سولەیمان قانوونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: چاکسازیی diq:Sılêman I
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی fr:Soliman le Magnifique بۆ fr:Soliman ler؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٢١:
 
سوڵتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٦٦ز دوای ٤٦ ساڵ دەسەڵات، دوایی خۆی سەلیمی دووەمی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست. مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان سولەیمان بە یەکێک لە مەزنترین پاشاکان دادەنێن بە درێژایی مێژوو لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکەی پایتەختی زۆر لە شارستانیەکانی تری جیھانی ئەگرتەوە وەک؛ [[ئەسینا]] و[[سۆفیا]] و[[بەغدا]] و[[دیمەشق]] و[[ئەستەنبوڵ]] وبۆدابۆست وبەلەگراد و[[قاھیرە]] وبوخارست وتەبەرێز وئەوانی تر.
== سەرەتای ژیانی ==
سولەیمان لە دایک بووە لە ساڵی ١٤٩٤ز لە تەڕابزۆن کە کەوتۆتە سەر کەنارەکانی [[دەریای ڕەش]]، دایکی عایشە حەفسە سوڵتان بووە کە لە ساڵی ١٥٣٤ کۆچی دوایی کردووە، کاتێک سولەیمان گەیشتۆتە تەەنی ٧ ساڵان چووە بۆ خوێندنی زانست ومێژوو وئەدەب وفیقھـ وتەکنیکی سەربازی لە خوێندنگاکانی باب العالی لە قوستەنتینیە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سولەیمان بووە والی فیودوسیا پاشان سارۆخان (مانیسا) وھەروەھا ماوەیەکی کەم والی ئەدەرنە بوو.
 
دوای مردنی سوڵتان سەلیمی باوکی ساڵی ١٥٢٠ز سولەیمان چووە قوستەنتینیەوە و وەک دەیەم سوڵتانی عوسمانی حوکمی گرتە دەست. ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن سولەیمانی لاو ڕێزی ئەسکەندەری گەورە لابووە وکاریگەر بووە بە گۆشەنیگای ئەسکەندەر بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆریەتێکی جیھانی کە ھەموو ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا بگرێتەوە، ئەم بیرۆکەیەش پاڵنەرێک بوو بۆ ھەڵمەتە سەربازیەکانی دواتری سولەیمان لە [[ئاسیا]] و[[ئەفریقا]] و[[ئەوروپا]].
 
== کورتەیەک لەسەر سوڵتان سولەیمان ==
سوڵتان سولەیمان قانونی ٤٦ ساڵی لە لوتکەی دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا بەسەربرد، کە لەم ماوەیەدا دەوڵەت گەیشتە لوتکەی پلەکانی ھێز ودەسەڵات، ڕووبەرەکەی فراوانبوو و ودەسەڵاتی بەسەر زۆر لە دەوڵەتەکانی ھەرسێ قاڕەکەدا ھەبوو، سامداری سوڵتان ھەموو جیھان گرتەوە، لە دەوڵەتەکەیدا ڕێکخستن ویاسا پێشکەوت کە ژیان بە ڕێکی ویاسا بەڕێوە دەچوو بێ ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامی لابدرێت کە نەوەی عوسمان سوربوون لەسەر ڕێزگرتن وپابەندبوون پێوەی لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیاندا، ھەروەک ھونەر وئەدەب پێشکەوت، وبینا وتەلارسازی گەشەی سەند.
== گرتنە دەستی دەسەڵات ==
سوڵتان سولەیمان قانونی دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ٢٢ی ئەیلولی ١٥٢٠ز، دەستی کرد بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی وئاڕاستەکردنی سیاسەتەکەی، وتارەکانی دەست پێ ئەکرد بەم ئایەتە پیرۆزە {إِنَّەُ مِن سُڵیْمَانَ ۆإِنَّەُ بِسْمِ الڵّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ}، لە ماوەی حوکمەکەیدا سوڵتان کۆمەڵێکی زۆر ئیشی بە ئەنجام گەیاند کە گرنگیان ھەبوو لە ژیانی دەوڵەتدا.
 
