جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕۆژژمێر»

بەبێ کورتەی دەستکاری
{{ئەمڕۆ}}
ھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێر (تقویم)ێ کاروباری خۆی بەڕێوە دەبا و، ساتی قەومانی ڕووداوێکیش بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی. زۆربەی وڵاتان بەگوێرەی "ساڵی زایینی" ھەڵسوکەوت دەکەن؛ ھەندێ وڵاتیش وەکوو [[چین]]، [[ئەفغانستان]]، [[ئێران]] و ھتد پێڕەوی ساڵی ترن.
 
 
== ساڵی زایینی (میلادی) ==
{{سەرەکی|ڕۆژژمێری زایینی}}
دەستپێکەکەی ھەفتەی لەدایکبوونی عیسا مەسیحە و، ڕۆژژمێرەکەش "ڕۆژژمێری زایینی"یە. لە ساڵی ١٥٨٢ی زایینیدا، پاپ گریگووری ھەشتەم، دوایین ئاڵوگۆڕی لەو ڕۆژژمێرەدا کرد و ئێستاکە بە «ڕۆژژمێری گریگووری» بەناوبانگە. ٣١ی دیسامبر، کاتژمێر ١٢ی شەو (٢٤.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵی نوێ. (لە ساڵی ھەتاوییدا، ساتی گوڕینەوەی ساڵ بەو شێوەیە نییە). لە ڕۆژژمێری گریگووریدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە. بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژ، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕ (کبیسە leap year)‌یە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە (١٠٠)، بەڵام نەک
بە (٤٠٠). کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگووری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە. زۆربەی وڵاتانی دنیا پێڕەوی ساڵی زایینین، تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش، ھەرچەند لەدایکبوونی عیسا مەسیح دەستپێکی ساڵی زایینییە.
 
== ساڵی ھەتاوی (شمسی) ==
{{سەرەکی|ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی}}
ئەو ساڵەی کە لە ئێراندا پێڕەویی لێ دەکرێت پێی دەوترێت ساڵی ھەتاوی (خورشیدی، شمسی).
ھەروەھا کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش کە کەوتوونەتە چوارچێوەی ئەو وڵاتەوە، بەگوێرەی ئەو ساڵە ھەڵسوکەوت دەکەن.
 
== ساڵی کوردی ==
{{سەرەکی|ڕۆژژمێری کوردی}}
ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین‌ لە:
 
 
== ساڵی ھەیڤی (قمری) ==
{{سەرەکی|ڕۆژژمێری کۆچی}}
یەکێکی تر لە ساڵەکان کە لە جیھانی ئیسلامیدا گرنگیی خۆی ھەیە، ساڵی ھەیڤی (قمری)یە. ئەم ساڵە لە لایەکەوە وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی کۆچی (ەجری)یە، واتە یەکەم ساڵی ئەو ساڵەیە کە پێغەمبەر لە مەکەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد‌. لە لایەکی ترەوە بەپێچەوانەی ساڵی ئێرانی کە ھەتاوییە، وەک لە ناوەکەیەوە دیارە، ساڵی ھەیڤی، ساڵێکی ھەیڤی (قمری)یە. واتە ئەو ماوەیە کە ھەیڤ لە (ەلال)ی خۆیەوە دەورێکی خۆی لە ماوەی ٢٩ ڕۆژ و ١٢ کاژێر و ٤٣ خولەک دەپێوێ. ساڵی ھەیڤی (قمری) ٣٥٤ ڕۆژە.
 
٩٠٦

دەستکاری