جێژنی ڕەمەزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←بەربانگکردنەوە پێش نوێژ: تەواوکردنی |
←نوێژی جێژن: تەواوکردنی |
||
ھێڵی ٢٥:
سووننەتە کەموسڵمان پێش چوونی بۆ نوێژی جەژن بەربانگ بکاتەوە بەخواردنی چەند [[خورما]]یەک کە تاکبن. وەکو ئەنس دەگێرێتەوە و دەڵێت: '''(پێعەمبەری خوا نەدەچوو بۆ نوێژی جێژنی ڕەمەزان هەتا چەند خورمایەکی نەخواردایە کە ژمارەی ئەو خورمایانەش تاک بوون)'''.
== نوێژی جێژن و وتارەکەی==
=== نوێژ ==
{{سەرەکی|نوێژی جێژن}}
نوێژی جێژن ''(جەژنی ڕەمەزان و قوربان)'' لەدوو ڕکعات پێکهاتووە و حوکمی نوێژەکەش جیاوازی هەیە لەزانایاندا:
*هه‌ندێ له زانایان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه واجبه و هه‌ر ده‌بێ بكرێ كه ئه‌مه په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فییه‌كانه و شیخی ئیسلامیش هه‌مان ڕای په‌سه‌ند كردووه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی كه ئافره‌تان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش حه‌یزدارن هه‌ر بێنه ده‌ره‌وه بۆ نوێژی جێژنه‌كان. ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی و واجببوونیانن.
*هه‌ندێكی دیكه‌ش له زانایان ده‌فه‌رموون كه واجبی كیفایه‌یه واته:'' ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان پێی هه‌ڵسن و ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وانی تر لا ئه‌چێت''، كه ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وی حه‌نبه‌لییه‌كانه.
* كۆمه‌ڵی سێیه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه نوێژی جه‌ژن سوننه‌تێكی دووپاتكراوه(مؤكده)یه كه ئه‌مه‌ش ڕێڕه‌وی شافعییه‌كان و مالیكییه‌كانه..
لەپێش ئەنجامدا نوێژەکەدا بانگدان قامەتکردن نییە. کاتی ئەنجامدانی نوێژەکە بریتییە لەبەرزبوونەوەی [[خۆر]] بەئەندازەی ڕمێک دوای ئەوەی هەڵهات.
لەیەکەم ڕکعاتدا و لەدوای دابەستنی نوێژ، حەوت جار تەکبیر دەکرێت و لەدووەم ڕکعاتدا بۆ پێنج جار کەمدەکرێتەوە.
عەبدوڵڵای کوڕی عەبدوڵڵا دەگێڕێتەوە: کە [[عومەر|عومەری کوڕی خەتتاب]] لە ئەبوو واقدی لەیسی پرسیاریکرد: كه پێغه‌مبه‌ری خوا چی ئه‌خوێند له قوربان و ڕه‌مه‌زاندا؟ وتی: پێغه‌مبه‌ر ئه‌م دوو سووره‌ته‌ی تێدا ئه‌خوێند: '''{{عەرەبی|ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ}}''' و '''{{عەرەبی|واقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَر}}''' واتە [[سورەتی ق]] و [[سورەتی القمر]] دەخوێند.<ref>[[ئیمامی موسلیم]] دەیگێڕێتەوە.</ref>
هەروەها نوعمانی کوڕی بەشیر دەڵێت:کەپێغەمبەری خوا لەنوێژی جومعە و نوێژی دوو جەژنەکەدا [[سورەتی الأعلى]] و [[سورەتی الغاشية]]ی دەخوێند.
هەورەها سووننەتە کەلەدوای دەرچوونت لەمزگەوت بەو ڕێگەیە نەگەڕێیتەوە کەلێیەوە بەرەو مزگەوت هاتوویت، چونکە جابر دەڵێت: بینیم '''پێغەمبەری خوا لەڕۆژی جێژن‌دا ڕێگاکەی پێچەوانە دەکرد'''.
=== وتارەکەی ===
وتاری نوێژی جەژن لەدوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن پێشکەش بەئامادەبووان دەکرێت و لە دوو وتاریش پێکدێت و هاوشیوەی وتاری هەینییە، تەنها دەبێت بە نۆ جار تەکبیرکردن دەست بەوتنەوەی وتاری یەکەم بکات و لەوتاری دووەمدا بەحەوت جار.
== ئەمانەش ببینە ==
|