ھەوکردن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Created page with ''''هەوکردن''' بریتییە لە وەڵامدانەوەی خانە بەرانبەر هۆکارە زیانبەخشە دەرەکی و ناوەکییەکان. هەوکر...' |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٠٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩
هەوکردن بریتییە لە وەڵامدانەوەی خانە بەرانبەر هۆکارە زیانبەخشە دەرەکی و ناوەکییەکان. هەوکردن ڕووداوێکی پارێزەرە کە دەبێتە هۆی لابردنی هۆکارەکان و گێڕاندنەوەی شانە بۆ دۆخی پێشووی (چاکبوونەوە).
هۆکارەکان
- هۆکارە زیندەییەکان: ڤایرۆس، بەکتریا، و قەوزە.
- هۆکارە فیزیکییەکان: سووتان، برین، و تیشکدانەوە.
- هۆکارە کیمیاییەکان: ترش، تفت، و ماددە ژەهراوییەکان.
- هەستیاری
- مردنی خانە، و تەنی بێگانە
جۆرەکانی هەوکردن
- هەوکردنی تیژ: بریتییە لە هەوکردنێکی خێرا و کورتخایەن. لە نیشانەکانی: ئازار، گەرما، سووربوونەوە، ئاوسان، ناکارایی.
- هەوکردنی ژێرتیژ: هاوبەشە لەنێوان هەوکردنی تیژ و درێژخایەن.
- هەوکردنی درێژخایەن: کە چەند هەفتە یان مانگێک دەخایەنێت و زۆربەی جار لە هەوکردنی تیژەوە پەرەدەسێنێت.
- هەوکردنی دەنکۆڵەداری: جۆرێکی تایبەتە لە هەوکردنی درێژخایەن. بریتییە لە کۆبوونەوەی دەنکۆڵەخانە لە شوێنی هەوکردنەکە، وەک: نەخۆشی سیل و فەڕەنگی.