ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب پەرەپێدان
ب پەرەپێدان
ھێڵی ٤٥:
 
==پیتە ئاڵۆزەکان==
===ھەمزە («ئـ)»===
ھەمزە،‌ لە زمانی عەرەبی و فارسیدا، بە چەند شێوازی جۆربەجۆر بەکار دەچێت، وەکوو: أ إ لأ لإ ؤ ء ئـ ، بەڵام لە زمانی کوردیدا تەنیا شێوازی (ئـ) بەکار دەبرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا بنووسرێن.<br />
ھەندێ لە زمانزانان ھەمزە بە بزوێن دادەنێن و لای ھەندێکیش بە نەبزوێن دەناسرێت، بەڵام لەڕاستیدا کورد، ھەمزەی بە شێوازی (ئـ) بەکار ھێنا و بڕیاری دا وەکوو نەبزوێنێک چاوی لێ بکات، بۆ ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا، یان ھەندێ بزوێن لە سەرەتای وشەدا بنووسرێن، نموونە:
ھێڵی ٥٥:
* ێجگار = ئێجگار
===قرتاندنی («ئـ)»===
 
ھەندێ جار ڕوو دەدات کە وشەیەک وا بە پیتێکی نەبزوێن کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «شەو»، لەگەڵ وشەیەک کە بە (ئـ) دەستی پێ کردووە، وەکوو «ئاھەنگ»، پێکەوە کۆدەبنەوە و وشەیکی نوێ پێک دەھێنن کە واتایەکی نوێتری ھەیە وەکوو:
ھێڵی ٧٠:
کەمەندام، چاوەسمەر، چاوەستێرە، گوڵەندام، گوڵەستێرە، شێرەندام، خاکەناز.
 
==کێشە جۆربەجۆرەکان==
 
 
===‌کێشەی بزوێنی «وو»===
 
(وو û) دەنگێکی بزوێنە و ھەرگیز نابێ لە سەرەتای وشەدا بنووسرێت. زۆر ھەڵەیە بنووسی: ووشە ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و ھتد؛ بەڵکوو دەبێ بە و wی نەبزوێن بنووسرێت، چونکوو دوای ئەو پیتە، بزرۆکە ھەیە، کەوا بێت دوو بزوێن پێکەوە نانووسرێن و دەبێ وا بنووسرێن‌: وشە wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و ھتد.
 
بەڵام لە ناوەڕاست و کۆتاییدا دەنووسرێ: سوور sûr، نوور nûr، چوو çû، توو tû.
 
زۆر کەس بە ھەڵە دەنووسن: کەرکوک، مەحمود، حوکومەت و ھتد. کە ڕاستییەکەی ئاوایە: کەرکووک، مەحموود، حوکوومەت و ھتد.
 
 
 
===کێشەی بزوێنی «ە e»===
 
(ە e) سەرەڕای ئەوەی کە دەنگێکی بزوێنە، کردار (فعل verb)ێکیشە کە لە «سێیەم کەسی تاک»دا، واتای (is)ی ئینگلیزی دەدات: (It is could = ھەوا ساردە).
لە ئەلفبێی لاتیندا، کرداری (ە e) بەجیا دەنووسرێت: ‌(Hewa sard e)، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا، دەلکێت بە وشەکەی پێشیەوە: «ھەوا ساردە». نموونەی تر:<br /> برام{{سوور|ە}}، ھاوڕێم{{سوور|ە}}، کوڕ{{سوور|ە}}، کچ{{سوور|ە}}، پێنووس{{سوور|ە}}، دەست{{سوور|ە}}، ڕێزمان{{سوور|ە}}، کورد{{سوور|ە}}، بەرد{{سوور|ە}}.
 
===کێشەی «یە»===
 
جاری وایە وشەکەی پێش «ە» بە پیتێکی بزوێن «ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ»،کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «مامۆستا»، ئەو کاتە ئیتر لە جیاتیی «ە» دەنووسین «یە»: «مامۆستایە mamosta ye».
 
