١٩٧٩ـ...؟) دا، توانی بە شێوەیەکی گونجاو، نە تەنیا ئەو لەنگەرە ڕابگرێ، بەڵکوو وەک [[ھونەرمەند|ھونەرمەندێکی]] ئازادیخواز و گەلنەواز لە ساڵی ١٣٤٧(١٩٦٨) لە بەندیخانە بکرێت. بە ڕاشکاوی دەتوانین بڵێین کە ماملێ لە بارودۆخێکی زۆر تایبەتیی [[کوردستان|کوردستاندا]]، وەک ھێمای نواندنی بەشێک لە فەرھەنگی خۆڕاگری و سەرزیندوویی گەلی [[کورد]] کە لە زۆربەی [[گۆارانی|گۆارانییەکانیدا]] ڕەنگی داوەتەوە، ھەمیشە چقڵێک بووە لە چاوی نەیاران و دژبەرانی گەلەکەی. ھەربۆیەش، ھەر [[بەستە]] و [[گۆرانی|گۆرانییەکی]] کە ماملێ دەیگوت و دەیخوێند، بۆ ئەوەی بزانرێ چ مەبەست و ڕەمز و ڕازێک لە [[گۆرانی|گۆرانییەکانیدا]] حەشاردراوە، لە لایەن [[ساواک|ساواکی]] [[مەھاباد|مەھابادەوە]]، بە وردی سەرنجی دەدرایە. ھەڵبەت ماملێش ئەو کەسە نەبوو کە لە خۆڕا بیانوو بداتە دەست [[ساواک]]، زۆر عاقڵانە و ھونەرمەندانە ھەڵسوکەوتی دەکرد و بە شێوەیەکی زۆر مەنتیقی تەقییەی ھونەریی بەکاردەبرد.
 
== سەرچاوەکان ==