ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بەشی نوێ : ئابووری
←‏ئابووری: بەشی ئابووری
ھێڵی ١٩٦:
 
==ئابووری==
ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستەمێکی ئابووریی [[سەرمایەداری]]ی تێکەڵی ھەیە کە بە سەرچاوەی سرووشتیی فراوان و ژێرخانی بەھێز و کلتووری بەرھەمھێنەری دەوڵەمەندکراوە. بە پێی [[لێژنەی نێودەوڵەتی پارە]]، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە [[داھاتی ناپوخت]]ی ١٥.١ تریلیون، لە سەدا ٢٢ی ھەموو داھاتی ناپوختی دونیای بەخۆی تەرخانکردووە. ئەم ژمارە بە پێی حەشیمەتی وڵاتەکە، پلەی ٩ی لە دونیادا ڕادەست کردووە بۆی لە داھاتی ناپوختی ناوەکی. [[دۆلاری ئەمریکی|دۆلار]]، دراوی ئەمریکا، سەرەکیترین دراوی سرانسەر دونیایە.
 
ئەمریکا گەورەترین ھێنەری کەلوپەل بۆ ناو وڵاتە و لە ھەناردندا پلەی دووەمی ھەیە. [[کەنەدا]]، [[چین]]، [[مەکسیک]]، [[ژاپۆن]] و [[ئەڵمانیا]] گەورەترین ھاوکارانی بازرگانی و ئابووریی ئەمریکان. لە ساڵی [[٢٠١٠]]دا [[نەوت]] زیاترین ھێنانەناوەی بوو و کەلوپەلی ماشین زیاترین ڕاژەی ھەناردنی ھەبوو. چین گەورەترین قەرزڕاگری ئەمریکایە.
 
بەرھەمە کیماییەکان یەکێ لە گەورەترین کاروبارەکانی درووستکردنە لە ئەمریکا. ئەم وڵاتە سێھەمین بەرھەمھێنەری نەوتە لە دونیادا و ھاوکات گەورەترین ھێنەری نەوتیشە. پلەی یەکەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی کارەبا و [[وزەی ناوەکی]] و ھەروەھا [[گاز|گازی سروشتی]]ی شلە، سولفور، فۆسفات و خوێ. لە ڕێژەی داھاتیت ناپوختەی ناوەکی، [[کشتوکاڵ]] کەمتر لە یەک لە سەدا بەشیەتی و لە ھەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری [[گەرمەشانی]] و [[سۆیا]]یە. [[کۆکاکۆلا]] و [[مەک دۆناڵد]] دوو ناسراوترین نیشانەکانی دونیان.
 
ژمارەی کرێکارانی ئەم وڵاتە لە [[٢٠١٠]]دا ١٥٤ میلیون کەس بوو. حکومەت بە ٢١ ملیون کەس زیاترین ژمارەی کارلەدەستانی ھەیە. خزمەتگوزارییەکانی سڵامەتی و کۆمەڵگایی بە ١٦.٤ ملیون کەس گەورەترین کاروباری تایبەتی(غەیری حکومەتی) ھەیە.
 
== سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا ==