ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
ھێڵی ١١٦:
===کێشەی بزوێنی «یی î»===
 
(«یی î)» دەنگێکی درێژە و بەداخەوە لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانەنراوە. ھەندێ لە نووسەران بۆ بزوێنی («î)» ھەموو کاتێ کەڵکیان لە («یی)» وەردەگرت، تەنانەت لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەشدا و، وا دەیاننوسی:
 
(«تییر tîr)»، («سییر sîr)»، («چییمەن çîmen)»، («کوردیی kurdî)»، («سیی sî)»، («سلێمانیی Silêmanî)»، («کفریی Kifrî)».
 
بەڵام چونکوو ناشیرین بوو، لە ناو نووسەر و خوێنەری کورددا جێی نەگرت و بەناچاری ھەر یەک («ی)» بۆی بەکار ھێنرا: («تیر tîr)»، («سیر sîr)»، («چیمەن çîmen)»، («کوردی kurdî)»، («سی sî)»، («سلێمانی Silêmanî)»، («کفری Kifrî)».
 
*لەم شوێنانەدا کەڵک لە («یی yî)» وەردەگیرێ:
 
(«ڕەشایی reşayî)»، («بەرایی berayî)»، («دوایی diwayî)»، («کۆتایی kotayî)»، («پانایی panayî)»، («شێنەیی şêneyî)»، («کۆیەیی Koyeyî)»، («سنەیی Sineyî)»، («ھەڵەبجەیی Hellebceyî)»، («ڕانیەیی Ranyeyî)»، («ورمێیی Wirmêyî)» و («تەنیایی tenyayî)».
 
===«ی»ی پێوەندی===