ویکیپیدیا:خاڵبەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Created page with '= پێشەکی = له نووسینی ده‌قێکدا، سه‌ره‌ڕای ڕه‌چاوکردنی کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای نووسین، نووسه‌ر د...' |
No edit summary |
||
ھێڵی ٩٧:
'''سرنج''':بۆر، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
===چوارەم:
خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر له بۆری ساده، به‌کار ده‌هێنرێت. زۆر جار، له‌و ڕستانه‌ی که زۆر لێک
نزیکن له باتیی خاڵ داده‌نرێ، وه‌ک:
*له‌م ساڵانه‌ی دوایییه‌دا، کوردێکی زۆر په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون؛ کورده‌کان ده‌توانن سوودێکی زۆر به
===پێنجەم: نیشانه‌ی پرس (؟):===
ھێڵی ١٢٢:
* ده‌رگاکه داخه!
* به‌جێم مه‌هێڵه!
===حەوتەم: جووت که‌وانه‌ی بچووک « »:===
هه‌ندێ جاریش هێمای " " له جیاتیی جووت كه‌وانه‌ی بچووك به‌کار ده‌به‌ن
====لەم شوێنانەدا بەکاردێت====
١.كاتێ بمانه‌وێ گرنگیی تایبه‌تی بده‌ین به وشه‌یه‌ك، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك، ده‌یخه‌ینه ناو
ئه‌و هێمایانه‌وه، وه‌كوو:
* زانایان «زمان» به كۆڵه‌كه‌ی نه‌ته‌وه داده‌نێن.
* من "مێژوو" به چرای تاریكستانی داهاتوو ده‌زانم.
* كاتێ بتوانین «ئه‌لفبێ جۆربه‌جۆره كوردییه‌كان» بكه‌ین به «یه‌ك ئه‌لفوبێ»، ئه‌و كاته گه‌لێ كێشه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
٢.وته‌یه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و ناشكێنرێت و ده‌ستكاری ناكرێ، ده‌خرێته ئه‌و ناوه‌وه، وه‌ك:
*پیاوه گه‌نجه‌كه وتی: "ڕاست ده‌كه‌ی، ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین، من ڕابین هوودم."
* قازی موحه‌ممه‌د، چاونه‌ترس ڕووی تێ كردن: «ئێوه ئه‌مڕۆ قازی موحه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، سبه‌ینێ له هه‌ر دڵۆپه خوێنێكی من، سه‌دان قازی موحه‌ممه‌دی تر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.»
'''سه‌رنج''': ئه‌گه‌ر ڕسته‌كه به خاڵ، بۆر، هێمای پرسیار، هێمای سه‌رسوڕمان و هتد كۆتاییی هات،
ئه‌وانه‌ش ده‌خرێنه ناو كه‌وانه‌كانه‌وه.
=== هه‌شته‌م : جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره ( ): ===
==== جووت کەوانە بۆ ئەم مەبەستانە بە کار دێ ====
١.وشه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك ده‌خرێته نێوانی، كه واتایه‌كی تایبه‌تیی تری هه‌بێت، وه‌ك:
* پیره‌مێرد (حاجی تۆفیق) له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
* شاری سلێمانی (كه كه‌وتۆته دامێنی چیای ئه‌زمه‌ڕ) سلێمان پاشای بابان بنیادی ناوه.
٢. وشه‌ی بێگانه، وه‌ك:
* ئاگره‌دیوار (firewall) پێش به خۆترنجێنه‌ران ده‌گرێ بۆ ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.
* میری (حکومت) فرمانی کاولکردنی ناوچه‌که‌ی زوو ده‌رکردبوو.
* بۆ نووسین به کوردی پێویسته ته‌خته‌کلیل (keyboard)ێكی کوردی دامه‌زرێنی.
٣. ساڵی ده‌ستپێك و كۆتاییی ڕووداوێ، یان ساڵی له‌دایكبوون و كۆچكردنی كه‌سێ، وه‌ک:
* سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی (٩٤١ ـ ١٠١٤) كه پاره و پوولیشیان هه‌ڵكه‌ندبوو، هه‌مه‌دان، مه‌هاباد، كرماشان و شاره‌زوور بوو.
* حه‌مه پاشا (١٧٨٣ ـ ١٨٤٦)، كه به پاشای كۆره به‌ناوبانگه، توانیی له ساڵی ١٨٢٠دا سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له ڕه‌واندز ڕاگه‌یه‌نێ.
'''سەرنج''': كه‌وان كه داده‌خرێ نابێ بكلێنرێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌كه هێشتا ته‌واو
نه‌بوو ده‌بێ بلكێت به كه‌وانه‌وه، وه‌ك:
* ئه‌مساڵ (حج)ێكی كرد.
* وشه‌ی (file)یان له کوردی‌دا كرد به «په‌ڕگه».
'''سه‌رنج''': وشه‌كانی ناو كه‌وانه‌كان نابێ له‌گه‌ڵ كه‌وانه‌كاندا بۆشایییان هه‌بێ.
