جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی»

پەرەپێدان
(پەرەپێدان)
 
(ڕەشایی reşayî)، (بەرایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنەیی şêneyî)، (کۆیەیی Koyeyî)، (سنەیی Sineyî)، (ھەڵەبجەیی Hellebceyî)، (ڕانیەیی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (تەنیایی tenyayî).
 
===«ی»ی پێوەندی===
 
«{{سوور|ی}}»ی پێوەندی ئەو دەنگی «{{سوور|ی}}»یەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناو و ئاوەڵناوێکەوە: مامۆستا{{سوور|ی}} قوتابخانە، کچ{{سوور|ی}} شۆخ.
 
کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە «ی» کۆتاییی بێت، وەکوو: «کوردی، ئیسلامی، کرماشانی، سنەیی، کۆیەیی»، ھەندێ کەس ئیتر «ی»ی پێوەندییەکەیان لەبیر دەچێ بینووسن، کە ھەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لەباتی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان" دەبێ بنووسرێت: "یەکێتی{{سوور|ی}} نیشتمانی{{سوور|ی}} کوردستان".
 
دەبێ وردبین بین و نەھێڵین «{{سوور|ی}}»ی پێوەندی بقرتێنرێت، لەم نموونانەی خوارەوەدا «ی»ی پێوەندی ڕەچاو کراون:
 
داری سەوز، قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشانیی دڵسۆز، پەپوولەی خۆشەویستیی من، کۆیەییی ھونەرمەند، کاکەییی کوردپەروەر، زاراوەی ھەورامیی کۆن.
 
===«ی»ی سێیەم کەسی تاک===
 
ھەندێ لە جێناوە لکاوەکان بریتین لە:
* ...م
* ...مان
* ...ت
*...تان
*...ی
*...یان
:وەکوو:
خوارد{{سوور|م}}؛ خوارد{{سوور|مان}}؛ خوارد{{سوور|ت}}؛ خوارد{{سوور|تان}}؛ خوارد{{سوور|ی}}؛ خوارد{{سوور|یان}}
 
جێناوی لکاوی سێیەم کەسی تاک، «ی»یە. لە کاتی گەردانکردنی ئەو دۆخەدا، ئەگەر "بنە"ی کردارەکە خۆی بە «ی» کۆتاییی ھات، «ی»ی جێناوی لکاو لەبیر مەکەن، نموونە:
 
پرسیم؛ پرسیمان؛
پرسیت؛ پرسیتان؛
پرسیی؛ پرسییان؛
 
دەبێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئەو پرسیی. نەک «ئەو پرسی».
 
*نموونەی تر: «دزین، بڕین، کڕین، گۆڕین، نووسین»، کە لە سێیەم کەسی تاکدا دەبنە «ئەو دزیی، ئەو بڕیی، ئەو کڕیی، ئەو گۆڕیی، ئەو نووسیی».
 
 
 
===کێشەی پیتی «ڕ»===
 
"{{سوور|ڕ}}" دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:
 
::{{سوور|ڕ}}از، ھە{{سوور|ڕ}}ا، مە{{سوور|ڕ}}.
 
*تێبینی: نابێ «{{سوور|ڕ}}»ی گڕ لەگەڵ «ر»ی سادە تێکەڵ بکرێت.
*یاسا: «ھەموو دەنگێکی «ڕ» لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێ بە «{{سوور|ڕ}}»ی گڕ بنووسرێت، نەک بە «ر»ی سادە.
 
ھەندێ کەس لە سەرەتادا بەشێوەی «ر» دەینووسن و ھێماکەی بۆ دانانێن. «ر» دەنگێکی سادەیە و زۆر جیاوازە لە «ڕ». لە سەرەتای وشەدا ھەموو دەنگی «ڕ»ی زمانی کوردی، گڕە، دەبێ ھەموو کاتێ بە ھێماکەیەوە بنووسرێت. نابێ بوترێت:
<blockquote>
ئێمە دەزانین ھەموو دەنگێکی سەرەتا گڕە، کەوا بێت با بە «ر» بنووسرێت و خۆمان تێی دەگەین کە گڕە.
</blockquote>
تەنانەت لەناو تەختەکلیلی کوردیشدا دوگمەیەک بۆ «ڕ» دیاری کراوە، زۆر سەیرە بێین دوگمەیەکی تر لەباتیی ئەو دوگمەیە بەکار بھێنین کە دەنگێکی ترە!
 
{{سوور|ڕ}}است، {{سوور|ڕ}}ێگا، {{سوور|ڕ}}ۆخ، {{سوور|ڕ}}ژد، {{سوور|ڕ}}ەنج، {{سوور|ڕ}}زگار، {{سوور|ڕ}}ەش، {{سوور|ڕ}}ەنگ، {{سوور|ڕ}}ۆڵە.
 
==کێشە جۆربەجۆرەکان==