بورسا ئه‌مڕۆ له شاره بوژاوه‌كانى توركيايه, له رووى پيشه‌سازى و دارايى و گه‌شتياريه‌وه. شه‌ڕى كورد و حكومه‌تى توركيا زۆر خانه‌واده‌ى كوردى ناچاركردووه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له شه‌ر په‌نا به‌رنه به‌ر نيشته‌جێ بوون له بورسا. پێشتريش بورسا په‌ناگه‌ى هه‌زاره‌ها خانه‌واده‌ى ئه‌لبان بووه كه له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌وه لێ نيشته‌جێ بوون موسڵمانه‌كانى بولگارياش كه له ژێر فشارى ده‌وڵه‌تى بولگاريا له سه‌رده‌مى تيۆدۆر جيڤكۆڤ 1940-1990 و شه‌ره‌كانى به‌لكان ئاواره‌ببون هه‌ر له بورسا نيشته‌جێ بووننيشته‌جێكران ئه‌مانه ژماره‌يان له 150 هه‌زار كه‌س زياتر بوو. <ref>Eminov, Ali, ''Turks and Other Muslim Minorities in Bulgaria'', New York, Routledge, 1997, Hoepken, W., "Modernnisierung und Nationalismus: Sizialgeschichtliche Aspeckte der Bulgarischen Minder hertenpolitik gegennüber den Türken", Schönfeld, R., ed, ''Nationalitätenprobleme in Südosteuropa'', Munich, Oldenbourg, 1997, p. 255-303, Erdinç, Didar, "Bulgaristan'daki Değişim Sürecinde Türk Azınlığın Ekonomik Durumu", ''Türkler'', Ankara, 2002, s.394–400.</ref>
ئه‌سكه‌نده‌ر كه‌باب و لوقمى بورسا بووكه‌له‌ى قه‌راگۆز و حاجى واد و مزگه‌وتى سه‌وز و ئولوجامع (مزگه‌وتى گه‌وره) و چياى مه‌زنمه‌زنى ( ئولوداغ/ ئولمپيوس) و قه‌لاتى بورسا و زۆر له شوێنى تر ديارترين ناسراوه‌كانى ئه‌م شاره‌ن.