٢٬٧٨١
دەستکاری
ب (←پاشگرەکانی «دا، ڕا، وە، ەوە»: چاکسازی) |
ب (پەرەپێدان) |
||
==بەراوردکاری ==
===«بێ» یان «بەبێ»؟===
لێرەدا دەمانەوێ بەراوردکارییەک لەگەڵ زمانە ئەورووپییەکاندا بکەین، بۆ ئەو مەبەستە باشترە بە نموونەیەک دەست پێ بکەین:
جیاوازیی «بێکار» لەگەڵ «بێ کار» لە چیدایە؟ لکاندن یان نەلکاندنی «بێ» بە وشەکەی پاشی خۆیەوە بەتەواوی واتای وشەکە دەگۆڕێ:
*ئەو پیاوە دوو ساڵ بێکار بوو.
*بێ کار ژیان ئەستەمە. دەکرێ ئاواش بینووسینەوە: بەبێ کار ژیان ئەستەمە.
ھەر کاتێ ناوێکت ھەبوو و خاوەنێتییەکی لێ سەندرابێتەوە «بێ» دەلکێنین بە سەرەتای وشەکەوە:
*بێباوک، بێخانوو، بێکەس، بێوڵات، بێنیشتمان، بێپارە، بێتام.
::واتە: کەسێ کە باوکی نییە. کەسێ کە خانووی نییە و ھتد.
ئەم مەبەستە، لە زمانە ئەورووپییەکاندا، زۆر جار بە پاشکۆیەک کە دەلکێ بە وشەکەوە دیاری دەکرێت:
*بێخانوو = homeless
*بێتام، بێچێژ = tasteless
کە جیاوازیی ھەیە لەگەڵ «without»:
*بێ تۆ ناچم بۆ ئەوێ = I do not go there without you
پوختەی باسەکە:
::«بێـ...» = «less...»
::«بێ، بەبێ» = «without»
===ئاوەڵکار «قید»===
کاتێ وشەیەک چۆنێتیی «کار، فرمان، کردار = فعل»ێک ڕوون کاتەوە پێی دەوترێ ئاوەڵکار «قید». نموونە:
*ئاسۆ بەخێرایی قسەی دەکرد. «چۆن قسەی کرد؟ "بەخێرایی"»
*سۆما بەتووڕەیی وەڵامی دایەوە. «چۆن وەڵامی دایەوە؟ "بەتووڕەیی"»
*لانە بەئەسپایی ھاتەوە. «چۆن ھاتەوە؟ "بەئەسپایی».
ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجڕاکێشانە، ئەوەیە کە "بە" دەلکێ بە ئاوەڵناوەکەی پاشیەوە و، نابێ لێک دوور خرێنەوە. نموونەی تر:
بەجوانی، بەشادی، بەبەرزی، بەھێواشی، بەتوندی.
ئەم شێوازە لە زمانی ئینگلیزیدا «ly» دەگرێت و دەلکێ بە ئاوەڵناوەکەوە: «بەسەختی hardly».
==بابەتی پەیوەندیدار==
بۆ ڕێنووسێکی باش، بێگومان ڕەچاوکردنی «[[خاڵبەندی]]» دەورێکی گرنگ دەگێڕێ.
==سەرچاوە==
|