ئیبراھیم ئەحمەد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب پرۆسەی ئامادەکردن |
لابردنی خاوێنکردن/زیادکردنی بێ سەرچاوە/چاکسازی |
||
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
ئیبراھیم ئەحمەد (لەدایکبوون [[١٩١٤]] - کۆچی دوایی [[٢٠٠٠]]) ڕۆشنبیر و نووسەر و خەباتگەری ڕامیاری خەڵکی [[سلێمانی]] و [[باشووری کوردستان]] بووە. لە ڕۆژنامەکانی [[ژیان (ڕۆژنامە)|ژیان]]، [[خەبات (ڕۆژنامە)|خەبات]]، [[کوردستان (ڕۆژنامە)|کوردستان]] کاری نووسینی کردووە. لە ساڵانی ٣٠یەوە ھاوکات لەگەڵ خوێندن، تێکۆشانی ڕامیاری دەستپێکردووە. بە جۆرێک دامەزرێنەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بووە. لەبەر ھەلومەرجی تایبەتی ئەو کات ڕەوانەی ھەندران دەبێت و تا دوایی ڕۆژی تەمەنی لە شاری [[لەندەن]] دەمێنێتەوە.
▲[[File:Ibrahim_Ahmed.jpg|200px|thumb|left|ئیبراهیم ئهحمهد]]
==ژیان==
ئیبراھیم ئەحمەد لە ڕۆژی ٦ی مانگی ٣ی ساڵی [[١٩١٤]]، لەبنەماڵەیەکی ناسراوی شاری [[سلێمانی]] لەدایکبووە. [[ڕەمزی فەتاح]] کە [[ئەفسەر]]ێکی [[کورد]] بووە، مامی بووە و کاریگەری زۆری لەسەر [[ڕۆشنبیر]] بوونی برازاکەی ھەبوو، ھەربۆیە زوو ڕەوانەی [[قوتابخانە]]ی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی، تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراھیم ھەر بەردەوام بوو، لەساڵی [[١٩٣٧]] لەشاری [[بەغداد|بەغدای]] پایتەختی وڵاتی [[عێراق]] [[کۆلێج]]ی [[یاسا]] تەواودەکات.
==ژیانی رامیاری==▼
ئیبراھیم ئەحمەد ھاوکات لەگەڵ نووسین، کاری [[ڕامیاری]] کردووە و چالاکی و بەشداری لە [[شۆڕشی ئەیلوول]]ی [[کوردستانی باشوور]] بە سەرۆکایەتی [[مەلا مستەفا بارزانی|مەلا مستەفای بارزانی]] کردووە.
ھەر زوو، ئیبراھیم ئەحمەد لەشاری [[سلێمانی]] گوێبیستی [[سروود]] و ھۆنراوەی [[نیشتمانپەروەر|نیشتمانپەروەران]] و ھەواڵی شۆڕشگێڕ، [[شێخ مەحموود]] بووە. ھەروەھا [[بۆردومان]]ی شاری [[سلێمانی]] لەلایەن [[فڕۆکە]]کانی [[ئینگلیز]]ەوە کاریتێکردووە. جگە لەوە ھەلوومەرجە تایبەتیی ئەوکاتەی [[سلێمانی]]، «مامە ڕەمزیشی» ڕێنوێنی کردووە بۆ ئاشناکردنی بە [[خەباتی ڕزگاریی]] و [[نەتەوایەتی]]. لە [[ساڵانی ١٩٣٠|ساڵانی سییەکاندا]] و لەگەڵ کۆمەڵێک [[خوێندکار]]ی [[کورد]]ی لەبەغدا [[گرووپ]]ێکی پێکھێناوە بەناوی «لاوانی کورد» و [[گۆڤار]]ێکیشی بەناوی "[[دیاری لاوان (گۆڤار)]]" بڵاوکردۆتەوە.
