بۆرسە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
first version |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:١٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٧
چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر بۆرسه ! Written by نه‌ریمان محمد گه‌ڵاڵی ڕه‌چه‌له‌کی ووشه‌ی بۆرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی ( ڤان دێر بورسن =Van der Bürsen ) ی به‌لجیکی که له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مه‌وه...
چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر بۆرسه ! به عه‌ره‌بی: سوق الأوراق المالية به ئینگلیزیش : Stock exchange
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که ڕۆژانه گوێبیستی ووشه‌ی بۆرسه و سه‌وداکاریه‌کانی بۆرسه ده‌بین به‌ڵام تاکو ئێستا زانیاریه‌کی زۆر که‌م و لاوه‌کیمان له‌سه‌ری هه‌یه . بۆیه به پێویستم زانی هه‌ندێک زانیاری ده‌ربا‌ره‌ی ئه‌و پرسه گرنگه بکه‌مه نوسینه بابه‌تێک و بۆ ئێوه‌ی به‌ڕیز.
ڕه‌چه‌له‌کی ووشه‌ی بۆرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی ( ڤان دێر بورسن =Van der Bürsen ) ی به‌لجیکی که له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مه‌وه خه‌ریکی گه‌وره‌ترین چالاکی پوولی و بانکی بوونه له‌وکاتدا ، له هۆتێله گه‌وره‌که‌یان له شاری Bruges زۆربه‌ی بازرگان و خاوه‌ن پاره‌و دارا‌کان له‌وێ کۆده‌بوونه‌وه‌و وه‌کو یه‌که‌م پێگه‌ی ئالوگۆری بازرگانی و چه‌قی سه‌رمایه‌ی لیهاتبوو به‌ڵام یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی نرخی کاڵاکان وه‌کو بۆرسه‌ی کارپێکراوی ئێستا له‌شاری Anvers ی فه‌ره‌نسیه‌وه بووه له ساڵی 1592 ئه‌مه‌و یه‌که‌مین بۆرسه‌ی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا له شاری پاریس و له باڵه‌خانه‌ی Brongniart بوه که ناوه‌که‌ی له ناوی ئه‌و ئه‌ندازیاره وه‌رگیراوه که نه‌خشه‌سازی بۆ کردوه . به‌ڵام له ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌مین بۆرسه له شه‌قامی وۆڵ ستریت Wall Street ه‌وه له ساڵی 1897 ه‌وه دامه‌زراوه‌و تا ئێستاش به ناوبانگترین بۆرسه‌یه له جیهان .
بۆرسه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بریتیه له ناوه‌ندێک بۆ یه‌کگه‌یشتنی کڕیارو فرۆشیاره‌کان به ئامانجی قازانجی پووڵی به‌ڵام ئێستا پاش پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا بۆته هۆکارێکی(وسیله ) به‌یه‌کگه‌یشتن بۆ به‌رهه‌مهێن یان کڕیارو فرۆشیاره‌کان . . بۆیه ده‌توانین بڵێین بریتیه له شوێنی ئاڵوگۆڕی و کڕین و فرۆشتتنی گه‌ڵای پووڵی (الاوراق المالیه ) که خۆی له ئاکچه (سهم ) و پاڵپشته پووڵیه‌کانه‌وه ( سندات مالیه ) و رێژه‌ی قازانجه درێژخایه‌نه‌کان ده‌بینته‌وه بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێکی بازرگانی و کارگوزاری هه‌ر له به‌رهه‌مه‌کانی خواردنه‌وه وه‌کوو قاوه‌و برنج و گه‌نم و جۆو گه‌نمه‌شامیه‌وه تا مادده‌خاوه‌کانی وه‌کو پیترۆل و لۆکه‌و مس و پلاتین و زیوو زێڕ ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی دراوه‌کانی وه‌کو دۆلار‌و یۆرۆ‌و یه‌ن و ........