لە ماوەی یەکەمی حوکمەکەیدا سەرکەوتوو بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی ولێدانی ئەوانەی ئەیانویست دەرچن لە ژێر دەسەڵاتی لە والیە تەماعکارەکان کە لەو باوەڕەدابوون بچوکی تەمەنی سوڵتان کە (٢٦) ساڵ بوو فرسەتێکی باشە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، بەڵام سوڵتان سەرسامی کردن بە ھیمەت بەھێزیەکەی، دەستی گرت بەسەر یاخی بوونی جان پردی غەزالی لە [[شام]] وئەحمەد پاشا لە [[میسر]]، قەلەندەر چەلەبی لە قۆنیە ومەڕعش کە شیعە بوو ٣٠،٠٠٠ کەسی لە خۆی کۆکردبووە بۆ شۆڕشکردن بەسەر دەوڵەتدا.
== ھاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسا ==
[[پەڕگە:Ottoman fleet Indian Ocean 16th century.jpg|thumb|180px|کەشتیگەلی عوسمانی لە زەریای هندی لە سەدەی شانزەدا]]
دوژمنایەتی ھەبوو لە نێوان پاشای [[فەڕەنسا]] (فڕەنسوای یەکەم) وشارلکانی پاشای [[ئیسپانیا]] وئیمپڕاتۆری ئیمپڕاتۆریتی ڕۆمانی پیرۆز، کە بەمە شارلکان حوکمی بەشێکی زۆری ئەوروپای ئەکرد کە [[ئەڵمانیا]] وە[[ۆڵەندا]] و[[نەمسا]] ومەجەڕ وئەوانی تری ئەگرتەوە، لەبەر ئەوەی پاشای فەڕەنسا ئەو ھێزەی نەبوو کە بەرەنگاری بێتەوە، ھەوڵی نزیکبوونەوەی لە دەوڵەتی عوسمانیدا.
ھێڵی ٤١:
 
ھاوپەیمانی فەڕەنسی عوسمانی ویستیان غەزوی ئیتاڵیا بکەن بە ھۆی دەوڵەمەندی شارە ئیتاڵیەکان وپێشکەوتنی ڕۆشنبیریان وھەروەھا بەھۆی بوونی بنکەی پاپای سەرکردەی مەسیحی لە [[ڕۆما]]، وسلیمان بە ھەزار سەربازەوە ھێرشی کردە سەر ئیتاڵیا لە ڕۆژھەڵاتەوە وخەیردین بەربەروس دابەزی لای باشوری بەندەری ئۆترانەی ئیتاڵی، وفەڕەنسیەکان چوون پێشەوە لە ڕۆژئاوای ئیتاڵی، بەڵام ترسی پاشای فەڕەنسی کە تۆمەتبار ئەکرا بە لە مەسیحییەت پاشگەزبۆتەوە لەلایەن خەڵکەکەی وپیاوە ئاینیەکانەوە لەبەر ئەو ھاوکاریە سەربازیەی لەگەڵ دەوڵەتێکی موسڵماندا کردوویەتی، وایلێکرد کە ئیشە سەربازیەکانی بوەستێنێت وئاگربەست بکات لەگەڵ شارلکان، ھەرچەند ئەگەر ئەم پلانە سەربازیە وەک ئەوی داڕێژرابوو جێبەجێبکرایە ئیتاڵیا بەتەواوی ئەھاتە ژێر دەستی عوسمانی.
== گۆڕەپانەکانی جەنگ ==
=== لە ڕۆژئاوا ===
[[پەڕگە:Battle of Mohacs 1526.png|thumb|250px|right|شەڕى موهاکس (موهاج) لە ساڵی ١٥٢٦ز]]
گۆڕەپانەکانی جەنگی عوسمانیەکان تیایدا ئەجوڵان زیادی کرد لەبەر زۆربوونی دەسەڵات وجەماوەریەکەی لەم سەردەمەدا، سولەیمان ھێرشی برد بۆ بەلەگراد وگەڕایەوە بۆ غەزووی شانشینی مەجەڕ دوای ئەوەی مەجەڕیەکان تاکە دوژمنی عوسمانی بوون مابوونەوە لە دوای ڕوخانی بیزەنتی وسڕب وبولگار، سولەیمان گەمارۆی بەلەگرادی دا وفەتحی کرد لە ساڵی ١٥٢١ز.
ھێڵی ٥١:
 
