ویکیپیدیا:یەکدەنگی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Barham (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Barham (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
ویکیپیدیا بە شێوەیەکی سەرەکی بە [[درووستکردنی بڕیاری ڕێککەوتوو لەسەر|ڕێککەوتن]] بە ڕێوە دەچێت. ڕێککەوتن بە شێوەیەکی گشتی بەشێکی هەرە گرنگ و کارایە لە سیستەم و کردارەکانی [[ویکی|ویکی]] دا. ئەم کردارە سەرەکییانە ئەتوانرێ بەم شێوەیە باس بکرێ: کەسێک دەستکارییەک ئەنجام ئەدات لەسەر پەڕەیەکی دیاریکراو، دوای ئەوە ڕۆڵی بەکارهێنەرانی دیکە دێت (خاوەن هەژمارەکان و بێ هەژمارەکان) بۆ بینینی ئەم دەستکارییە، یان بڕیار ئەدەن ئەو دەستکارییە بە شێوەیەکی تر بگۆڕن یان وەکو خۆی بیهێڵنەوە، کرداری گۆڕینی بۆ پەرەپێدان و/یان چاککردنی دەستکارییەکەیە، یان پوچەڵکردنەوەی ڕوونوسێکی کۆن لە وتارەکە (هەموو وتارێک مێژوویەکی هەیە کە هەموو ڕوونوسە سەرەکییەکان و دەستکاریکراوەنی تێدایە). بەبەردەوام بوون، هەموو دەستکارییەک لە پەڕەکەدا کە تیایدا ئەمێنێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت، وادائەنرێ کە پەسەندکردنێکی گشتیی کۆمەڵگای ویکیپیدیا لەسەر ناوەڕۆکی پەڕەکەدا هەیە. "بێدەنگبوون یەکسانە بە پەسەندکردن" یەکێکە لە بناخە سەرەکییەکانی ڕێککەوتن و ئەنجامدانی، مادام کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە بەرامبەر دەستکارییەک یان وتارێکی دیاریکراو، ئەوە وا دەگەیەنێ کە ڕێککەوتنێک لە نێوانیان بەشدرابوواندا درووست بووە. لە زۆر کاتدا ڕێککەوتن بەرچاوە، بەڵام چەند وتارێک و چەند بابەتێک هەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە هۆی ناکۆکی و گرژبوون و جۆراوجۆریی ڕا.
کاتێک
بۆ چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە ویکیپیدیا ئەوا هەر کۆمەڵە یاسایەک یان کارێک ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێ وەک ڕێباز یاخود ڕێنوێنی تۆماردەکرێن لە ویکیپیدیا. زۆرجار کەسێک پێشنیاری دەقێک دەکات بۆ ڕێباز یاخود شێوەی کار لە ویکیپیدیا دوای ئەوەی وتووێژ و/یا دەنگدان بۆ ئەم ڕێبازە ئەدرێ و بە پێی ئەنجام ئەم ڕێبازە وەکو ڕێبازی گشتی بۆ ویکیپیدیا دادەنرێ.
|