هتد هه‌روه‌ها چالاکیه ته‌کنه‌لۆجیه‌کانی وه‌کو تیلیکۆمیونیکه‌یشن و بابه‌ته‌کانی ووزه‌و زۆر شتی تریش که کۆمپانیا پێکنه‌ره‌کان هه‌ڵسه‌که‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن یان به‌رهه‌می ده‌هێنن، ئه‌مه‌و ئه‌و هه‌موو کڕین و فرۆشتنه ڕووده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که له کڕیار و فرۆشیاره‌کان نه کاڵاکان نه یه‌کتری ببنینن یان یه‌کتری بناسن به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کاڵایانه یان به‌رهه‌مانه پشتئه‌ستوورن به ناووناوبانگ وباوه‌ڕی کۆمپاکانیان و یاسای تایبه‌تی که ڕێگه‌ی له فرت و فێڵ و ساخته گرتووه بۆیه زۆر به دڵنیاییه‌وه ئه‌و کارانه ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌زه‌وه ده‌کرێن. ڕێژه‌ی کڕین و فرۆشتن و نرخیش ده‌وه‌ستێته سه‌ربنه‌مای داوا و دانان یان پیشاندان( عرض و طلب ) که‌واته گه‌ڵاپوولیه‌کان برتین له ئاکچه‌کان که‌سه‌رجه‌میان ده‌کاته سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکان و ساڵانه قازانجه‌کانیان به گوێره‌ی قازانجی گشتی کۆمپانیا به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ پاڵپشیه‌پووڵیه‌کان که وه‌کو قه‌رز وان به‌رامبه‌ر به رێژه‌یه‌کی که‌می قازانج بۆ کاتێکی دیاریکراو و هه‌رکاتێک خاوه‌نه‌کانیان بۆیان هه‌یه وه‌ریبگرنه‌وه .
بۆرسه بۆ ئه‌مڕۆ وه‌کو شتێکی پێویستی لێهاتوه بۆ به‌هێزکردنی ئابووری ووڵات و زیادکردن چالاکیه‌کانی ، ئه‌و زۆربوون و چالاکی و جموجۆڵیه له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ره که ڕۆژانه له بۆرسه‌کان ده‌کرێن وای کردوه که سیسته‌مێکی گونجاوی ئۆتۆماتیکی و ئه‌له‌کترۆنی وای بۆ بڕه‌خسێنن که بتوانێ ڕۆژانه هه‌ڵس و که‌وت به ده‌یه‌ها بلیۆن ( ملیارد= هه‌زار ملیۆن ) دۆلار بکات به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که ئینته‌رنێتیش هاته ناو ئه‌و پرسه‌وه بوه هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنه‌کانی له ڕووی ئاسانی کارکردن و که‌مکردنه‌وه ڕۆتیناتی ئاڵۆز . که ڕۆژانه به ملیۆنان که‌س له ماڵه‌کانیان یان له بیرۆیه‌کانیانه‌وه کاری وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن به به‌کارهێنانی بۆرسه‌کان به شێوه‌یه‌ک بۆرسه له‌و بواره ده‌رچووه که ته‌نها که‌سانێکی پیشه‌زان (محترف) پێیه‌وه هه‌ڵبستن به‌ڵکو هه‌موو که‌سێک ئێستا ده‌توانی ڕۆژانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات .
گرنگترین بۆرسه‌کانی جیهان:
گرنگترین و ناودارترین بۆرسه‌کانی جیهان بریتین له بۆرسه‌ی نیۆیۆرک، له‌نده‌ن، تۆکیۆ، پاریس، فرانکفۆرتن ئه‌وه جگه له بۆرسه‌ی ناسداک که گه‌وره کۆمپانیاکانی ته‌کنه‌لۆجی و پیشه‌سازی له خۆ گرتوه‌و بۆته دووه‌م بۆرسه له ئه‌مه‌ریکا . ئه‌و کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه‌ی که ده‌یانه‌وێت له نوه‌وه بچنه نێو بۆرسه‌وه ده‌بێت هه‌ندێک مه‌رجی قورسیان تێدا بێته دی که ببێته پاڵپشتیان وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ژماره‌ی به‌شداربوانی (مساهمین ) له چه‌ند هه‌زار که‌سێک که‌متر نه‌بێت و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌و ڕێژه‌یه‌کی زۆری ئاکچه‌کانی له ژێر ڕکێفی بازاڕی ئازاد‌دا بێت واته ئاماده‌بێت بۆ سه‌ودایی پێکردنی ئازاد بۆ هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت یان ته‌مه‌نی له چه‌ند ساڵێکی دیاریکراو که‌متر نه‌بێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا ڕێگه بگیرێت له کۆمپانیای ساخته‌و وه‌همی . که‌واته له کۆمپانیا ئاماده‌کان ته‌نها ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌چنه نێو لیستی بۆرسه‌کانه‌وه که بارستایی و توانایه‌کی ئابووری گه‌وره‌تریان هه‌یه له‌وانی تر ئه‌وانی که‌ش کاری خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام پێیان ده‌وترێت کۆمپانیا نا لیسته‌به‌ندیه‌کان واته له‌ده‌ره‌وه‌ی لیسته‌ی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نێو بۆرسه‌ن .
