ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
←‏میژوو: دانانی بەشی ھاوچەرخ
ھێڵی ١٣٤:
لە کلتوری بڕێک لە ویلایەتەکانی باشووردا ڕاگرتنی بەندە باو بوو؛ بەڵام لە ویلایەتەکانی باکووردا وانەبوو. بۆیە کاتێک [[ئابراھام لینکۆڵن]]، نوێنەری زۆربەی ویلایەتەکانی باکوور و نوێنەری کۆمارییەکان، لە ساڵی [[١٩٦٠]]دا بووە سەرۆک کۆمار، بانگەوازی لابردنی ئەو یاسا و کولتورەیدا و ھەموو بەندەکانی بە پێی یاسا ئازاد ژمارد. ئەوە بووە ھۆی ئاڵۆزی نێوان ویلایەتەکانی باکوور و باشوور. لە ساڵی [[١٨٦١]] ئاگری [[شەڕی ناوخۆی ئەمریکا]] سازبوو کە تا [[١٩٨٦]] درێژەی بوو و تێیدا ٦٢٠ھەزار کەس کووژران بۆیە بە خوێنینترین شەڕی مێژووی ئەم وڵاتە دەناسرێت. لە ئاکامدا باکوورییەکان سەرکەوتن و بەندەداری بە پێی یاسا نەما. ئەو [[ئافریقا- ئەمریکایی|ئافریقا-ئەمریکائیانەش]] کە بە پێی یاسا ئیتر بەندە نەبوون، بوونە خاوەن مافی شارومەندی و مافی دەنگدان.
 
===شەڕی جیھانی یەکەم، سستی ئابووریی گەورە، شەڕی جیھانی دووھەمدووەم===
لە [[شەڕی جیھانی یەکەمدا،یەکەم]]دا، لە ساڵی [[١٩١٤]] ئەمریکا بێلایەن مایەوە ئەگەرچی زۆربەی خەڵکیپاڵپشتی [[فەڕەنسا]] یا [[ئینگەلترا|ئینگەلترایان]] دەکرد. لە ساڵی [[١٩١٧]] ھاوکاریی [[ھێزەکانی ھاوپەیمانی]] کرد بەڵام گرێبەستی کۆتایی شەڕ کە لە [[پاریس]] واژۆکرای پەسەند نەکرد.
 
لە ساڵانی ١٩٢٠دا چەرخی وڵاتەکە بە تایبەت دۆخی شارە گەورەکانی بە شێوەیەک پێش ئەڕۆیشت کە ئابووری وڵاتی ڕۆژلەدواڕۆژ بێ‌ھێز دەکرد. ساڵی [[١٩٢٩]] سستی ئابووری ڕوویدا و تێیدا یەک لە چواری خەڵک کار و پیشەی خۆیان لە دەست‌بووەوە، بۆیە ئەو ڕووداوە بە [[سستی ئابووری گەورە]] دەناسن.
 
[[لە شەڕی جیھانی دووھەمدووەم]]، ئەمریکا دیسان بێلایەن بوو بەڵام پاش داگیرکرانی [[پۆلەند]] لە لایەن [[نازی|نازییەکانەوە]]، ئەمریکا بە ناردنی پێداویستییەکانی شەڕ بو ھێزەکانی ھاوپەیمانی و دواتر، کە ژاپۆن ھێرشی کردە سەر شارێکی ئەمریکا، بە فەرمی بووە ئەندامی ھاوپەیمانان و تێکەڵ بە شەڕ بوو. ئەمریکا یەکەم وڵاتبوو کە دەستی گەیشتە [[چەکی ناوەکی]] و بۆ یەکەم جار لەسەر [[ھیرۆشیما|ھیرۆشیمای]] ژاپۆندا تاقی کردەوە. شەڕەکە بە کۆڵدانی [[ژاپۆن]] کۆتایی ھات.
 