*تێبینی: کرداری «یە»ش ھەر وەکوو «ە» دەبێ بلکێنرێ بە وشەکەی پێشیەوە: «مامۆستایە»، نەک «مامۆستا یە». تەنانەت ئەگەر وشەکە بە «یی»ش کۆتاییی ھات ھەر پێکەوە دەنووسێنرێت. ھەروەھا:
*«سپییە»، نەک «سپیە، سپی‌یە، سپی یە»
*«چییە»، نەک «چیە، چی‌یە، چی یە»
*«نییە»، نەک «نیە، نی‌یە، نی یە»
*«کوردییە»، نەک «کوردی‌یە، کوردی یە»
*«کۆیەیەیییە»، نەک «کۆیەیە، کۆیەییە، کۆیەیی‌یە، کۆیەیی یە»
*«سنەیییە‌» نەک «سنەیی یە، سنەییە»
 
 
===کێشەی «ی»===
 
سەیری ئەم وشانە بکەن: «مەی mey»، «بی bî».
 
لەو دوو نموونەیەدا، (ی y) نەبزوێنە و دەنگێکی کورتە‌، بەڵام (ی î) بزوێنە و دەنگێکی درێژە‌، گەر سەرنج بدەن دەبینن کە لە ئەلفبێی عەرەبیدا، ھەر دوو شێوەکەی (ی) وەکوو یەکن: (ی)، بەڵام لە لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واتە لە ئەلفبێی عەرەبیدا جیاکردنەوەی بزوێن و نەبزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونەوەی دەوێ، بەڵام لە لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربەجۆرن و بەو جۆرە جیاکردنەوەی بزوێن لە نەبزوێن زۆر ئاسانترە.
 
*سەیری ئەم وشەیە بکەن: (کوردی kurdî) + (ەکان ekan) = (کوردیەکان kurdîekan).
 
ئایا لەو نووسینەدا ھەڵەیەکی گەورەمان نەکردووە؟ با، ئەویش ئەوەیە کە دوو بزوێنمان پێکەوە نووسیوە:(یە îe). چار؟ دەبێ کەڵک لە پیتی یاریدەر وەرگرین و بنووسین: (کوردییەکان kurdîyekan).
لە ئەلفبێی عەرەبیدا (ییـ) وەکوو یەکن، بەڵام لەڕاستیدا یەکەمیان بزوێنە و دووەمیان نەبزوێنە. ئەگەر سەیری لاتینییەکەی بکەین باشتر بۆمان ڕوونە: (îy). بۆیە گەر بزانین بە لاتینی چۆن دەنووسرێن، زۆر بەئاسانی لێک جیا دەکرێنەوە.
 
 
 
 
===کێشەی بزوێنی «یی î»===
 
(یی î) دەنگێکی درێژە و بەداخەوە لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانەنراوە. ھەندێ لە نووسەران بۆ بزوێنی (î) ھەموو کاتێ کەڵکیان لە (یی) وەردەگرت، تەنانەت لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەشدا و، وا دەیاننوسی:
 
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمەن çîmen)، (کوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (کفریی Kifrî). بەڵام چونکوو ناشیرین بوو، لە ناو نووسەر و خوێنەری کورددا جێی نەگرت و بەناچاری ھەر یەک (ی) بۆی بەکار ھێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمەن çîmen)، (کوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (کفری Kifrî).
 
*بەکارھێنانی (یی): لەم شوێنانەدا کەڵک لە (یی yî) وەردەگیرێ:
 
(ڕەشایی reşayî)، (بەرایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنەیی şêneyî)، (کۆیەیی Koyeyî)، (سنەیی Sineyî)، (ھەڵەبجەیی Hellebceyî)، (ڕانیەیی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (تەنیایی tenyayî).
 
 
==کێشە جۆربەجۆرەکان==
==بەراوردکاری ==