جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئاشتی»

بەبێ کورتەی دەستکاری
(پەڕەی دروستکرد بە «300px|وێنۆک|چەپ|نیشانەی ئاشتی '''ئاشتی''' دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور ...»ەوە)
 
[[پەڕگە:Peace button large.png|300px|وێنۆک|چەپ|نیشانەی ئاشتی]]
'''ئاشتی''' دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە، لە سیاسەتی جیھانی چەمکی ئاشتی بەکاردێت وەکو پێچەوانەی چەمکی جەنگ و توندوتیژی و ترس. وە لە کاتی بوونی ئاشتی و ئارامی ئەوە ناگەیەنێت کە ھیچ کێشەیەک لە نێوان گەلە جیاوازەکان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا نەماوە و ھەموویان بە تەواوی تێکەڵی یەکتر بوونە و یەکیان گرتووە بەڵکو ھەبوونی ئاشتی تەنھا واتە نەبوونی ململانێی توندقورس و چەکداری و توندوتیژی، چونکە لە کاتی ئاشتیشدا کێشمەکێش دروست دەبێت لەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکاندا و ھەروەھا لە کاتی گفتۆگۆ مەدەنییەکاندا لە نێوان دوولایەن یان چەند لایەنێکەوە، کە ھەرلایەکیان لە ھەوڵی سەپاندی بیروڕای خۆیەتی و تەنیا ڕای خۆی لەلا دروستە.
 
گفتوگۆی ئاشتیانە لە ھەموو کاتێک و ھەموو سەردەمێکدا کاریگەری باشتر و ئەرێنی ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێجەوانەی تێکھەڵچوونە چەکدراییەکان و ھەوڵدان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە ڕێگەچارەی سەربازی کە لە زۆربەی کاتەکاندا کاریگەری نەرێنی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە و جاری واش ھەیە نەک کێشەکەی چارە نەکردووە بەڵکو گەورەتری کردووە.
١٬١٣١

دەستکاری