ئاکامی شەر ئەگەرچی بردنەوە بوو لە ئەورووپادا، بەڵام ئەمریکا دوورترین وڵات لە گەرمەی شەڕ بوو بۆیە بێ ئەوەی تووشی خاپووری و تێکچوونی ئابووری بێت بە درێژەی شەڕ گەشەی ئابووری ھەبوو. بە شێوەیەک کە پاش شەڕی جیھانی دووھەم، ئەمریکا بووە زلھێزی ئابووری دونیا.
ھێڵی ١٤٥:
 
===شەڕی سارد و ململانێی ناوخۆ===
پاش [[شەڕی جیھانی دووھەمدووەم]] و لە درێژەی ئەوەی بە [[شەڕی سارد|شەڕی ساردی]] دەناسن، ئەمریکا و [[سۆڤیەت]] کێبەرکێیان بوو بۆ گرتنی نازناوی زلھێزی جیھان؛ ئەگەرچی لەم شەڕەدا بەرنگاری چەکی تێدا نەبوو. ئەمریکا لەگەڵ [[کۆریای باکوور]] و [[چین]] لە ساڵی [[١٩٥٠]] تاکوو [[١٩٥٣]] بە شەڕھات کە بە [[شەڕی کۆریا]] دەناسرێت. لە ناوخۆشدا بەرنگاری بزووتنەوە کۆمۆنیستییەکان دەبوونەوە.
 
لە ساڵی [[١٩٦١]]دا سۆڤیەت یەکەمین [[کەشتی ئاسمانی]] بە بنیادەمەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان و ئەمە بە جۆرێک نیشانەیەکی پیشکەوتنی سۆڤیەت بوو و ھەروەھا جێگەی مەترسی بۆ ئەمریکا لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیای ئەو کەشتییە بۆ بۆردومانی ئەمریکاش دەکرا کەڵکی لێوەربگیرێت. کێبەرکێی ناوەکی دوو زلھێز لەم سەردەمەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. ئەمەریکا لە ناوخۆ بەرنگاری بزووتنەوە نەتەوەپرستەکان و ھەروەھا بزووتنەوەی مافخواز بە سەرکردایەتی [[مارتین لوسەر کینگ]] دەبووەوە.
ھێڵی ١٥١:
[[جان ف کێنێدی]] سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی [[١٩٦٣]]دا تیرۆرکرا. کاتێ [[ڕیچارد نیکسۆن]] بووە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەستی بە شەڕێک کرد لە باشووری ئاسیا دا، لە [[ڤیەتنام]] کە سەرکەوتنێکی نەبوو. پاش [[ڕیسواییەکەی واتێرگەیت]]، نیکسۆن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە دەستی لە کار کێشاوە.
 
ھاتنەسەرکاری [[جیمی کارتێر]] لە ساڵانی ٧٠دا ھاوچەرخ بوو لەگەڵ بەدیلگیرانی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە [[تاران]] لە لایەن چەکدارانی سەر بە [[کۆماری ئیسلامی ئێران|کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە]]. بە لەیەک‌جودابوونەوەی کۆمارەکانی شۆڕەوی، شەڕی سارد کۆتایی ھات.
 
 
===سەردەمی ھاوچەرخ===
لە کاتی دەسەڵاتداریی [[جۆرج بووش (باوک)]]، ئەمریکا لە [[شەڕی کەنداو]]دا بەشداریکرد. ساڵی [[١٩٩٨]] [[بیل کلینتۆن|کلینتۆن]]، سەرۆک کۆمار، توشی ڕیسواییەکی سێکسی بوو بەڵام لە دەسەڵات مایەوە. ساڵی [[٢٠٠٠]] پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، کە [[دادگای باڵای ئەمریکا]] ڕای کۆاتایی سەبارەت بە ئاکامەکەی دەڕبڕی، [[جۆرج و بووش|جۆرج بووش (کوڕ)]] بووە سەرۆک کۆمار.
 
[[ئەلقاعیدە|گرووپی ئەلقاعیدە]] لە ١١ی ٩ی ساڵی [[٢٠٠١]]، زنجیرە جوڵانەوەی تیرۆریستی لە شارەکانی [[نیویۆرک]] و [[واشینگتن دی سی|واشینگتۆن]] ئەنجام دا کە نزیک بە ٣٠٠٠کەس کوژراوی لێکەوتەوە. ئەمریکا بە ھاوکاری [[ناتۆ]] ھێرشی کردە سەر [[ئەفغانستان]] و [[تاڵیبان]]، دەوڵەتی ئەوکاتی ئەفغانستان و پاڵپشتی فەرمیی ئەلقاعیدەی سەرەوخوارکرد. لە ساڵی [[٢٠٠٣]]دا و ھەر لە کاتی بووشی کوڕدا ئەمریکا لە درێژەی کێشەکانی لەگەڵ [[سەدام حوسەین]] سەرۆک کۆماری [[عێراق]]دا، بە ھاوکاری زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی دونیا ھێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە و دەسەڵاتی سەدامی ڕووخاند.