پاشان گەمارۆی ڤێیەنای دا ساڵی ١٥٢٩ز بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە فەتحکردنیدا، وجارێکی تر گەمارۆی دایەوە ساڵی ١٥٣٢ز کە ئەمجارەش ھەمان ئەنجامی جاری یەکەمی ھەبوو، لەبەر خراپی کەش وھەوا کە یارمەتیدەر نەبوو بۆ گواستنەوەی ھۆکارەکانی گەمارۆدانەکەیان لە قوستەنتینیەوە بۆ ڤێیەنا وئەو ڕێگە دوورەی لەبەردەم سوپادا بوو، سوڵتان ھێزەکانی کێشایەوە.
=== لە ڕۆژھەڵات ===
[[پەڕگە:Battle of Preveza (1538).jpg|thumb|240px|جەنگی پروزە لە ساڵى ١٥٣٨ز]]
دوای جێگیر کردنی سنورەکانی لە ئەوروپادا، سولەیمان ئاڕاستەی گۆڕی بۆ [[ئاسیا]] وھەڵمەتێکی گەورەی لە دژی دەوڵەتی سەفەوی شیعە برد کە دوو ھۆکاری سەرەکی ھەبوو یەکەمیان کوژرانی والی بەغدا لەسەر دەستی شا تەھماسب ودووەمیان ھاوپەیمانی والی بەدلیس بوو لەگەڵ [[سەفەوییەکان]]، لە ساڵی ١٥٣٣ز دەستی پێکرد و لە ھەڵمەتی یەکەمدا سەرکەوت بوو لە گرتنی بەدلیس وتەبرێز بە بێ ھیچ بەرگریەک وچەندین قەڵایان لە ڕێگەکەیاندا گرت وەک وان وئەریوان. پاشان دوای شەڕیکی قورس سوڵتان چووە ناو بەغداوە لە ساڵی ١٥٣٥ز دا وسەردانی مەزاری ئیمامە گەورەکانی ناو عێراقی کرد کە لە پێشیی سولەیمانی دووپات ئەکردەوە لە سەرکردایەتی جیھانی ئیسلامی.
ھێڵی ٥٧:
سولەیمان ھەڵمەتێکی تری بردە سەر شا تەھماسب لە ساڵی ١٥٤٨-١٥٤٩ وھەڵمەتەکەی کۆتایی پێھێنا بە چەند دەستکەوتێکی کاتی لە تەبرێز وئەرمینیا ودەستکەوتی بەردەوامی شاری ڤان وقەڵاکانی [[جۆرجیا]]، ولە ساڵی ١٥٥٣ز سوڵتان سولەیمان، سێیەم ودوایین ھەڵمەتی برد لە دژی شا، ئەرزڕومی گێڕایەوە ودوایان کەوت تا لە ساڵی ١٥٥٥ز تەھماسبی ناچار کرد بە داننان بە حەقی عوسمانیەکان لەسەر ھەریەکە لە ئەریوان وتەبرێز بەمەش بەغدا وباشوری وڵاتی ڕافیدەین وسەرچاوەی دیجلە وفوڕاتی پاراست و چەند بەشێکی کەنداوی عەرەبی دەستکەوت.
 
حاکمی شاری ئەحمەد ئاباد ودەووربەری پەیامێکی فریاکەوتنیان نارد بۆ سوڵتان سولەیمان تا یارمەتیان بات لە دژی زوڵمی پرتوگالیەکان، دوای ئامادەکاری,ئامادەکاری، سەرەتا عوسمانیەکان بەرەو عەدەن ڕۆیشتن وگرتیان لە ساڵی ١٥٣٨ز پاشان دوای ھەوڵێکی زۆر دیویان گرت، ھەروەھا عومان وئەحسا وقەتەڕ ھاتنە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان.
 
لە ساڵی ١٥٣٥ز پاشای ئیسپان (شارلکان) سەرکەوت بەسەر عوسمانیەکان لە تونس ولە شەڕ دژی کۆماری بوندقیە، ساڵی دواتر سوڵتان سولەیمان ھاوپەیمانی بەست لەگەڵ فەڕەنسا لەسەر پێشنیاری پاشای فەڕەنسا، لە ساڵی ١٥٣٨ز ھێزی عوسمانیەکان کەشتیگەلی ئیسپانیان تێکشکاند لە شەڕی پروزە.
 