ئیبراھیم ئەحمەد بەدامەزرێنەر و لێپرسراوی «[[ژ - ک]]» لە [[کوردستانی باشوور]] دەناسرێت، کە سەربە مەڵبەندی [[کۆمەڵەی ژیانەوە]]ی [[کوردستانی ڕۆژھەڵات]] بووە. کە سەروەری دامەزراندنی [[کۆماری مەھاباد]] ([[مەھاباد]] [[1946]])ی ھەیە لەگەڵ ھەڤاڵەکانیدا توانیبووی لەزۆر ناوچەی [[کوردستان]] لق بۆ [[کۆمەڵەی ژ - ک]] و پاشان بۆ [[حیزبی دیموکراتی کوردستان|حدک]] بکاتەوە.
پاش ڕووخانی [[کۆماری مەھاباد]] لەساڵی [[١٩٤٧]]دا، ئیبراھیم ئەحمەد و لقی [[کۆمەڵەی ژ - ک|ژ - ک]]، لەپاش کۆبوونەوەیەک بڕیاریاندا بچنەناو [[پارتی دیموکراتی کوردستان]]. ئیبراھیم ئەحمەد بە سەرۆکی لقی [[سلێمانی]]ی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] ھەڵبژێرا.
لەساڵی [[١٩٤٨]] پاش ئەوەی دەسەڵاتداری ئەو کاتەی [[عێراق]] بەربووە گیانی شۆڕشگێڕانی [[کورد]] و [[پارتی دیمکراتی کوردستان]]، ئیبراھیم ئەحمەد بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بەندکرا. ئەو کاتەی ئازادکرا تا ھەڵگیرسانی [[شۆڕشی ١٤ی تەمموز]]ی ساڵی [[١٩٥٨]]ی [[عێراق]] ڕێگایی خەباتی نھێنی گرتە بەر.
لە [[شوبات]]ی ساڵی [[١٩٥١]] لە میانەی کۆنگرەی دووەمی [[پارتی دیموکراتی کوردستان|پارتی]] لە شاری بەغدا بەکۆی دەنگ، ئیبراھیم ئەحمەد بەسکرتیری گشتی پارتی ھەڵبژێردرا. ھەر لەمیانەی ھەمان کۆنگرەدا لەسەر پێشنیازی ئەو، ناوی «[[پدک]]» گۆڕا بۆ [[پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێراق]]. لەسەر کار و چالاکی [[ڕامیاری]]، لە ھاوینی ساڵی [[١٩٥١]] لە [[سلێمانی]]یەوە بۆ [[کەرکووک]] گوێزرایەوە.
لەساڵی [[١٩٥٣]] کۆنگرەی سێیەمی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] بە ڕێبەرایەتی ئێبراھیم ئەحمەد کرا و لەم کۆنگرەیەدا دامەزراندنی [[یەکێتی ئافرەتان و لاوان و قوتابیان]] پەسەندکرا.
لەساڵی [[١٩٦١]] ئیبراھیم ئەحمەد وەک [[سکرتێر]]ی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] و و سەرنووسەری [[خەبات (ڕۆژنامە)|ڕۆژنامەی خەبات]] کاری دەکرد، پێش داخستنی [[خەبات (ڕۆژنامە)|ڕۆژنامەی خەبات]] و ھەڵگرتنی مۆڵەتی حیزبەکەی لە کۆتایی ساڵی [[١٩٦١]] ناچاربوو شاری [[بەغداد]] بەجێبھێڵێت و خۆی بشارێتەوە.
لەگەڵ ھەڵگیرسانی [[شۆڕشی ئەیلوول]] ڕویکردۆتە شاخ و لەڕووی ڕامیارییەوە شۆڕشەکەی بەڕێوەبردووە. لەساڵی [[١٩٦٤]] تا ساڵی [[١٩٧١]] [[سکرتێر]]ی باڵی نووسینەگەی ڕامیاری [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] بووە پاش ھەرەسی شۆڕشەکە، ڕوودەکاتە ھەندەران و زۆربەی ژیانی لەشاری [[لەندەن]]ی پایتەختی [[بەڕیتانیا]] گوزەراندووە.