نیشانده‌ری ( موشر ) بۆرسه چیه؟
نیشانده‌ر بریتیه له پێوه‌ری رێژه‌ی چالاکی کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه‌کی به‌توانای به‌شداربوو یان پێکنه‌ری بۆرسه ( له زۆربه‌ی ووڵاتان 30 کۆمپانیای هه‌ره‌مه‌زن هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ) ، ئه‌م نیشانده‌ره هه‌میشه ئاماژه به ڕێژه‌ی گۆڕانی نرخی ئاکچه‌کان ده‌کات به خاڵ له هه‌ردوو باری دابه‌زین و سه‌رکه‌وتن ، بۆ نموونه کاتێک که نیشانده‌ری داوجۆنز 30 خاڵ دێته خواره‌وه مانای وایه ڕێژه‌ی نێوه‌ندی (معدل) ی نرخی ئاکچه‌کانی سه‌ر به‌و کۆمپانیایانه به‌ڕێژه‌یه‌ک دابه‌زیون واتا مه‌رج نیه هه‌موو ئاکچه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه دابه‌زیو بووبن به‌ڵکو رێژه‌ی دابه‌زین له سه‌رکه‌وتنه‌کا‌ن زیاترن . خاڵیش بریتیه له بڕی گۆڕانی یه‌ک یه‌که له نرخی ئاکچه چ به‌ره‌و سه‌رو چ به‌ره‌و خوار . بۆیه نیشانده‌ر گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له باری گشتی بازار و کارایی و چالاکی کۆمپانیاکان. داوجۆنز یه‌کێکه له گرنگترین پیشانده‌ره‌کانی جیهان و بریتیه له نیشانده‌ری بۆرسه‌ی نیۆیۆرک دوای ئه‌مه‌ش ناسداک دێت وه‌کوو دووم نیشانده‌ری هه‌ره گه‌وره له ئه‌مه‌ریکا ،هه‌روه‌ها نیشانده‌ری فووتسی له له‌نده‌ن و نیکای له تۆکیۆ ، داکس له فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا ،( کاک) یش له پاریس بریتین له هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی جیهان .
وه‌به‌رهێنه‌کانی نێو بۆرسه و جۆره‌کانیان:
ئه‌وانه دوو پۆلن یه‌کێکیان ئه‌وانه‌ن که سه‌رمایه‌کانیان بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌خه‌نه نێو ئاکچه‌کانی بۆرسه‌وه و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و قازانج ده‌که‌ن تا کۆتایی ئه‌و چه‌ند ساڵه . به‌ڵام پۆلی دومیان پێیان ده‌ڵێن لێده‌ره‌کان ( المضاربین ) ئه‌وانه هه‌وڵده‌ده‌ن که قازانجی له پڕ و خێرا بکه‌ن و ئه‌و ئاکچانه ده‌کڕن که به‌ڕای ئه‌وان جێگه‌ی ئومێده بۆیه زۆرجاران تووشی ( مجازفه ) ده‌بن، پۆلێکی تریش هه‌ن که له نه‌زانینه‌وه ده‌که‌ونه نێو کاری بۆرسه‌و له‌وانه‌یه به ئاسانی تووشی تیاچوون یان مایه پووچی ببن.