ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
[[af:Diamant]]
ئه‌ڵماس ماده‌یه‌كه پێكهاته‌ى بلوری هه‌یه و زۆر جار شێوه‌ى شه‌ش پاڵووی هه‌یه و هه‌ندێ جار شێوه‌ى شه‌ش ڕووی هه‌یه . ئه‌ڵماس به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆن ( ڕه‌ژوو) پێكدێ له ژێر په‌ستان و گه‌رمی زۆر. لێكچوونێكی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌و ماده‌یه‌ى كه گرافیت و ئه‌ڵماس پێكدێنێ كه ئه‌ویش كاربۆنه،كه‌چی سیفاته‌كانی هه‌ر یه‌كیان زۆر جیاوازه له ئه‌وی تر به هۆى جیاوازی هه‌ر یه‌كیان له پێكهاته‌ى گه‌ردیله‌یی.ئه‌و لێكچوونه زۆره‌ی كه له پێكهاته‌ى كیمیاوی هه‌یه وای له زانایان كرد كه تاقیكردنه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی گرافیت بۆ ئه‌ڵماس له ڕێگای ئامێرێكی تایبه‌ت كه به‌رگری پله‌ی گه‌رمی به‌رزو په‌ستانی زۆر ده‌كات بۆ گۆڕینی گرافیت بۆ ئه‌ڵماس كه له ئه‌نجامدا ئه‌ڵماسی پیشه‌سازی یان (ئه‌ڵماسی دروستكراو) به‌رهه‌م دێ.
ته‌مه‌نی نوێترین ئه‌ڵماس نزیكه‌ى یه‌ك ملیار ساڵه،كه ماده‌یه‌كی زۆر ناسراوو به‌سووده له‌نێوان (3000) ماده‌ی ناسراو كه هه‌ن تا ئێستا. ئه‌ڵماس له دێر زه‌مانه‌وه ناسراوه وه‌ك گه‌وهه‌رێكی به نرخ،له سه‌ده‌ی نۆزده‌م ئه‌ڵماس زۆر بڵاو بووه‌وه پاش پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای بڕین و سافكردنی ئه‌ڵماس ،به‌تایبه‌تی به ڕێگای (بریلیات) كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كان دۆزرایه‌وه.
ئه‌ڵماس سیفاتی فیزیایی نایابی هه‌یه، به‌تایبه‌تی هێزی ڕه‌قی به‌رز كه ته‌نها ئه‌ڵماس پله‌ی (10/10) وه‌رده‌گرێ له پله‌ى هێزی ڕه‌قی به‌رده‌كان،ته‌نها بۆ زانین جیاوازی له پله‌ی هێزی ڕه‌قی له‌نێوان (9 پله) بۆ (یاقوت و زفیر) و (10 پله) زۆره‌و هه‌روه‌ها تواناى په‌رش وبڵاوبوونه‌وه‌ى ڕووناكی زۆر به‌رزه.له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ڵماس ماده‌یه‌كی زۆر به‌نرخ و گرنگه له پیشه‌سازی دروستكردنی خشڵ، هه‌روه‌ها پیشه‌سازییه‌كانی تر وه‌ك به‌كارهێنانی ئه‌ڵماس له سه‌ری ئه‌و دڕێلانه‌ی كه به‌كاردێن له لێدانی بیری نه‌وت.
یۆنانیه‌كان به ئه‌ڵماسیان ده‌گوت ئازماس (به یۆنانی αδαμαξ ) كه مانای (ناتوانرێ بگۆڕدرێ) ده‌دات چونكه زۆر ڕه‌قه . ئیبن مه‌نزوِر له (لسان العرب) ده‌ڵێ له بنچینه‌دا وشه‌ى ئه‌ڵماس له ئاژماسى یۆنانی وه‌رگیراوه‌و كراوه‌ته‌عه‌ره‌بى وه پاشان عه‌ره‌به‌كان (ژ) یان گۆریوه بۆ (ل) چونكه زۆر لیك نزیكن له شێوه‌و ده‌رچوونی له‌ده‌م.
زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌ڵماس له زاركه گڕكانییه‌كان ده‌رده‌هێنن كه ئاگره گڕكانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه ده‌رى ده‌هاوێژن له قوڵایی زه‌وى ده‌رده‌چێ كه ده‌گاته (150 كم) له پله‌ى گه‌رمی زۆر به‌رزو په‌ستانی زۆر ماوه‌یه‌كی زۆرى ده‌وێت كه ده‌گاته ملیۆنه‌ها ساڵ تا بارودۆخی گونجاو دروست ده‌كات بۆ پێكهاتنی ئه‌ڵماس.
كانگاكانی ئه‌ڵماس به‌زۆری ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌فریكا ،بڕێكی باشیش له ئه‌ڵماس له كه‌نه‌داو ڕوسیا‌و به‌ڕازیل و ئوستڕالیا دۆزراوه‌ته‌وه.
ساڵانه نزیكه‌ى (130 ملیۆن) مسقال یان (26 هه‌زار) كیلۆگرام ئه‌ڵماس ده‌رده‌هێنرێ كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته (9 ملیار) دۆلاری ئه‌مریكی.
چوار پێوه‌ر هه‌یه بۆ زانینی باشی و نایابی ئه‌ڵماس : عه‌یار(قرات)،و خاوێنی (ڕوونی)،و ڕه‌نگ،و بڕین.
به‌رامبه‌ر به ئه‌ڵماسى سروشتی، ئه‌ڵماسى پیشه‌سازی (دروستكراو) به‌رهه‌م ده‌هێنرێ كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ڵماسى سروشتی ده‌رهێنراو.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌ڵماسى دروستكراو قه‌باره‌ی بچووكه‌و ناڕێك دیاره كه‌ده‌بێته هۆی كه‌می نرخ به به‌راوورد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماسى سروشتی،وه به‌كارهێنانه‌كانی ته‌نها له كاره پیشه‌سازییه‌كان ده‌بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه بڕوانامه‌ی دروست و به گرنتى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماسى سروشتی ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌ڵماسی نایاب، ئه‌م بڕوانامانه‌ش له‌لایه‌ن سه‌َنته‌ر و كۆمپانیاكان ده‌درێن كه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی زانایان هه‌یه له‌م بواره و ماوه‌یه‌كی زۆره له بازرگانی ئه‌ڵماس و به‌ردی نایاب كارده‌كه‌ن، وه‌ك (GIA ) ى ئه‌مریكى و (HRG و IGI ) ى به‌لجیكی كه بچووكترین ورده‌كاری به‌رده‌كه ده‌نووسن وه‌ك كێش وعه‌یارو، جۆری پارچه‌كه،و پله‌ی خاوێنی (ڕوونی)،و دووریه‌كانی به‌رده‌كه، بڕوانامه‌كه ژماره‌یه‌كی زنجیره‌یی ده‌درێتێ و كۆپییه‌ك له‌م بڕوانامه‌یه له فایله‌كانی كۆمپانیا هه‌ڵده‌گیرێ و ئه‌م بڕوانامانه باوه‌ڕ پێكراوانه‌ش ئه‌ڵماسه‌كه به‌نرختر ده‌كه‌ن.
زۆر كێشه‌و گیروگرفت و باس هه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌رهێنان و دابه‌شكردنی ئه‌ڵماس،هه‌روه‌ك له‌پڕۆسه‌ى فرۆشتنى به‌ناو (ئه‌ڵماسى خوێناوى) له‌لایه‌ن باندی چه‌كداری ئه‌فریكایی. هه‌روه‌ها قسه هه‌یه ده‌رباره‌ی گروپی دی پێرز،كه یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌ڵماس له جیهان و باره‌گای هه‌یه له جۆهانز بێرگ و له‌نده‌ن،كه باڵاده‌ستی خۆى به شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كاردێنێ بۆ كۆنترۆڵكردنی بڕی ئه‌ڵماس له بازاڕ‌و یاریكردن به نرخه‌كان .
[[an:Diamant]]
[[ar:ألماس]]
|