=== نۆیەم : هێڵ یان ته‌قه‌ڵ (ـ):===
==== لەم شوێنانەدا بەکاردێ ====
١.بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌سی گفتوگۆكه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده نه‌نووسرێ "وتی"، وه‌ك:
سۆز ڕووی كرده ئاكۆ و وتی:
*ئاكۆ، گوێت له سه‌ربازه‌كانه؟
*به‌ڵێ، دیاره هه‌ر به دوامان ده‌گه‌ڕێن.
*تۆ بڵێی بماندۆزنه‌وه؟
*خه‌مت نه‌بێ، ناتوانن.
*ئه‌گه‌ر كوژرام، دڵنیا به له گۆڕیشا هه‌ر خۆشم ده‌وێی.
٢.ده‌توانرێ له بری ئه‌و كه‌وانه گه‌وره‌یه به‌كار بهێنرێ كه له خاڵی یه‌كه‌می جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره‌دا
باسمان كرد، وه‌ك:
* پیره‌مێرد ـ حاجی تۆفیق ـ له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
* ده‌توانی هه‌رچه‌نده میوه ـ جگه له مۆز ـ پێت خۆشه، بخۆی و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کێشه‌که‌ت دابه‌زێ.
٣.له نێوان ژماره و ژمێرراودا، ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، هه‌ر چه‌ند ده‌كرێ خاڵیش دابنرێ، وه‌ك:
هه‌ندێ له مه‌رجه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت بریتین له:
*.بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
*.ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
*.ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
*.سه‌رچاوه‌كان ده‌بێ دیاری كرێن.
وه‌ك وتمان ده‌شكرێ خاڵ دانێین:
*.بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
*.ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
*.ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤. له كۆتاییی دێڕێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو وشه‌كه جێی نه‌بووه‌وه و ویستت به‌شێك له وشه‌كه هه‌ر له‌و دێڕه
بنووسی ته‌قه‌ڵ داده‌نێی، وه‌ك:
*.............................. ڕێباــ
زه‌كان ...........................
'''سەرنج''': له‌م شوێنانه ته‌قه‌ڵه‌كه بێ بۆشایی ده‌نووسرێ:
* كاتی ئاوه‌ڵابوون: ١٢ـ١٦.
* له هه‌فته‌یه‌كدا ٧ـ٨ میل ڕا ده‌كات.
=== دەیەم : سێ خاڵ (...): ===
ئه‌م «سێ خاڵ»ه له بری وشه، یان ڕسته، كه قرتێنراوه، به مه‌به‌ستی كورتكردنه‌وه، به‌كار ده‌برێ، وه‌ك:
* من سنه، كرماشان، مه‌هاباد، سلێمانی، كه‌ركووك و ...م چاو پێ كه‌وتووه.
* له كوردستاندا نه‌وت، ئاسن، زێڕ، زیو، گۆگرد و ... ده‌ست ده‌كه‌وێ.
* بیستووته ...؟
* فریام كه‌ون! فریام كه‌ون! فر...
'''سه‌رنج''': ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی وشه‌كه‌دا پێویست به "سێ خاڵ" هه‌بوو ئه‌وه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه ئه‌گینا ده‌بێ
سه‌ربه‌خۆ بنووسرێ.
=== یانزەیەم : بۆشایی (space): ===
به مه‌ودای نێوان دوو وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن «بۆشایی». ئه‌مه زیاتر له نووسین به كۆمپیۆته‌ر و
كه‌ره‌سته‌ی نووسین زۆر گرنگه. سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه‌ن:
*(ئاڵای شه‌كاوه ـ ئاڵایشه‌كاوه)
له یه‌كه‌مدا بۆشایی هه‌یه، له دووه‌مدا بۆشایی نییه. دیاره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕاسته.
یان هه‌ندێ جار له‌و شوێنانه‌ی كه پێویست به «بۆشایی» ناكات، بۆشایی داده‌نێن، وه‌كوو:
*"له گه ڵ" كه ده‌بێ بنووسرێ "له‌گه‌ڵ".
نووسه‌ر ده‌بێ بزانێ له چ شوێنێكدا "بۆشایی" پێویسته، یان پێویست نییه، ئه‌گینا وشه‌كان واتای هه‌ڵه
ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه و تێگه‌یشتنیان قورس ده‌بێت.
سه‌یری چه‌ند نموونه‌یه‌ك بكه‌ن:
* (باسكرا) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (باس كرا).
* (وامه‌كه) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (وا مه‌كه).
* (جێیهێشت) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (جێی هێشت).
* (خۆشمده‌وێی) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (خۆشم ده‌وێی).
'''سەرنج''': (و)ی په‌یوه‌ندی، وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵ وشه‌كانی پێش و پاشیه‌وه
بۆشاییی هه‌بێت:-
* (كرێكار‌و وه‌رزێر) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (كرێكار و وه‌رزێر).
* (گڕو تین) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (گڕ و تین).
وشه‌ی لێكدراو نابێ بۆشاییی هه‌بێ، وه‌ك:
* (خۆل كێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (خۆڵكێش).
* (وێنه كێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (وێنه‌كێش).
* (سكاڵا نووس) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (سكاڵانووس).
* (له گه‌ڵ) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (له‌گه‌ڵ).
* (جێ ژوان) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (جێ‌ژوان).
* (باوك مردوو) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (باوكمردوو).
|