یەکەکانی پێوان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+وێنە
بNo edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Weights and Measures office.jpg|thumb|300px|مەزرینگەی پێشووی کێشەکان و پێوانەکان لە [[لەندەن]].]]
'''یەکەی پێوان''' (بە ئینگلیزی: ''Unit'') هەندێکی دیاریکراوە لە [[چەندێتی]]یەکی فیزیکی کە بە [[پێکهات]] پێناسە و پەسەند بووە و وەکوو ستانداردێک بۆ [[پێواندن]]ی هەر هەندێکی دڵخواز لە ئەو چەندێتییە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

بۆ هەر ''یەکە'' سیمبولێک تایبەت دەدرێت کە نیشاندەری ئەو هەندە دیاریکراوەیە لە چەندێتییە فیزیکییەکە. لە پێواندندا، ژمارەیەک دەخرێتە پێش یەکەکە کە دەڵێت چەندجار هەندە لەپێشەوە دیاریکراوەکە مەبەستە.
 
بۆ نموونە، [[درێژایی]] چەندێتییەکی فیزیکییە. مەتر یەکەی درێژایییە کە نیشاندەری درێژایییەکی لەپێشەوە پەسەندبووی دیاریکراوە. نیشانەی مەتر پیتی ''m''ە. کاتێ دەڵێین ١٠ مەتر یان ١٠''m'' ڕێک مەبەستمان ئەوەیە کە: ١٠ جار ئەو درێژایییە لەپێشەوە پەسەندبووە کە پێی دەوترێت مەتر.