سولەیمان چەند خاکێکی فراوانی ڕۆژھەڵاتی مەغریبی گرت ، دەوڵەتی بەربەری کە (تەڕابلس وتونس وجەزائیر) بوو ھاتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانی، بە گشتی لە ئەفەریقادا فەتحی [[لیبیا]] بەشێکی زۆری [[تونس]] وئەریتریا وجیبۆتی وسۆماڵی کرد وھەموو ئەم وڵاتانە بوون بە بەشێک لە [[دەوڵەتی عوسمانی]].
== فێڵی ڕوکسلانی ھاوسەری وکوڕەکەی ==
یەکێک لە خێزانەکانی سوڵتان کە ناسرا بوو بە ڕوکسلانی ڕوسی,ڕوسی، بۆ ئەوەی ڕێگە بکاتەوە بۆ سەلیمی کوڕی لە وەرگرتنی میراتی باوکیدا، دەستی کرد بە فرت وفێڵ ولەمەدا سەدری ئەعزەم (ڕۆستەم پاشا) یارمەتی دا، وفرسەتی سەفەری مستەفای کوڕی سوڵتانیان بۆ وڵاتی فارس وەرگرت و بە سولەیمانیان وت مستەفای کوڕت ئەیەوێت شۆڕش بکات بەسەرتا وەک چۆن باوکت کردی بەسەر باپیرەتا، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی سولتان مستەفای کوڕی بکوژێت، ھەروەھا سوڵتان سولەیمان کوڕێکی تری ھەبوو ناوی (جیھانگیر) بوو لە خەفەتی مستەفای برایدا ماوەیەکی کەم دوای کوژرانی مستەفا مرد.
دوای مردنی ڕۆکسلانی ڕوسی، سەلیمی کوڕی بە ھەمان شێوەی دایکی کەوتە فرت وفێڵ و کوڕەکەی تری سوڵتان کە ناوی بایەزید وبرای سەلیم بوو لە دایکێکی تر بە کوشتیدا.
== پیشکەوتنی شارستانی ==
[[پەڕگە:The Funeral of Sultan Suleyman the Magnificent.jpg|thumb|220px|right|تابلۆیەکی بچوکی عوسمانی, وێنەی جەنازەی سوڵتان سلێمان قانونی دەرئەخات]]
[[پەڕگە:Süleymaniye Mosque, Istanbul.jpg|thumb|200px|مزگەوتی سوڵتان سولەیمانی ساڵی ١٨٩٠ز]]
ھێڵی ٧١:
لە سەردەمەی سوڵتان سولەیماندا، ناودارترین ئەندازیارە تەلارسازییەکان دەرکەوتن لە مێژووی ئیسلامیدا، لەوانە (سینان پاشا) کە بەشداری کرد لە ھەڵمەتەکانی عوسمانیدا، شارەزای زۆر لە شێوازە تەلارسازیەکان بوو تاکو شێوازیکی تایبەت بە خۆی ھەبوو لە تەلارسازیدا، ومزگەوتی سولەیمان قانونی یان (مزگەوتی سولەیمانی) لە ئەستەنبوڵ کە سوڵتان سولەیمان دایمەزراند لە ساڵی ١٥٥٧ز، لە ناودارترین کارە تەلارسازیەکانی مێژووی ئیسلامیە.
ھەروەک لەم سەردەمەدا تابلۆ بچوکە عوسمانیەکان دەرکەوتن،ھاوکات گەورەترین خۆشنوسەکان وژمارەیەکی زۆر زانا دەرکەوتن.
== یاسا وبەڕێوەبردن ==
لەگەڵ ئەوەی یاسا (قانون) بە ناوی سوڵتانەوە بەستراوە وناسراوە پێی کە ژیانی لە دەوڵەتە گەورەکەیدا ڕێکخست، یاسای سەروەر لە ئیمپراتۆریەتەکەیدا شەریعەتی ئیسلامی وەرگیرابوو کە گۆڕینی لە دەرەوەی توانای سوڵتان بوو، یاسای سولەیمان کە ھەموو بوارەکانی یاسای سزادان و خاوەندارێتی زەوی وباجی ئەگرتەوە، ھەموو حوکمەکانی کە لە نۆ سووڵتانەکەی پێشتری عوسمانیەەکانەوە دەرچوو بوون کۆکردبوەوە تیایدا، ودەستی کرد بەسەر دوولایی وھەڵبژاردن لە ننێوان بەیانە دژ بەیەکەکاندا، یەک نوسراوی یاسایی دەرچوو، تیایدا بارودۆخی تایبەتی وڵاتەکان لەبەرچاو گیرابوون، وسوور بوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیدا ڕێبکەون. وکاتیک یاساکان گەیشتنە قۆناغی کۆتاییان ناونران بە قانونی عوسمانی kanun‐i Osmani یان قانونی سوڵتان سولەیمان، بە تورکی عوسمانی (قانون نامە سلطان سلیمان)، وئەم یاسایانە پەیڕەو کران نزیکەی سێ سەد ساڵ یان تا سەدەی نۆزدەیەمی زاینی.
[[پەڕگە:İstanbul 5622.jpg|thumb|200px|گۆڕى سوڵتان سولەیمان قانونی لە مزگەوتی سلێمان قانونی]]
وخەڵک لەبەر دانانی ئەم یاسایانە سوڵتان سولەیمانیان ناونەناوە قانونی بەڵکو لەبەر جێبەجێکرنی قانونەکان بە دادپەروەری ناونراوە قانونی، لەبەر ئەوە ئەو نازناوانەی ئەوروپیەکان بڕیان بەسەر سولەیماندا وەک گەورە ومەزن کەمتر گرنگتر بوو لای عوسمانیەکان بە بەراورد بە نازناوی قانونی کە ئاماژەیە بۆ دادپەروەری.
وسەردەمی قانونی تەنھا سەردەمی فراوانبوونی دەوڵەتی عوسمانی نەبوو بۆ دوورترین سنوری، بەڵکو سەردەمی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو بە پێشکەوتووترین ڕژێمی کارگێڕی.
== کۆچی دوایی ==
سولتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە کاتی گەمارۆی شاری سیکتوار لە ئەیلولی ١٥٦٦زدا.
لە کاتی مردنی سوڵتان سولەیماندا، ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بە ھێزە سەربازی وبەرھەمە ئابوری وفراوانبوونەکەی بەھێزترین دەوڵەتی جیھان بووە، تەنانەت سی ساڵ دوای مردنی باسی سوڵتان سولەیمان کراوە لە کتێبی بازرگانی بوندقیەی ویلیام شکسپیردا.
ھێڵی ٨٢:
 
