یارییەکانی ئۆڵمپیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی cv:Олимп вăййисем
زیادکردنی زانیاری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Olympic Rings.svg|چەپ|300px|وێنۆک|ئامڕاز و هێمای [[یاریە ئۆڵۆمپییەکان]]]]
'''یارییە ئۆڵۆمپییەکان''' یان '''ئۆڵۆمپیاد''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Olympic Games'') ڕووداوێکی وەرزشی جیھانییە، یاریزانانی جۆرەھا [[وەرزش]] بەشداری تیادا ئەکەن ، ھەموو چوار ساڵ جارێک سازئەدرێ . کاتی خۆی لە [[یۆنان]] ساز ئەکرا ، بەڵام دواتر خانەدانێکی [[فەڕەنسی]] کە ناوی (پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان) ، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زیندووی کردەوە. بۆیە لە ساڵی (١٨٩٦ز) تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە ، تەنھا لە ماوەی ھەردوو [[جەنگی جیھانی یەکەم]] و دووەمدا نەبێ . لەساڵی (١٩٢٤ز)شدا یاری ئۆڵۆمپی زستانەش دامەزرا. بەڵام لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ز ئەم یارییانە ناوە ناوە لەساڵی جیا جیا سازئەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییە ئۆڵۆمپییە ھاوینییەکان.
 
==مێژوو==
مێژووی ئۆڵۆمپی دابەشدەکرێت بۆ دوو قۆناغ، یەکەمیان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن، لەگەڵ مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ.
 
===مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن===
شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایینی لەوڵاتی یۆنان بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوەو کە چوارساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ساڵ پێش زایینی.
سەرەتای رکابەریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپی بە یاری راکردن دەستی پێکردووە کە ماوەکەی ١٨٦ یاردە بوو، دواتر زیادکراوەو بووەتە ٨٠٠ یاردە، پاشان یارییەکانی زۆرانبازی و بۆکسێن و پێشبڕکێی راکێشانی عەرەبانە کە جوار ئەسپ رایدەکێشا، ھەروەھا ماوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات لە رۆژێک بۆ ٥ رۆژی دەخایاند،ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات بۆ ماوەی مانگێک پێش دەستپێکردنی یارییەکان دەگەیشتنە شوێنی یارییەکان بۆ ئەنجامدانی مەشق و پرۆڤە کردن، خەلاتی وەرزشکارە سەرکەوتووەکانیش بریتی بوو لەشێوەی کلیلێک لە گەڵای زەیتوون و پاشان تاجێک دەخرایە سەری سەرکەوتووەکان، ئەم گەڵایانەش پیرۆز بوون چونکە لە نزیک پەرستگاکان دەڕوێنراو ( ھەرقل بگرس) یەکەم داری لە نزیک پەرستگای ( زیوس) لە ئەسینا چاند.
ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات تەنھا ھاوڵاتیان و وەرزشکارانی ئاسایی بەشدارییان تێدا نەدەکرد، بەڵکو مەلیک و دەسەڵاتدارانی ئەوکاتیش بەشدارییان دەکرد، نموونەش مەلیکی یۆنانی ( فیلیپ مەقدۆن) لە سێ خولی یەک لە دوای یەکدا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی کردووە، ھەروەھا ئیمپراتۆری رۆمانی ( تابیدۆس) بەشداری تێدا کردووە، کە یۆنان بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی.
 
‌===مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ===
 
مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ لە ساڵی ١٧٦٦ ەوە دەست پێدەکات پاش ئەوەی ئۆڵۆمپی کۆن تووشی داڕمان ھات بەھۆی چەند روودانی جەنگ و رووداوە سروشتییەکانی وەک( زەمین لەرزەو لافاوو، ھتد …).
دواتریش فەرەنسییەکان چەندین ھەوڵیانداو گەڕان بە شوێن پاشماوەکانی ئۆڵۆمپیدا، بەڵام ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو، دواتر وەفدێکی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی ( ئارنست کۆرتیۆس) ی ئەڵمانی لە ساڵی ١٨٧٥ ، کە بۆماوەی شەش شاڵ بەردەوام بوون بۆ گەڕان و دۆزینەوەی پاشماوەکانی ئۆڵۆمپی، ھەروەھا سەرکەوتنیان بە دەستھێناو چەند ئاماژەو سەرەداوێکی گرنگیان دۆزییەوە سەبارەت بە مێژووی ئۆڵۆمپی و قۆناگەکانی.
دواتر و لەسەردەستی ھاوڵاتییەکی بە رەگەز فەرەنسی بە ناوی (بارۆن دی کۆپەرتان) کە لە ساڵانی نێوان (١٨٦٣-١٩٣٧)دا ژیاوەو دواتریش بووە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٨٩٦ ، بیرۆکەی سەرھەڵدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی بنیاتناو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بانگھێشتکردنی وەفدەبیانییەکان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیات، پاشان لە ساڵی ١٨٩٤بناغەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دانرا بۆ سەرپەرشتی کردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات و فیکیلاس بووە سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی نێودەوڵەتی و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو لە پۆستەکەی، ھەروەھا یەکەمین خولی ئۆڵۆمپی لە ئەسیناوە سەریھەڵداو لە بەرواری ٦ / ٤ / ١٨٩٦ یەکەم خولی ئۆڵۆمپی دەستیپێکردو ماوەی ١٠ رۆژی خایاند، ھەروەھا لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆ بەڕێوەبردنی یەکەم خولی ئۆڵۆمپی پەنایان بردە بەر کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکان، دواتریش دەستورێک دانرا بە ناوی دەستوری ئۆڵۆمپی و ھەموو خولێکی ئۆڵۆمپی لەسەر ئەو دەستورەو بە پێی یاساکانی بەڕێوەدەچوو، بەم شێوەیە دوای ١٥٠٥ ساڵ دابڕان یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات لە ئەسیناو لەسەردەستی فەرەنسییەک دەستی پێکردەوە.
 
==ئۆڵۆمپییە کۆنەکان ==