ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
پەرەپێدان |-تاگی ئامادەکردن
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن|دیسەمبەری ٢٠٠٩}}
 
 
 
{{ombox
|image = [[Image:Information icon.svg|center|100px|alt=Information icon|link=]]
Line ٧٩ ⟶ ٧٥:
*دەستکارییەکەت پاشەکەوت بکە.
|}
 
 
 
==ئاگادارکردنەوەی کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان==
یەکێک لە ھەنگاوەکانی پرۆسەی پێشنیارکردن بۆ سڕینەوەی وتارێک، ئەوەیە کە ئەو دانەری وتارەکە (ھەروا ھەموو دەستکاریکەرانی سەرەکی) ئاگادار بکەیتەوە کە ئەو وتارە لە ئەگەری سڕینەوەدایە. بەم کارە نەھەر دانەری وتارەکە یارمەتی دەدەیت بۆ ئاگاداربوونەوە (و شایەد چارەسەرکردنی ھۆکاری سڕینەوە)، بەڵکوو تا ڕادەیەکی زۆر مافی دانەری وتار لەبەرچاو دەگری و ڕێزی دەگری.
*بۆ دانەری وتار ئەگەر بەکارھێنەری تازەھاتوو...
*بۆ دانەری وتار...
*بۆ دەستکاریکەرانی سەرەکی وتار...
*بۆ کاتێ تۆ پێشنیاری سڕینەوەت نەکردووە...
 
 
==چۆنیەتی لێدوان سەبارەت بە سڕینەوە==
ئێرە شوێنێکە بۆ باس و لێدوان لەسەر ئەوەی چۆن و چەندە وتارێکی تایبەتی لەگەڵ پێوەرەکانی ویکیپیدیا بۆ سڕینەوە یەک دەگرن. وەک دیارە، دەبێ لێدوان بکرێت نەوەکوو دەنگدان؛ دەبێ بۆ ھەر ڕوانگەیەک ھۆکارەکەشی بنووسرێت. بەڵام ئەگەر کەسێک ئەوەی لەیاد کرد، لەوانەیە تەنھا وەبیرھێنانەوەیەکی بەست بێت. دەنا بێ وەڵام دانەوەی لێی ڕابوورن.
 
لێرەدا چەن پێشنیار ھاتووە کە دەتوانێ یارمەتی بدات لە لێدوانەکاندا:
*زۆربەی بەکارھێنەران، ناوەڕۆکی ڕوانگەکەیان لە دەستپێکدا، بە '''دەقی ئەستوور''' دەنووسن، وەک: '''مانەوە''' ، '''سڕینەوە'''
*بۆچوونەکەی خۆتان لە ھێڵیکی نوێدا و بە دانانی (*) دەستپێبکەن. ھەمیشە لە کوتاییدا بۆچوونەکان بە «<nowiki>~~~~</nowiki>» واژۆ بدەن. ئەگەر وەڵامی بەکارھێنەرێکی دیکە دەدنەوە دەبێ ڕێک لەژێر بۆچوونەکەی ئەودا و بە بازێک بۆ ناوە (با دانانی ژمارەیەک زۆرتر *) دەستپێبکەن.
*باشتر وایە بە ئاشکرایی بینووسی کە دانەری سەرکیی ئەم وتارەی یا ئەوەی ھەر ھۆگری بابەتەکەی.
*تکایە لەسەر ھەڵوێستی پێشنیارکەر، بۆچوونەکانتان مەنووسن، خۆتان سەرنجی وتارەکە و تەنانەت مێژووکەشی بدەن. ھەروا باشتر وایە سەرنجی بۆچوونەکانی واپێش تۆ نووسراون بدەی. لەوانەیە بابەتی جێ بایەخی تێدابێت.
 
 
ئەوانەی دەبێ پارێزی لێبکەی:
*ئەمە دەنگدان نییە. بە لێدوان دەگاتە ئاکام. دەبێ ھەرچی دەڵەی ڕوونی بکەیتەوە. وەڵام ''بەڵی'' و ''نەخێر'' ھەروەک یەک لەبەرچاو دەگیرێن.
*کاتێ پێشنیار دەدەی یان کاتێ وەڵامی کەسێکی دیکە دەدەیتەوە، دەبێ بڵەی '''چۆن''' ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرەکان بۆ سڕینەوە یەک دەکەوێت (یا ناکەوێت).
*تکادەکرێ لە بەکارھێنانی چەن ھەژمارە بۆ سەلماندنی ڕوانگەکان پارێز بکەن. ئەو بۆچوونانە لەبەرچاو ناگیرێن و ھەژمارەی بەکارھێنەری دەکەوێتە ئەگەری بەربەستکرانەوە.
*ئەگەر بۆچوونتان سەبارەت بە پێشنیارێک کە پێشتر ڕاتان بۆی نووسیوە، گۆڕدرا، بۆچوونێکی نوێ مەنووسن. بەڵکوو ھەر ئەوەی پێشوو دەستکاری بکەن. بە دانانی تاگی <nowiki><s></nowiki> دەتوانن ئەوە بە باشی بکەن: «'''<s>سڕینەوە</s>'''»، «'''سڕینەوەی خێرا'''»
*بەکارھێنەرە ناونووس-نەکراوەکان یا بەکارھێنەرە نوێکان دەتوانن بەشداری ئەم لێدوانە بکەن بەڵام لەبەر چەن ھۆکار لەوانەیە بۆچوونەکانیان بەرچاو نەگیرێت.
 
 
چەن ڕێگەی باش ھەیە بۆ پشتیوانی لە ڕاگرتن، سڕینەوە یان ڕەوانکردنی وتارێک، وەک:
*پێشنیار بۆ سڕینەوەی وتارێک لە زۆربەی کاتەکاندا لەسەر ئەم ھۆکارانەیە: «جێ متمانە نەبوون»، «لێکۆڵینەوەی خۆ»، «جێ بایەخ نەبوون»ە. دەتوانی لە لەسەر ھۆکارێک بدوێی و لێدوان بکەی کە ئەم ئەم کێشانە ڕەت دەکاتەوە.
*وەرگرتنی ھۆکاری کێشە لە وتارەکەدا و ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی.
*ئەگەر پێتوایە وتارێک دەبێ بکرێ بە پەڕەی ڕوونکردنەوە یا ڕەوانبکرێت، ئەوە تاگی گونجاوی لێدە و پێشنیاری مەکە بۆ سڕینەوە، پەڕەی سڕاوە ناتوانێت ڕەوانبکرێت یا ببێ بە ڕوونکرەوە.
 
 
پێویست نییە لە ھەموو لێدوانەکانی سڕینەوەدا بەشداری بکەیت، بەتایبەت ئەگەر:
*شارەزای ئەو بوارە نەبیت
*لە پێشدا لێدوانەکە گەیشتبێتە ئاکام