==ژیانی وێژەیی و ڕۆژنامەوانی==
ئیبراھیم ئەحمەد ھەر لەسەرەتای ژیانییەوە دەستی داوەتە کاری نووسین و [[ڕۆژنامەوانی]]، ھەربۆیە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، لە [[ژیان (ڕۆژنامە)|ڕۆژنامەی ژیان]] کاریکردووە و نۆبەری نووسینەکانی لەوێ بڵاوکردۆتەوە. لەبەر شارەزایی لە نووسیندا، [[حاجی تۆفیق]] ([[پیرەمێرد]])ی [[شاعیر]] و خاوەنی [[ژیان (ڕۆژنامە)|ڕۆژنامەی ژیان]] لە نووسێنێکدا ستایشی ئیبراھیم ئەحمەد دەکات و دەڵێت:
<blockquote>
ژیان چاوەڕێی ئەم کوردییە ڕەوانەیە پیرەمێردیش بەھیوای نەوجەوانانە.
</blockquote>
کاتیکێش خوێندن تەواو دەکات، دیسان [[پیرەمێرد]] باسی دەکات و دەڵێت:
<blockquote>
لە خوێندەوارە ھەڵبژێردراوەکانمان ئیبراھیم ئەحمەد کە کۆلێژی مافی تەواوکردووە.. ھتد.
</blockquote>
لەساڵی [[١٩٣٩]] بۆ ساڵی [[١٩٤٩]] لەگەڵ مامۆستا [[عەلائەدین سەجادی]] [[گەلاوێژ (گۆڤار)|گۆڤاری گەلاوێژ]] دەردەکەن. ھەربۆیە ناچاردەبێت لەساڵی [[١٩٤٤]] دەست لەکاری میریی ھەڵبگرێت. پاش سەرکەوتنی [[شۆڕشی ١٤ی تەمموز]]ی [[١٩٥٨]] مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی چەند ژمارەیەکی [[ڕزگاری (گۆڤار)|گۆڤاری ڕزگاری]] پێبەخشرا و ھاوکاتیش بەرپرسیارێتی [[خەبات (ڕۆژنامە)|ڕۆژنامەی خەباتـیشی]] دەکرد.
ئیبراھیم ئەحمەد بێجگە لەو ڕۆژنامانە خاوەنی [[کوردستان (ڕۆژنامە)|ڕۆژنامەی کوردستانیش]] بوو، کە [[جەلال تاڵەبانی]] (زاوای ئیبراھیم ئەحمەد) سەرنووسەری بووە. بەھۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک بەڕووی دەسەڵاتدارانی [[عێراق]]دا، [[خەبات (ڕۆژنامە)|خەبات]] و [[کوردستان (ڕۆژنامە)|کوردستان]] لەساڵی [[١٩٦١]] داخران و فەرمانی زیندانیکردنیش بۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەرچوو.
لە گۆڕەپانی [[وێژە]]شدا ئیبراھیم ئەحمەدی [[نووسەر]] و [[پارێزەر]] چەندین کاری بەنرخی نووسیوە، ئەویش بەچەند شاکارێکی بەنرخ وەک «''ژانی گەل''»، «''کوێرەوەری''»، «''دوا تیری کەوان''» و ھتد. نامێلکەی «''الاکراد و العرب''» کە لەساڵی [[١٩٣٧]] بە [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]] نووسیویەتی ھەوڵێک بووە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان [[کورد]] و [[عەرەب]] لەوڵاتی [[عێراق]]دا.
ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی ٨ی مانگی ٤ی ساڵی [[٢٠٠٠]] لەشاری [[لەندەن]] کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ شاری [[سلێمانی]] و ھەر لەو شارەش نێژرا.
==سەرچاوەکان==
▲[http://www.xozga.com خۆزگه]
[[category:ژیاننامە]]
|