لەو شوێنانەی بە ناوی سوڵتان سولەیمانەوە ناونراون، بازرگانی تورکی (ساڵح سیھان) مزگەوتێکی لە ماریۆبۆلی ئۆکرانیا بەناوی سوڵتان سولەیمان قانونیەوە بنیاتنا لە ساڵی ٢٠٠٥ز.
== سەرچاوەکان ==
* وێکی ئینگلیزی
* [http://www.altareekh.com/Pages/Subjects/Default.aspx?id=419&cat_id=63 الدولة العثمانيةالعثمانیة (14) : سليمانسلیمان القانونيالقانونی (926- 974 هـھـ)]، موقع التاريخالتاریخ
* تاريختاریخ الدولة العليةالعلیة العثمانيةالعثمانیة - محمد فريدفرید بكبک المحاميالمحامی
* [http://www.sinanasaygi.com/en/eserler.asp?action=eserDetay&ID=77 مدفن السلطان سلميانسلمیان]
* [http://www.paradoxplace.com/Perspectives/Genl%20Images/Single%20Frames/Suleiman.htm لوحات وطغراء سليمانسلیمان]
 
[[پۆل:سەرکردە سەربازییەکان]]
ھێڵی ١١٩:
[[fa:سلیمان یکم]]
[[fi:Suleiman Suuri]]
[[fr:Soliman le Magnifiqueler]]
[[gan:蘇萊曼一世]]
[[gl:Suleiman I]]