ویکیپیدیا:فێرکاری (لەیادت بێ): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی نوێ

درێژەدانی وتار
ھێڵی ١٨:
ئەوە ئاساییە کە ڕوانگەکان زیادبکرێنە سەر وتارەکان، بەڵام دەبێ ھەر وەک ڕوانگە بنووسرێن نەک فاکت و ڕاستی. کاتی زیادکردنی ڕوانگە، باشتر وایە بنووسی «بە بڕوای فڵان کەس ...» یا «لایەنگرانی ئەم ڕوانگە، دەڵێن ...».

لەوانەیە بیستبێتت کە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بە وتارێک دەڵێن «لایەنگرانە». ئەوە چەمکێکە بەکاریدێنن بۆ ئەوەی نیشان بدەن ئەو وتارە یا ئەو نووسراوە، تەنھا ڕوانگەیەکی تایبەتی لەخۆ گرتووە. ڕیکلامەکان و ھەروا ڕوانگە سیاسیە تایبەتەکان دەچنە ئەم پۆلەوە.

ئەگەر دەتەوێ ھەستی بە نووسین و ئامادەکردنی وتارێکی ئایینی یان سیاسی، باشتر وایە لەپێشدا، وتاری تایبەت بە [[:en:Wikipedia:Neutral_point_of_view|ڕێبازەکانی ڕوانگەی بێلایەنانە]] بخوێنیتەوە. ھەڵبەت خوێندنەوەی ئەوە بەر لە نووسینی ھەرجۆرە وتارێک پێشنیار دەکرێ، بەڵام کاتی نووسینی ھێندێ لە بابەتەکان (وەک سیاسەت و ئایین) ئەگەر وریا نەبیت، بەخێرایی تووشی کێشە دەبیت.

===ناردنەوە بۆ سەرچاوکان===
ئەمە بۆ ویکیپیدیا پێویستە کە ھەرکات شتێک دەنووسیت یە زیادی دەکەیتە سەر وتارێک، لە بەشی «سەرچاوەکان» سەرچاوەی وەرگرتنی ئەو زانیارییە بنووسیت. ئەگەر ئەگەری ئەوە ھەیە کە ماڵپەڕێک زانیارییەکی لەخۆ گرتووە کە لەوانەیە بۆ خوێنەر بەسوودبێت، ئەوە دەبێ بەستەری ئەو شوێنە لە بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» زیاد بکەیت؛ ھەڵبەت تەنھا کاتێ دەبێ ئەو کارە بکەیت کە ئەو بەستەرە وەک سەرچاوە لە نووسینی وتارەکەدا بەکار نەھاتبێت. زیادکردنی بەستەری سەرچاوەی یارمەتی خوێنەردەدات بۆ بڕواکردنی بە نووسراوەکانی وتارەکە و ھانی دەدەا بۆ بەکارھێنانی ویکیپیدیا.

'''بۆ زانیاریی زیاتر، چاوبکە لە [[wikipedia:ناردنەوە بۆ سەرچاوە|ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان]]'''

===مافی بڵاوکردنەوە===
ھیچکات ھیچشتێک بێ وەرگرتنی بەڵێنی بەکارھێنان لە ویکیپیدیا بڵاو مەکەنەوە. کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێ کە ھەرشتێک لە سەر ئینتەرنەت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.

'''بۆ زانیاریی زیاتر، چاوبکە لە [[:en:Wikipedia:Copyrights|مافە پارێزراوەکان]]'''

==ھەڵسوکەوت==
ویکیپیدیا ھانی ھەموان دەدا بۆ ڕێکخستنی کەش و ھەوایەکی دۆستانە و ئازاد. ھەڵبەت دیارە لە ھەموو کات و لەسەر ھەمووشت، ڕێککەتن ساز نابێت لە نێوان ھەمواندا، جاری وایە باسەکان درێژ دەبێتەوە و مشتومڕ دەکرێ؛ بەڵام زۆر گرینگە کە لەیادت بێت کە لەم کۆمەڵگادا وەک مرۆڤێک بە شارستانییەت ھەڵسوکەوت بکەیت.

گرینگترین خاڵ ئەوەیە کە ھەوڵەکانی بەکارھێنەرانی دیکە بە [[:en:Wikipedia:Assume_good_faith|چاکە بەرچاو بگری]]. '''نابێ''' کاتێ یەکێک دەستکاری وتاری نووسراوی تۆ دەکات، یەکەم دیمەن وا بەزانی کە دەیھەوێ تۆ بڕەنجێنێ؛ یا کاتێ دەستکارییکەی تۆ پووچەڵ دەکاتەوە، کە چاوت پێیکەوت، بە خێرایی، بێ بیرکردنەوە، ھەوڵی تۆڵەکردنەوە بدەیت ... نەختێک دڵت فراوان بێت، بە وردی بڕوانە گۆرانکارییەکان، ئەگەر ھەر دیسان لە ھۆکارەکەی تێنەگەیشتی لە پەڕەی لێدوانی وتارەکەدا، یە لە پەڕەی لێدوانی ئەو بەکارھێنەرەدا، بە شێوەکی ڕێک و پێک و ھێمنانە داوای لێبکە ھۆکاری ئەو گۆرانکارییەت بۆ شی بکاتەوە.

==دانانی وتاری نوێ==
ھەرکات ھەوڵی دانانی وتاری نوێت دا لە ویکیپیدیا، لەیادت بێت کە بابەتەکەی [[:en:Wikipedia:Notability|بایەخدار]] بێت. [[:en:Wikipedia:Neutral_point_of_view|لایەنگرانە نەبێت]] و [[wikipedia:ناردنەوە بۆ سەرچاوە|سەرچاوەکانی بۆ بنووسیت]]، تاکوو جێگەی متمانە بێت. بۆ دانانی وتاری نوێ دەبێ خۆت ناونووس کردبێت.

'''بۆ زانیاریی زیاتر و ڕینوێنی چاوبکە لە چۆنییەتی [[Wikipedia:یەکەم_وتارت|نووسینی یەکەم وتار]]'''

==گۆڕانی ناوی وتارەکان==
ئەگەر وتارێکت دی کە پێتوایە ناوەکەی ھەڵە نووسراوە، دەبێ ناوەکەی بگۆڕێت. بۆ ئەو کارە '''نابێ''' ناوەڕۆکی کۆپی بکەی و لە وتاری نوێ دایبنەی! لەبەر ئەوەی بەو کارە مێژووی نووسینی وتارەکە ناتەواو دەکات. دەبێ لە سەرووی وتارەکە دوگمەی «'''گواستنەوە'''» لێبدەیت و گواستنەوەی وتارەکە بکەیت بۆ ناوی نوێ. بۆ گواستنەوەی وتارەکان دەبێ خۆت ناونووس کردبێت. ئەگەر یەکەم جارە ھەوڵی گواستنەوە دەدەی، ئاگادارییەکانی کاتی گواستنەوە بە وردی بخوێنەوە.

'''بۆ زانیاریی زیاتر و ڕینوێنی چاوبکە لە چۆنییەتی [[:en:Wikipedia:How_to_rename_(move)_a_page|گواستنەوی وتار]]'''

'''لە [[Wikipedia:فێرکاری_(دەستکاریکردن)/خۆڵبازی|خۆڵبازی]] تاقی بکەوە چی فێربووی'''

'''درێژەی فێرکاری بە:''' '''[[Wikipedia:فێرکاری (ناونووس کردن)|ناونووس کردن]]''' ←