جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «بۆرسە»

ب
دەستکاری و چاکسازی
ب (دەستکاری و چاکسازی)
 
ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن (Van der Bürsen) ی [[بەلجیک]]ی کە لەسەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەوکاتدا، لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری Bruges زۆربەی بازرگان و خاوەن پارەو داراکان لەوێ کۆدەبوونەوەو وەکو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لەشاری Anvers ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی ١٥٩٢ ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی Brongniart بوە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردوە .
بەڵام لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکان|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکائەمریکا]] یەکەمین بۆرسە لە شەقامی [[وۆڵ ستریت]] (Wall Street)ەوە لە ساڵی [[١٨٩٧]] ەوە دامەزراوەو تا ئێستاش بە ناوبانگترین بۆرسەیە لە جیھان .
 
== ڕۆڵی بۆرسە ==
== گرنگترین بۆرسەکانی جیھان ==
 
گرنگترین و ناودارترین بۆرسەکانی جیھان بریتین لە بۆرسەی [[نیویۆرک (شار)|نیۆیۆرک]]، [[لەندەن]]، [[تۆکیۆ]]، [[پاریس]]، [[فرانکفۆرتن]] ئەوە جگە لە بۆرسەی [[ناسداک]] کە گەورە کۆمپانیاکانی [[تەکنەلۆجی]] و پیشەسازی لە خۆ گرتوەو بۆتە دووەم بۆرسە لە [[ئەمەریکائەمریکا]]. ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایەی کە دەیانەوێت لە نوەوە بچنە نێو بۆرسەوە دەبێت ھەندێک مەرجی قورسیان تێدا بێتە دی کە ببێتە پاڵپشتیان وەکو ئەوەی دەبێت بەلایەنی کەمەوە ژمارەی بەشداربوانی لە چەند ھەزار کەسێک کەمتر نەبێت و بەلایەنی کەمەوەو ڕێژەیەکی زۆری ئاکچەکانی لە ژێر ڕکێفی [[بازاڕی ئازاد]]دا بێت واتە ئامادەبێت بۆ سەودایی پێکردنی ئازاد بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت یان تەمەنی لە چەند ساڵێکی دیاریکراو کەمتر نەبێت ئەمەش بۆ ئەوەیە تا ڕێگە بگیرێت لە کۆمپانیای ساختەو وەھمی. کەواتە ‌لە کۆمپانیا ئامادەکان تەنھا ئەو کۆمپانیایانە دەچنە نێو لیستی بۆرسەکانەوە کە‌ بارستایی و توانایەکی ئابووری گەورەتریان ھەیە لەوانی تر ئەوانی کەش کاری خۆیان دەکەن بەڵام پێیان دەوترێت کۆمپانیا نا لیستەبەندیەکان واتە لەدەرەوەی لیستەی کۆمپانیا گەورەکانی نێو بۆرسەن.
 
== نیشاندەری موشر بۆرسە ==
 
نیشاندەر بریتیە لە پێوەری رێژەی چالاکی کۆمەڵە کۆمپانیایەکی بەتوانای بەشداربوو یان پێکنەری بۆرسە ( لە زۆربەی ووڵاتان ٣٠ کۆمپانیای ھەرەمەزن ھەڵدەبژێرن بۆ ئەو مەبەستە ) ، ئەم نیشاندەرە ھەمیشە ئاماژە بە ڕێژەی گۆڕانی نرخی ئاکچەکان دەکات بە خاڵ لە ھەردوو باری دابەزین و سەرکەوتن ، بۆ نموونە کاتێک کە نیشاندەری داوجۆنز ٣٠ خاڵ دێتە خوارەوە مانای وایە ڕێژەی نێوەندی (معدل) ی ‌ نرخی ئاکچەکانی سەر بەو کۆمپانیایانە بەڕێژەیەک دابەزیون واتا مەرج نیە ھەموو ئاکچەکانی ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایە دابەزیو بووبن بەڵکو رێژەی دابەزین لە سەرکەوتنەکا‌ن زیاترن . خاڵیش بریتیە لە بڕی گۆڕانی یەک یەکە لە نرخی ئاکچە چ بەرەو سەرو چ بەرەو خوار . بۆیە نیشاندەر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە باری گشتی بازار و کارایی و چالاکی کۆمپانیاکان. داوجۆنز یەکێکە لە گرنگترین پیشاندەرەکانی جیھان و بریتیە لە نیشاندەری بۆرسەی نیۆیۆرک دوای ئەمەش ناسداک دێت وەکوو دووم نیشاندەری ھەرە گەورە لە ئەمەریکائەمریکا ،ھەروەھا نیشاندەری فووتسی لە لەندەن و نیکای لە تۆکیۆ ، داکس لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ،( کاک) یش لە پاریس بریتین لە ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان .
 
== وەبەرھێنەکانی نێو بۆرسە و جۆرەکانیان ==